Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خوێندن و فێرکردن لە عێراق

qwtabyبەرلە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە چەند هەفتەیەک، ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە (یونیسف) و وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ١٠ پارێزگای ئەو وڵاتە هەڵمەتێکیان بەناوی “گەڕانەوە بۆ قوتابخانە” دەستپێکرد.

هەڵمەتەکە لەڕێگەی نامەی ڕێنماییکردنەوە، توانراوە بگەنە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار منداڵ و هاوکارییان بۆ گواستنەوەیان بۆ قوتابخانەکان و دابینکردنی کەلوپەلی خوێندن و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە.

ئامانج لە هەڵمەتەکە تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی منداڵە لە قوتابخانەکان و یارمەتیدانی ئەوانەیە، کە ناویان تۆمارکراوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە خوێندن و تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن.

لەماوەی ساڵی ٢٠١٦ ڕێکخراوی یونیسف توانیویەتی زیاتر لە ١١٦ هەزار منداڵ لە دەرەوەی قوتابخانەکانیان بگەڕێنێتەوە پۆلەکانی خوێندن و دامەزراندنی قوتابخانەی ئامادەکراو بۆ ٤٢ هەزار منداڵی ئاوارە بۆ ئەومنداڵانەی گەیشتوونەتە چونە قوتابخانە ، هەروەها دابەشکردنی پێداویستییەکانی خوێندن بۆ زیاتر لە ٢٨٠ هەزار منداڵ.

هاوکات یونسیف هەستاوە بە ڕاهێنانی زیاتر لە دوو هەزار و ٣٥٠ کادێری فێرکردن و پەروەردەکردن و یارمەتیدانی ٣٨٣ قوتابخانە، لەسەر باشترکردنی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی ئیدارەی قوتابیخانەکان، لەپاڵ ئەوەشدا فێرکردنی لێهاتووی و شارەزایی ژیان بۆ ٤٣٩ قوتابخانە دابەزێنراوە و هاوکاریکراوە بۆ کردنەوەی قوتابخانە لەو ناوچانەی کە گەیشتن پێیان قورسە، وەک ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار.

mamostaیونیسف لە ڕاپۆرتەکەیدا دەربارەی پرۆگرامی رێکخراوەکە لە عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، نزیکەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار منداتڵی عێراقی هەلی چونەبەر خوێندنیان لەدەستداوە، ئەوەش وایکردووە کە حاڵەتەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە و کارکردن بە منداڵان و چوونی منداڵان بۆ ڕیزی گروپە چەکدارەکانەوە زیاتر ببێت.

نزیکەی یەک ملیۆن منداڵی ئاوارە هەیە کەلە قۆناغی چونەبەر خوێندندان، لە ٧٠%یان هەلی ساڵێک خوێندنیان لەدەستداوە، هەروەها پرۆسەی خوێندن بۆ نزیکەی ٦٤ هەزار منداڵی سوری کە لە عێراق دەژین وەستاوە.

ڕێکخراوەکە دودڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە دۆخی منداڵانی ئاوارەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری موسڵ، ئەویش بەهۆی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ناوچەکەوە، ڕاپۆرتە ئاماژەی بە هەڵاتنی هەزاران منداڵ کردووە بۆ کامپی ئاوارەکان و گردبوونەوە نافەرمییەکانی ئاوارەکان، لەکاتی گەرمبوونی شەڕو پێکدادانەکان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی پشتیوانی بۆ سەدان منداڵ و خێزانەکانیان.

یونیسف لەگەڵ هاوبەشەکانی لە پارێزگای ئەنبار، لە خۆسازداندایە بۆ هاندانی دانیشتوانەکەی بۆ ئەوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە دەستپێبکەن، هاوکات کارکردن بۆ فراوانکردنی بینای قوتابخانەکان و دابینکردنی کتێب و جانتا و یارمەتیدانی منداڵان بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبووی ئەوە بکەنەوە، لە قوتابخانە کە لە کیسیان چووە و تێکەڵاوکردنەوەیان بە سیستمی فێکردن.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە ١٠ ملیۆن منداڵ کردووە لە عێراقدا، کە گەیشتوونەتە تەمەنی چونە قوتابخانە، ژمارەیەکی زۆریان ڕووبەڕووی ئاوارە و دەربەدەری بوونەتەوە، یاخود رووبەڕووی کرداری توندوتیژی بوونەتەوە یاخود دووچاری تێکچوونی دەروونی و شێوازەکانی دیکەی سوکایەتی پێکردن بوونەتەوە.

2یونیسف لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی  منداڵانی عێراق بتوانن ئاستێکی باش لە فێرکردن و کەشێکی ئارامیان لە خوێندن و فێرکردن بۆ دابینبکرێت، یونیسف  بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ڕێکخراوی فریاکەوتنی منداڵان لە هەماهەنگیدان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی پەروەردە.

یونیسف هاوکاری بەپەلەی مرۆیی پێشکەش بە منداڵانی ئاوارەی عێراق و سوریا دەکات، سەربای پشتیوانی درێژخایەن بۆ بەهێزکردنی سیستمی خزمەتگوزاری و فێرکردن لە سەرانسەری عێراقدا.

هاوکات هاوکاری دەکات بۆ فراوانکردن و ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و فێرکردن و ڕاهێنان بە کادێرە پەروەردەییەکان، هەروەها دابینکردنی هەلی فێرکردنی جێگرەوە و بە پەلە و بەهێزکردنی سیستمەکانی فێرکردن و دابینکردین پێشتیوانی بۆ خێزانەکان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ناردنی منداڵەکانیان بۆ بەر خوێندن لە قوتابخانەکان.

ڕێکخراوی یونیسف ئاماژەی بەو ڕێگریانە کردووە کە هاتوونەتە بەردەم کەرتی فێرکردن لە عێراقدا، کە خۆی دەبینێتەوە لە بوونی ملمڵانێ و کۆچی بەکۆمەڵی دانیشتوان لە ناوچەکانی خۆیان، هەروەها لە زۆر حاڵەتدا پرۆسەی خوێندین منداڵانی ئاوارە ڕووبەڕووی وەستان و کێشە دەبێتەوە، چونکە لە بنەڕەتەوە ئەوان بە شێوەیەکی کاتی لە ناوچانەی ئێستای کە لێی نیشتەجێکراون.

هەروەها منداڵان لەناو کۆمەڵگەکانی کە لێیان نیشتەجێکراون، بەهۆی فشاری سیستمی خوێندنەوە، ڕووبەڕووی هەرەسی شێوزای سیستمی فێرکردن بوونەتەوە، ئەو مەترسییەش ڕووبەڕووی زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار منداڵبوونەتەوە لەناو ئەوکۆمەڵگانەی کە لێی نیشتەجێکراون.

سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن قەرەباڵغیەکی زۆریان لەسەر بەهۆی زۆری ژمارەی قوتابی و خوێندکار و کەمی کادێری پەروەردەیی، جگە لەوەش زۆرێک لە ناوەندەکانی خوێندن دوو دەوامی و سێ دەوامی تێدا دەکرێت، ئەوەش کاریگەری کردووەتە سەر درێژکردنەوەی ماوەی فێرکردن کە بۆ منداڵان دابینکراوە.
جگە لەوەش پۆلی قوتابخانەکان، ژمارەی قوتابی تیایاندا لەبەرامبەر ژمارەی مامۆستاکان زۆر بەرزە، بە تایبەت زۆرێک لە مامۆستاکانیش ئاوارە بوون.

هەروەها زۆرێک لە قوتابخانە و خوێندنگەکان بۆ حەوانەوەی ئاوارەکان تەرخانکراوە، ئەوەش بووەتە هۆی ساڵی خوێندن بۆ منداڵان لەو ناوچانە دوابخرێت.

لە کۆتاییدا ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠١٤دا بەهۆی شەڕو ململانێکانەوە، لە ناوهەر پێنج قوتابخانەیەک، یەک قوتابخانەیان بۆ فێرکردن ناشێت، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ١٣٥ هێرش کراوەتە سەر کادێر و ناوەندەکانی خوێندن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خوێندن و فێرکردن لە عێراق Reviewed by Unknown on 11:13:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: