Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کەرکوک؛ مامۆستایانی زمانی کوردی بایکۆتی خوێندن دەکەن

مامۆستایانی‌ خوێندنی‌ كوردی‌ شاری كه‌ركوك زه‌نگی‌ بایكۆتی‌ ده‌وامیان لێدا و داواده‌كه‌ن موچه‌كانیان له‌هه‌رێمه‌وه‌ بۆ به‌غداد بگوازرێته‌وه‌.
په‌یامنێری‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایانی خوێندنی كوردی شاری كه‌ركوك له ‌به‌رده‌م یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی ئەو شارە گردبونه‌وه‌ و زه‌نگی بایكۆتی ده‌وامیان لێدا و هاوكات یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌یان كرد.
مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌ یاداشته‌كه‌دا داوایان كردوه‌ کە پاشه‌كه‌وته‌كانی پێشوییان له‌ حسابێكی بانكی به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ بۆ دابنرێت و چاره‌سه‌ر ی موچه‌كانیان له‌ پاره‌ی پترۆ دۆلاری شاره‌كه‌ بۆ بكرێت.
داواشیان كرد هه‌وڵبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌كانیان له ‌هه‌رێمه‌وه‌ بۆ به‌غداد بگوازرێته‌وه‌ و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش مۆڵه‌ت دەدەنە لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی داواكانیان جێبه‌جێ بكرێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر داواكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێن هه‌ڵوێستی دیکەیان ده‌بێت.

کەرکوک؛ مامۆستایانی زمانی کوردی بایکۆتی خوێندن دەکەن Reviewed by k on 10:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: