Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یه‌كه‌م قوتباخانه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ دیبه‌گه‌ له‌ 1931 دامه‌زرێنراوه‌

rasmy-kon-maxmurله‌و قوتابخانه‌یه‌ سه‌دان له‌ خه‌ڵكی كه‌ندێناوه‌ و دیبه‌گه‌ رۆشنبیر و مامۆستای زانكۆ و كه‌سایه‌تی سیاسی و نیشتیمانی ئه‌كادیمی و پزیشك و ئه‌ندازیار و پارێزه‌ری ناودار پێگه‌یشتوون.

به‌مه‌به‌ستی ووشیاری زانستی و رۆنبیری و خوێنده‌واری و له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی دیبه‌گه‌ یه‌كه‌م قوتابخانه‌ ی سه‌ره‌تایی كوران ده‌وڵه‌ت (وه‌زاره‌تی مه‌عاریف)له‌ساڵی 1931له‌ حوجره‌یه‌كی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دیبه‌گه‌ كرایه‌وه‌ و یه‌كه‌م به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستای ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش حاجی ره‌شیده‌ فه‌ندی بووه‌ ئه‌وسا پۆلی یه‌كه‌می له‌ شه‌ش قوتابی پێكهاتبوو (سمایل حه‌مه‌جان- نوری عه‌بدوڵڵا مام یوسف- كاكه‌ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سادق دزه‌یی -ساڵحه‌ جوو(خه‌ڵگی گوندی عاڵڵا)بوو – بایز سمایل ئاغا دزه‌یی -كه‌مال عه‌بدولقادر (كوری كاتب ناحیه‌ی ئه‌وسای دیبه‌گه‌)دوای ماوه‌یه‌ك یه‌كه‌م قوتابخانه‌ له‌ فور و خشت و كاریته‌ و دوارتر به‌ گه‌چ و چیمه‌نتۆ سپی و كۆنكریت كراله‌ساڵی 1933 – 1934 دروست كرا دوای ئه‌ویش له‌ساڵی 1959 قوتابخانیه‌كی تر دروستكراو ناوی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كرایه‌ (كه‌ندێناوه‌) و قوتابخانه‌یه‌ تازه‌كه‌ش ناوی (زورگه‌زراو)ی لێنرا.
…هه‌ندێك له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌كانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی دیبه‌گه‌ (مامۆستا ئه‌سكه‌نده‌ر – مه‌تی چیچۆ – م .نه‌زیر – مامۆستا نوری -م.هاشم محه‌مه‌ده‌مین گه‌ردی )و پاشان مامۆستا شێخ مارف و مامۆستا كه‌ریم حه‌مه‌جان زۆری تر بۆ وانه‌ ووتنه‌وه‌ و به‌رێوه‌بردن هاتوونه‌ته‌ دیبه‌گه‌…
* ئه‌و زانیاریانه‌م له‌ كتێبی (كه‌ندێناوه‌ له‌ نێوان راگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن)ی مامۆستا كاوه‌ نادر وه‌رگرتووه‌ و ئه‌ویش له‌ دیدارێكا له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو بایز ئیسماعیل ئاغا دزه‌یی وه‌رگرتووه‌ له‌ 22-10-1999
وێنه‌كه‌ش له‌ خاتوو نه‌سرینی كچی مامۆستا نوری عه‌بدوڵڵا یوسفه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ ئه‌رشیفی وێنه‌كانی باوكیدا به‌ سوپاسه‌وه‌..

mamostayany-maxmur-konجێگای داخه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ گرینگه‌ له‌ دوای ساڵانی 1980 له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ روخێنرا سه‌رباری كۆنیه‌كه‌ی جوانترین شوێنه‌واره‌ له‌ بیره‌وره‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكدا.
— كاره‌كته‌ری ناو وێنه‌كه‌ (مامۆستا نوریه‌ فه‌ندی وه‌ك به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند مامۆستایه‌كی تر ی عاره‌ب و كریستیان و كورد له‌ موسڵ و هه‌ولێره‌ وه‌ن

لە ئەکاوەنتی رۆژنامەنووس عدنان کاکە وەرگیراوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

یه‌كه‌م قوتباخانه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ دیبه‌گه‌ له‌ 1931 دامه‌زرێنراوه‌ Reviewed by Unknown on 8:50:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: