نوێترین زانیارى له‌باره‌ى وانه‌ى عبور و پێدانى 10 نمره به خوێندكاران
سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هیچ بڕیارێكى له‌باره‌ى زیادكردنى وانه‌ى په‌ڕینه‌وه (عبور) نه‌داوه، به‌ڵام زیادكردنى 10 نمره بۆ خوێندكاران وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، كه هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به دواڕۆژى راگه‌یاند "تائێستا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هیچ بڕیارێكى له‌باره‌ى زیادكردنى وانه‌ى عبور نه‌داوه، بۆیه وانه‌ى عبور به‌هه‌مان شێوه‌ى ساڵى رابردوو ده‌بێت، واته ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌كه كۆ‌رسات بێت، ئه‌وا له كۆرسى یه‌كه‌م وانه‌یه‌ك و له كۆرسى دووه‌میش وانه‌یه‌ك ده‌بێته عبور، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیسته‌مى خوێندن ساڵانه بێت، ئه‌وا ته‌نیا یه‌ك وانه عبور ده‌بێـت بۆ خوێندكار".
له‌باره‌ى پێدانى 10 نمره، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وتى "زانكۆكان خۆیان سه‌رپشكن به ره‌چاوكردنى رێژه‌ى ده‌رچوون نمره به خوێندكاران بده‌ن، پێدانى نمره به قۆناغه‌كانى یه‌ك و دوو سێ، له به‌ش و كۆلێژه‌كانه و ئه‌وان به‌پێى رێژه‌ى ده‌رچوون دیاریده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند رێژه‌ى ده‌رچوون كه‌متر بێت، نمره‌ى زیاتر به دیاریده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌رچوون به‌رزبێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌رچه‌ند زیاتر بێت نمره‌كه داده‌به‌زێت".
له‌بارى قۆناغى چواره‌مى خوێندكاران، ئه‌حمه‌د دزه‌یى وتى "قۆناغى چوار ره‌چاوى وانه‌كه و ساڵى خوێندن ده‌كرێت، بۆ نموونه هه‌ندێك ساڵ 5 نمره دراوه به خوێندكاران، هه‌ندێك ساڵ 8 نمره به‌ڵام ساڵى رابردوو به‌هۆى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ندێك زانكۆ و به‌ش تا 13 نمره به خوێندكاران دراوه".

Reviewed by k
on
5:28:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: