وەزارەتی پەرورەدە بڕیار لەبارەی یەكپۆشی خوێندكاران دەدات

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان و قوتابخانەكان ئاگاداركراونەتەوە، كە نابێت هیچ بەڕێوەبەرو مامۆستایەك زۆری لە قوتابی بكات جلی تازە بكڕێت، بەڵكو ئاساییە جلی ساڵی پێشوو بۆ خوێندنی ئەمساڵ بپۆشێت.
شۆڕش غەفووری، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند "وەزارەتی پەروەردە ئەمساڵ بە فەرمانی وەزاری سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان و بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی ئاگاداركردۆتەوە، كە بەهۆی قەیرانی دارایی نابێت هیچ بەڕێوەبەرو مامۆستایەك زۆری لە خوێندكاران بكات جلی تازە بكڕێت، بەڵكو ئاساییە جل و بەرگی ساڵی پێشوو بۆ خوێندنی ئەمساڵ بپۆشێت".
وتیشی "لە فەرمانەكەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە لەبەر قەیرانی دارایی ئەمساڵ قوتابی بە ئارەزووی خۆی جل بكڕێت یاخود نەیكڕێت، هەروەك هیچ بەڕێوەبەڕێكیش بۆی نییە لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك رێك بكەوێت و خوێندكاران پابەند بكات بە كڕینی جلی قوتابخانە بکات لە كۆمپانیاكە".

Reviewed by k
on
11:50:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: