كه‌مال نوری له‌باره‌ى فه‌سڵكردنی مامۆستایان بەهۆی بایکۆتەوە هۆشدارى ده‌دات
كه‌مال نوری له‌باره‌ى فه‌سڵكردنی مامۆستایان بەهۆی بایکۆتەوە هۆشدارى ده‌دات
هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە :: 8765 جار بینراوە
هەواڵی پەیوەندیدار
-
وەزارەتی پەرورەدە بڕیار لەبارەی یەكپۆشی خوێندكاران دەدات
کوردستان :: 2 رۆژ پێش ئێستا
-
هەرێم: كۆلێژێكی سه‌ر به فه‌تحوڵا گوله‌ن ده‌درێته كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی
کوردستان :: 3 رۆژ پێش ئێستا
-
كه‌مال نوری له‌باره‌ى فه‌سڵكردنی مامۆستایان بەهۆی بایکۆتەوە هۆشدارى ده‌دات
کوردستان :: پێش 1 هەفتە
-
7مامۆستا فەسڵ دەكرێن و(29) گرێبەستیش وازدەهێنن
کوردستان :: پێش 2 هەفتە
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، كه پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زۆر به ره‌شبینى ده‌بینێت، ده‌شڵێت "ره‌نگه به‌هۆى فشاره‌كانه‌وه زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندن لێنه‌درێت"، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵى ناكه‌ین مامۆستا فه‌سڵ بكرێت".
كه‌مال نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى، به دواڕۆژى راگه‌یاند "دواڕۆژى میلله‌ت و پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زۆر به ره‌شبینى ده‌بینم".
وتیشى "ئه‌م هه‌موو فشارانه‌ى خراوه‌ته‌سه‌ر حكومه‌ت، ئه‌م هه‌موو ده‌نگه ناڕازییه، ئه‌م هه‌موو به‌ڵێنه كه سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و به مامۆستایان و چینه‌كانى تر‌ى داوه بۆ چاككردنى ئه‌و چاره‌كه مووچه‌یه، سه‌ره‌ڕاى چاره‌كه مووچه‌كه له‌كاتى خۆشى نایدات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "واى لێهاتووه به‌ته‌واوى متمانه به حكومه‌ت نه‌ماوه، نازانێت دواى جه‌ژنیش كه‌ى مووچه‌ى مامۆستایان ده‌ده‌ن".
كه‌مال نورى، باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌رێكى كاتیش بێت، پێویسته خۆمان فریاى خۆمان بكه‌وین، واته ئه‌وه‌ى به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كرێت بۆ باشكردنى گوزه‌رانى مامۆستا به گواستنه‌وه بێت، یان به رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و خاڵانه بێت، كه بتوانین مامۆستایه‌ك چه‌ند ساڵ له ده‌ره‌وه‌یه كاتێك دێته‌وه بۆ ناو شارى سلێمانى ده‌بێ ئاسانكاریى بۆ بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئاسانكاریى له ده‌وامیان بكه‌ین و هاوكارییان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هاوكاریكردنى مامۆستایان بۆ هاتووچۆكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه، بۆیه هیوادارم هه‌موو لایه‌ك هاوكارى مامۆستایان بكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى، هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد "پێویسته حزبه‌كانى سلێمانى ببنه به‌شێك له فشاره‌كان بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى مامۆستایان".
جه‌ختیشى كرده‌وه "دوو ساڵه بانگه‌شه‌ى لامه‌ركه‌زى بۆ سلێمانى ده‌كرێت، ئه‌م هه‌موو سه‌رچاوه‌ى داهاته‌مان له سلێمانى هه‌یه بۆچى ناكرێ خۆمان به‌خێوبكه‌ین، ئایا ئه‌وه ته‌نها په‌یوه‌ندى به یه‌ك كه‌سه‌وه فه‌رمان ده‌ربكات، پێویسته كۆده‌نگییه‌ك هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى سلێمانى چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
رونیشیكرده‌وه "بڕواناكه‌م ئه‌مساڵ زه‌نگى خوێندن لێبدرێت، ره‌نگه وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر حكومه‌ت بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین چالاكى تر‌ى مه‌ده‌نى".
كه‌مال نورى، ته‌ئكیدیشى كرده‌وه "مامۆستایه‌ك كه ئه‌ركێكى سه‌رشانى جێبه‌جێ بكات، پرۆسه‌یه‌كى قورسى وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌كان جێبه‌جێ بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكه‌ین خوێندنگه بكه‌ین به ئینگلیزى كه تا ئێستا كردومانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین مامۆستا فه‌سڵ بكرێت و ناشیكه‌م".
دووپاتیشى كرده‌وه "ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، واته پرۆسه‌ى په‌روه‌رده مرد و شارستانیه‌ت و ژیان نه‌ما، ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه‌ش كاریگه‌ریى له‌سه‌ر خوێندكاران و وازهێنانیان له خوێندن ده‌بێت".
كه‌مال نوری له‌باره‌ى فه‌سڵكردنی مامۆستایان بەهۆی بایکۆتەوە هۆشدارى ده‌دات
Reviewed by Unknown
on
4:43:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: