پەروەردەی سێكسی دەبێتە وانەیەكی خوێندن
وەزارەتی پەروەردەی بەریتانیا پەروەردەی سێكسی وەك مادەیەكی خوێندن خستە ناو پڕۆگرامی فێركردن، ئەوەش بەمەبەستی هۆشیاركردنەوە و تێگەیاندنی قوتابیان كە لە چ تەمەنێك و چۆن دەتوانن سێكس بكەن.بەپێی هەواڵێكی تۆڕی “بی بی سی”ی بەریتانیایی خاتوو نیكی مۆرگان وەزیری پەروەردە و فێركردنی بەریتانیا دەڵێت كە منداڵانی ئێستە هەست بەشەرم دەكەن لەبارەی پرسەكانی پێوەستن بەسێكس، چونكە مادەكانی خوێندن زانیاری پێویستیان لەو بارەوە بۆ دابین ناكەن.مەبەستی ئەو پرۆگرامە نوێیە ئاشناكردنی منداڵانە بەپێوەندی رۆمانسیانە و بابەتەكانی پەیوەستن بەسێكس، جێی ئاماژەكردنە دەستدرێژی سێكسی لە بەریتانیا زۆر بڵاوە و زۆرجار منداڵان درك بەوە ناكەن كە بوونەتە قوربانی ئەو كارە، بۆیە دەسەڵاتداران بەپێویستی دەزانن منداڵان لەو بارەوە هۆشیار بكرێنەوە.ئێستە خوێندنی ئەو مادە لە بەریتانیا دەستی پێ كردووە، بەڵام ئامادەبوونی قوتابیان بەویستی خۆیانە، چونكە بەشێك لە خێزانەكان ئامادە نین كە منداڵەكانیان رەوانەی ئەو جۆرە وانانە بكەن.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
پەروەردەی سێكسی دەبێتە وانەیەكی خوێندن
Reviewed by Unknown
on
12:18:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: