Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لقی سۆرانی یەكێتی مامۆستایان: پشتگیری بایكۆتكردنی مامۆستایان دەكەین


سەرۆكی لقی سۆرانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی كێشەی موچەی مامۆستایان، وەك لقی سۆران  پشتگیری مامۆستایانی دەڤەری سۆران دەكەین بۆ بایكۆتكردنی دەوام. 


كەیفی وەرتی، سەرۆكی لقی سۆرانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند "ئێمە وەك لقی سۆرانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ هەموو خواست و داواكارییەكی مامۆستایانی سنورەكەمانداین و بەهەموو شێوەیەكیش پشتگیرییان لێدەكەین، چونكە مامۆستایانی هەر چوار قەزاكەی دەڤەرەكەی ئێمە، هەمان موعاناتی مامۆستایانی دیكەی كوردستانیان هەیە".

وتیشی "ئەگەر حكومەت كێشەی موچە و بژێوی مامۆستایان چارەسەرنەكات ئەوا مامۆستایانی سۆرانیش بڕیار بایكۆتكردنی دەوام دەدەن، ئێمەش بەهەموو شێوەیەك پشتیوانیان دەكەین و لەو رووەوە دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان".

سەرۆكی لقی سۆرانی یەكێتی مامۆستایان ئەوەشی وت "هێشتا هیچ لە ئارادانییە كە ئاخۆ مامۆستایانی دەڤەری سۆران بایكۆت رادەگەیەنن یاخود نا؟، بەڵام ئێمە لە هەموو حاڵەتێك هاوكار و پشتیوانی هەر چەشنە چالاكی و فشارێكی مەدەنیین بۆ سەر حكومەت بەمەبەستی بە دەنگەوە هاتنی داواكاری مامۆستایان".



لقی سۆرانی یەكێتی مامۆستایان: پشتگیری بایكۆتكردنی مامۆستایان دەكەین Reviewed by k on 11:59:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: