ئەوەى لەبارەى گوێ پاککەرەوە نەتزانیووە
ئەوەى لەبارەى گوێ پاککەرەوە نەتزانیووە

پاککردنەوەى گوێ لە پاش خۆشتن و بەکارهێنانى لەکاتەکانى تردا زیانى تەندروستى هەیە و پسپۆرانى تەندروستى گوێ و قوڕگ ئەم ڕێکارە بە گونجاو نازانن.
جەستە بۆ بەرگریکردن و پاراستنى تەندروستى گوێ رێکاری تایبەتى خۆى هەیە و لەم سۆنگەشەوە بۆ ئەوەى گوێ لە جۆرەها ڤایرۆس و تەپوتۆز پارێزراو بێت جۆرە مادەیەک دەردەکات کە بە مۆمى گوێ ناسراوە.
مۆمى گوێ مادەیەکى تاڵە و تاڕادەیەک چەورە بە تاڵیەکەى چەندان میکرۆب و فاپرۆس دەکوژێت و بە چەوریەکەشى تەوتۆز لە خۆى کۆ دەکاتەوە ناهێلێت زیان بە تەندروستى کۆئەندامى بیستن بگەیەنێت.
کاتێک کەسێک گوێ پاککەرەوە بەکار دەهێنیت لە راستیدا هەموو رێکارەکانى گوێى بۆ بەرگریکردن لە خۆى پووچەڵ کردۆتەوە و بەمەش گوێ رووبەڕووى هیرشى فایرۆس و مێکروب و تەپوتۆز دەبێتەوە.
مۆمى ناوگوێ کە لە زانستى پزیشکیدا بە "سێرومن" ناسراوە و لە راستیدا پاشەڕۆ و مادەیەکى زیادە نیە بەڵکو مادەیەکى دژە بەکتریا و پاکژکەرەوەیە کە رێڕەوى گوێ لە پەردەى گوێوە تا وەکو بەشەکانى دەرەوە پاکژ دەکاتەوە و پاشان وشک دەبێتەوە و دێتەدەرەوە.
مۆمى گوێ بە گوێرەى پرۆسەیەکى رێکخراو کارەکانى ئەنجام دەدات و پێویست بەوە ناکات دەستێوەردانى تێدا بکرێت و نابێت لا ببرێت جگە لەوەى کە کردارى پاکژکردنەوە ئەنجام دەدات گوێ لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و نەبوونى ئەم مادەیە دەبێتە هۆى خوورانى گوێ و ئازارى لێدەکەویتەوە.
گوێ یەکێکە لە ئەندامە هەرە گرنگەکانى کۆ ئەندامى بیستن و پاراستنى تەندروستى دەبێت بەگوێرەى رێنماییە پزیشکیەکان بێت و هەر کردارێک کە زیانى پێبگەیەنێت دەبێت کەسەکە لێى دوور بکەوێتەوە.
ی.ح

نووسراوه لهلایهن
NuNi
ئەوەى لەبارەى گوێ پاککەرەوە نەتزانیووە
Reviewed by Unknown
on
2:15:00 م
Rating:

Post Comment
ليست هناك تعليقات: