Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى داوا لە بەڕێوەبەرى قوتابخانەکان دەکات فشار لە خوێندکاران نەکەن بۆ یەکپۆشى

بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى داوا لە بەڕێوەبەرى قوتابخانە و خوێندنگاکان دەکات ئەمساڵ فشار لەسەر هیچ خوێندکارێک نەکەن بۆ ئەوەى جلوبەرگەکەى یەک پۆشى بێت.
مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند "لە پارساڵەوە ڕێنماییەکمان دەرکردووە و ڕێگا نادەین هیچ کۆمپانیایەک بچێتە ناو قوتابخانەکانەوە، تەنها بەڕێوەبەرى قوتابخانە یان ستافى کارى قوتابخانەکان دیزاین و ڕەنگى جلەکان دیارى دەکەن، کەسوکارى خوێندکاریش ئازادن لە کوێ جل دەکڕن".
هەروەها وتى "هەتا وتومانە بەبەڕێوەبەرى قوتابخانەکان دەتوانن سود لەو قوماش و بەرگدورووەکانى شارى سلێمانى بکەن بۆ ئەوەى پارەکەى بۆناوخۆ بێت و نەک کۆمپانیایەکى تورکى بێت و جلێکى خراپ بهێنێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەتا وتومانە بە بەڕێوەبەرى قوتابخانەکان دیزاین و ڕەنگى جلوبەرگی پار نەگۆڕن بۆ ئەوەى فشارى دارایى لەسەر خەڵک دروست نەبێت".

بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى داوا لە بەڕێوەبەرى قوتابخانەکان دەکات فشار لە خوێندکاران نەکەن بۆ یەکپۆشى Reviewed by Unknown on 4:00:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: