وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکانی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکانی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دا تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم و لە مانگی ئایاری هەمان ساڵدا تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم ئەنجام دەدرێت.
لە خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکانی ساڵی نوێی خوێندندا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە ڕۆژی ٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ تا ڕۆژی ١٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدرێت.
تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژی ١٣ ی ئایاری ٢٠١٧ دەستپێدەکات و لە ڕۆژی ٢٥ ی ئایاردا کۆتایی دێت، هەروەها تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی لە ڕۆژی ١ ی حوزەیرانەوە دەستپیدەکات و تاقیکردنەوەی قۆناغی بنەرەتی لە ڕۆژی ٧ ی حوزەیراندا دەستپیدەکات.
سەبارەت بە پشووەکان، لە خشتەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ئەوە دیاریکراوە، کە لە ڕۆژی ١٤ تا ١٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ پشووی یەکەمی ساڵی خوێندنە و پشووی بەهاری خوێندنگەکانیش لە ١١ تا ٢٣ ی ئازار بەردەوام دەبێت.
ساڵانە وەزارەتی پەروەردە، خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکان دیاری دەکات و بەپێی ئەو خشتەیە پلانی خوێندن و تاقیکردنەوە و پشووەکان دیاری دەکرێت، هاوکات وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٦ ی دیاری کردوە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوە و پشووەکانی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە
Reviewed by Unknown
on
9:26:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: