پەروەردە دوابڕیاریدا..ژمارەیەک خوێندنگە دەدرێنە کۆمپانیا ئههلییهكان
حکومەتی ھەرێم دوا بڕیار لەبارەی خوێندنگەو ناوەندەکانی خوێندنی سەر بەبزوتنەوەی خزمەتی فەتحوڵڵا حسێنی دەدات، بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەش ڕایدەگەیەنێت، لەمساڵەوە خاوەندارێتی خوێندنگەکان لەگروپی فەتحوڵڵا گولەن وەردەگیرێتەوەو دەدرێتە کۆمپانیای دیکە.
شۆڕش غەفوری لەڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "بڕیاری کۆتایی لەبارەی خوێندنگەو پەیمانگەکانی سەر بەبزوتنەوەی خزمەت دراوە، سەرجەمیان لەو بزوتنەوەیە وەردەگیرێنەوەو دەدرێنە کۆمپانیای دیکە".
سەبارەت بەسیستم و پرۆگرامی خوێندن، شۆڕش غەفوری دڵنیاییداو وتی:"بەھیچ جۆرێک گۆڕانکاریی بەسەر پڕۆگرامی خوێندن و شێوازی وانەوتنەوەو مامۆستاکانیشیان نایەت، بەڵکو تەنھا خاوەندارێتیەکەیان لەبزوتنەوەی خزمەت وەردەگیرێتەوە".
ئەوەشی ئاشکراکرد، لەھەرێمی کوردستان ٢٢ ناوەندی خوێندن ھەیەو وەزیری پەروەدەش وتویەتی:"گۆڕانکاریی لەخاوەندارێتی ناوەندەکانی خوێندن، کاریگەری لەسەر ئاستی خوێندنی خوێندکاران نابێت".
لەبارەی وادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەش، شۆڕش غەفوری ڕایگەیاند، "لەمساڵەوە ئەو بڕیارە دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و خاوەندارێتیەکەیان دەدرێتە کۆمپانیای دیکە".
وەرگرتنەوەی خاوەندارێتی ناوەندەکانی خوێندن لەبزوتنەوەی خزمەتی (فەتحوڵڵا گولەن) لەکاتێکدایە، دوای کودەتاکەی ١٥ی تەمموزی ئەمساڵی تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە وەک تیرۆر بزوتنەوەکەی ناساندو داواشی لەئەمریکا کرد، گولەن بەتۆمەتی تیرۆر ڕادەستبکەن.

Reviewed by Unknown
on
9:00:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: