ئەمساڵ خوێندكاران ئازادن لەپۆشینی جلوبەرگدا
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "خوێندكاران ئازادن بۆ لەبەر کردنی جلوبەرگ بۆ ئەمساڵی خوێندن و هیچ فشارێکیان لەسەر نابێت و (یەکپۆشی ئازادانە) جێبەجێدەکرێت".
کەمال نوری, بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لەشاری سلێمانی, بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بۆ ئەمساڵی خوێندن هیچ قوتابخانەیەک ناتوانێت زۆر لە قوتابیان بکات بۆ یەکپۆشی و داواکردنی کڕینی جلوبەرگ لەشوێنێکی تایبەت تا یەکپۆش بن".
وتیشی "هەموو خوێندكارێك ئازادە بە چ جلوبەرگێکەوە دەچێت بۆ قوتابخانە, مامۆستا و قوتابیانیش ئازادن لەوەی گەر پێکەوە ڕێکبکەون و بەپێی توانای خوێندكار دەستنیشانی جلوبەرگێک بکەن و دەوامی پێوە بکەن".
کەمال نوری جەخت دەکاتەوە "بۆ ئەمساڵی خوێندن فشار لەسەر هیچ خوێندكار و خوێندنگەیەک نیە لەبارەی یەکپۆشیەوە".

Reviewed by k
on
5:08:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: