Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەكانی سلێمانی بە فەڕمی بڕیاریاندا 27ی ئەیلول دەرگای قوتابخانەكان نەكەنەوە


 ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی سنووری پارێزگای كۆبوونەوە.

سەرچاوەك لە نێو كۆبوونەوەكەوە، بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە، رۆژی 27ی ئەیلوول كە وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێكردنی خوێندن دیاریكردووە، دەرگای قوتابخانەكان نەكرێتەوە.

بە ئامانجی چاككردنی موچەكانیان یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری بایكۆتی خوێندنی ئەمساڵیاندا، بڕیاریشە 27 ئەم مانگە لەگەڵ دەستپێكی وەزری نوێی خوێندن و كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانی بەرفراوانی سەرجەم چین و توێژەكان، مامۆستایانی كوردستان دەرگای قوتابخانەكان نەكەنەوەو بایكۆتی خوێندن دەكەن.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەكانی پەروەردە و بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگاكان كۆبووەتەوەو سوپاسی كردوون كە ساڵی رابردوویان بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێ كردووە.

سەرچاوەكەی (خەڵك) زانیاری زۆرتری لە بارەی نێوەرۆكی كۆبوونەوەكە خستەڕوو، كە كۆبونەوەكە لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردە بووەو بەڕێوەبەری گشتی بە ئامادەبووانی كۆبونەوەكەی راگەیاندووە كە حكومەت موچەی مامۆستایان چاك دەكات و بایكۆتی خوێندن مەكەن.

سەرچاوەكە، وتیشی، لەبەرانبەردا سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەكان و بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاكان بڕیاری بایكۆتیان داوەو ئاشكرایانكردووە، دەرگای قوتابخانەكان ناكەنەوە.

سەبارەت بە دیاریكردنی كاتێك بۆ حكومەت ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە لە كۆبونەوەكەدا هیچ كاتێك دیاری نەكراوەو تەنها چاككردنی موچە بووەتە پێوەر بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەو خوێندنگەكان.


پەروەردەكانی سلێمانی بە فەڕمی بڕیاریاندا 27ی ئەیلول دەرگای قوتابخانەكان نەكەنەوە Reviewed by k on 11:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: