Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایەک لە پێناو یارییەکی ئەلیکترۆنی وازی لە پیشەکەی هێنا !

مامۆستایه‌ك له‌ باكوری له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌پێناو یاری Pokemon Go  وازی له‌ كاره‌كه‌ی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و یارییه‌ ته‌رخان بكات و بتوانێت زۆرترین قۆناغی ئه‌و یارییه‌ ببڕێت تا له‌ پێگه‌ی eBay به‌ نرخێكی گران ئه‌كاونته‌كه‌ی بفرۆشێته‌وه‌.
سۆفیا پێدرازا، ئه‌و مامۆستا ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ ماوه‌ی 18 كاتژمێر یاریی Pokemon Go  ده‌كات و وای داناوه‌ كه‌ زۆرترین Pokemon كۆبكاته‌وه‌ تا دواتر ئه‌كاونته‌كه‌ی به‌ پاره‌ی زیاتر بفرۆشێته‌وه‌ و قازانج بكات.
یه‌كێك له‌وانه‌ی یارییه‌كه‌ ده‌كات ئه‌كاونته‌كه‌ی به‌ حه‌وت هه‌زار و 300 پاوه‌ن و یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ هه‌زار و 144 پاوه‌ن فرۆشتووه‌ته‌وه‌ و قازانجیان كردووه‌، ئه‌مه‌ش وای له‌و مامۆستایه‌ كرد واز له‌ كاره‌كه‌ی بهێنێ و هه‌وڵ بدات له‌و رێگه‌یه‌وه‌ پاره‌ی زیاتری ده‌ست بكه‌وێت.
سۆفیا دوو هه‌فته‌ ده‌بێت یارییه‌كه‌ی دابه‌زاندووه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتویه‌تی: “هه‌ر كه‌ دامبه‌زاند زانیم پاره‌ به‌ڕێوه‌یه‌ و ده‌توانم ده‌ستم بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر بگه‌یته‌ قۆناغێكی باش له‌ یارییه‌كه‌، ده‌توانیت له‌ eBay به‌ خه‌ڵكی بفرۆشیته‌وه‌.”
وتیشی: “بیستومه‌ هه‌ندێك ئه‌كاونت كه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ قۆناغی 20 به‌ هه‌زار پاوه‌ن فرۆشراونه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر كاتی بۆ ته‌رخان بكه‌یت، ئه‌وا له‌ ماوه‌ی یه‌ك یان دوو رۆژدا ده‌گه‌یته‌ قۆناغی 15.”
وازهێنانی ئه‌م مامۆستایه‌ له‌كاره‌كه‌ی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ خۆی له‌ قوتابخانه‌ وانه‌ی تایبه‌تی بیركاری و ئینگلیز و موزیك به‌ منداڵان ده‌ڵێته‌وه‌ و مانگانه‌ دوو هه‌زار پاوه‌نی ده‌ستده‌كه‌وێت، سۆفیا ده‌ڵێت: “دایكم پێی وتم تۆ شێت بووی كه‌ وازم له‌ كاره‌كه‌م هێنا، به‌ڵام دواتر له‌ بیرۆكه‌ و بیركردنه‌وه‌كه‌م تێگه‌یشت، ماده‌م ئه‌مه‌ پاره‌ی تێدایه‌، له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆم و به‌رده‌وم ده‌بم، ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ش كز بوو، دواتر ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر وانه‌ وتنه‌وه‌كه‌م.”




مامۆستایەک لە پێناو یارییەکی ئەلیکترۆنی وازی لە پیشەکەی هێنا ! Reviewed by Unknown on 8:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: