هانی هاوسەرەکەت بدە واز لە جگەرەکێشان بهێنێت
هاوسه‌رگیری واتە رێكه‌وتن و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ری هه‌تایی، كێشانی جگه‌ره له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه مه‌ترسی بۆ ژیانی هه‌یه و پێویسته هانی بدەیت ته‌ركی بدات به‌ڵام بێگومان ده‌بێت تۆی خانمیش یارمه‌تی بده‌یت، چونكه ژیانی هه‌ردووكتان به هاوكاریی یه‌كتریه‌وه جوانه، به‌ڵام چۆن باوه‌ڕی لادروست دەكهیت کە جگه‌ره كێشان خراپه و دەبێت ته‌ركی بدات؟
نێوانی هاوسه‌ره‌كان بریتیه له خۆشه‌ویستی و سۆز و گرنگیدان به‌یه‌كتری، پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ری پێبهێنیت واز له جگه‌ره بهێنێت سۆز و خۆشه‌ویستی پێبده‌یت تا هه‌ست بكات تۆ ئه‌وت به‌لاوه گرنگه و خه‌می ته‌ندروستی هاوسه‌ره‌كه‌ته، چونكه ره‌نگه هه‌ر نه‌بوونی خۆشه‌ویستی و سۆز ببێته هۆكارێك بۆ جگه‌ره كێشان.
پێویسته بۆ هاوسه‌ره‌كه‌تی روونبكه‌یته‌وه كه جگه‌ره كێشانی تۆ زیانی بۆ ته‌ندروستی منداڵه‌كان هه‌یه، به‌ته‌نها زیانی بۆ ته‌ندروستی هاوسه‌ره‌كه‌ت نیه، به‌ڵكو بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه بەگشتی زیانی هەیە، له‌و حاڵه‌ته‌دا ره‌نگه په‌نا دەباتە ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه بۆ كێشانی جگهرهبهڵام ئه‌مه وای لێده‌كات بێزار بێت و كه‌می بكاته‌وه.
ره‌نگه هاوسه‌ره‌كه‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و هه‌رگیز ناتوانێت واز له جگه‌ره بێنێت، هه‌ر بۆیه پێویسته به زمانێكی شیرین و گفتوگۆ باوه‌ری پێبهێنیت كه تۆ توانات هه‌یه واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنیت و رێگای بۆ دیاریبكه و هێزی به‌رێ ، تا متمانه‌ی لادروست بێت و وازی لێبهێنێت.
بۆ هاوسه‌ره‌كه‌تی روونبکەرەوە كه جگه‌ره‌كێشان زیانی ماددی هه‌یه و بۆی شیبكه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بره پاره‌یه‌ی ده‌یدات به جگه‌ره رۆژانه هه‌ڵیبگرێت ساڵانه ده‌كاته چه‌ند و زیانی ماددی چه‌نده؟
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: