Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مەترسی خواردنەوەگەرمەکان بۆتەندروستیت بزانە

5
مەترسی خواردنەوە گەرمەکان بۆ تەندروستیت بزانە



"ناوەندى نێودەوڵەتى لێکۆڵینە لە شێرپەنجە" کە ناوەندێکى سەر بە رێکخراوى تەندروستى جیهانیە رایگەیاند خواردنەوە گەرمەکانى وەک چا و قاوە ئەگەرى تووشبوون بە شێرپەنجەى لێدەکەوێتەوە، و لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر دانیشتوانى چەند وڵاتێک کراوە لەوانە تورکیا و ئێران و چین بەو پێیەى زۆرترین بڕى خواردنەوە گەرمەکان بە تایبەتى چا لەو وڵاتانەدا دەخورێتەوە، جەختی لە مەترسی خواردنەوەى گەرم کردۆتەوە.


لە ئەنجامى توێژینەوەکەدا کە لە تیمێکى ٢٣ کەسی لە پزیشکانى پسپۆرى شێرپەنجە پێکهاتبوو ئەوە دەرکەوت خواردنەوەى زۆرگەرم هۆکارى تووشبوونە بە شێرپەنجە بە تایبەتى شێرپەنجەى قوڕگ، چونکە خواردنەوەکە و مادەکانى ناوى بە هۆى پلەى بەرزەوە کارلێک لە خانەکانى ئەو بەشەى جەستە دەکەن و تووشى شێرپەنجەى دەکەن.


شایانى باسە "ناوەندى نێودەوڵەتى لێکۆڵینە لە شێرپەنجە" خواردنەوەى گەرم بە خواردنەوەیەک پێناسە دەکات کە پلەى گەرمیەکەى لە ٦٥ پلەى سەدیەوە دەست پێدەکات چونکە لەو پلە بەدواوە کارلێکى مادە و کانزاکانى نێو خۆراکەکان دەست بە کارلێکى کیمیاوى دەکات.


جیى وەبیرهێنانەوەیە ناوەندەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە چا و قاوە بۆ خۆیان کەرەستە و خۆراکى شێرپەنجەهێنەر نین بەڵکو بەهۆى کارلێکى گەرماوە ئەم تایبەتمەندیەیان بۆ دروست دەبێت ئەگەر بێت و پلەى گەرمیەکەیان لە خوار ٦٥ پلەى سەدیەوە بێت ئەوا هیچ مەترسیەکیان لەمبارەوە نابێت.
ی.ح 

ئێن ئاڕتی ۲


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
NuNi

مەترسی خواردنەوەگەرمەکان بۆتەندروستیت بزانە Reviewed by Unknown on 3:24:00 م Rating: 5

Post Comment

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.