Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

‌کچان لە کوڕان زیرەکترن

هەرچەندە زیرەکی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام نوێترین توێژینەوە دەریخستووە کەوا توانای مێشکی کچان زیاترە وەک لە هی کوڕان.
بە پێی ئەو هەواڵەی لە پێگەی فۆکس نیوزدا هاتووە، پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەسەر 31 هەزار کەس کە لەدایکبووی ساڵانی 1923 تا 1957ن لە ولاتە جیاوازەکانی ئەوروپا، دەرکەوتووە کە توانای مێشکی کچان زیاترە وەک لە کوڕان.
هەر لەم پێگەیەدا باس لەوە کراوە کە لە توێژیەوەکەدا دەرکەوتووە کەوا ئەو ژنانەی تەمەنیان زۆرە و تا ئێستا ماون مێشکیان بەهێزترە و دەتوانن شتی زیاتر هەڵبگرن و هەروەها شتی زیاتریان لەبیرە وەک لە پیاوەکانی تەمەنی خۆیان یاخود گەورەتر لە خۆیان.
بۆیە توێژەوەکان گەشتنە ئەو ئەنجامەی کەوا کچان توانای مێشکیان زیاترە و زیرەکترن لە کوڕان.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

‌کچان لە کوڕان زیرەکترن Reviewed by Unknown on 10:47:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: