چەندڕێگایەک بۆکەمکردنەوەی زیانەکانی مۆبایل لەسەرچاو
چەند ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی مۆبایل لەسەر چاو
ئەگەر هەست دەکەیت بە هۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەوە چاوت هیلاکە، پێویستە کاتەکانی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت ڕێکبخەیت.
هەندێک کەس هەن کە ڕۆژانە زیاتر لە ١٥٠ جار سەیری شاشەی مۆبایلەکەیان دەکەن، ئەمەش زیانێکی زۆر بە چاویان دەگەیەنێت.
بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی شاشەی مۆبایل لەسەر چاو هەندێک خاڵ دەخەینە ڕوو.
* پێڵوت بجوڵێنە لەکاتی سەیرکردنی مۆبایلدا
زۆر سەیرکردنی شاشەی مۆبایل بەبێ جوڵاندنی پێڵوەکان، دەبێتە هۆی وشکی و هەوکردنی چاو، پێویستە بۆ هەر ٢٠ خولەکێکی بەکارهێنانی مۆبایل لانیکەم ١٠جار پێڵوەکانت بجوڵێنیت، ئەمەش پشویەک بە چاوەکان دەبەخشێت.
* پشوو بە چاوت بدە
پێویستە هەر پێنج خولەک جارێک سەرت لەسەر مۆبایلەکە لاببەیت و بۆ ٣٠ چرکە پشو بە چاوت بدەیت و سەیری شوێنێکی تر بکەیت، ئەمەش ماسولکەکانی چاو هێور دەکاتەوە.
* ڕوناکی شاشەی مۆبایلەکەت ڕێک بخە
شاشەی زۆر ڕوناک یان زۆر تاریک زیان بە چاو دەگەیەنێت و لە فۆکس کردنە سەر شاشەکە کاریگەری تەواوی هەیە، لەبەر ئەوە پێویستە لە شوێنی ڕیکخستنی روناکی مۆبایلەکەت بەجۆرێک ڕێکی بخەیت کە گونجاو بێت لەگەڵ ڕوناکی ئەو شوێنەی لێی دانیشتویت.
* شاشەی مۆبایلەکەت پاک بکەرەوە
ڕۆژانە بە پارچە پەڕۆیەکی وشکی خاوێن (نەک تەڕ) شاشەی مۆبایلەکەت پاک بکەرەوە تا ئەو پیسیانەی ڕۆژانەی لەسەر لابچێت.
* مۆبایلەکەت ە چاوت دور بخەرەوە
پێویستە مۆبایلەکەت ٤٠ بۆ ٤٥ سم لە چاوتەوە دوور بێت، بۆ ئەوەی چاوت پشوو بدات.
ب.ر
ئین ئاڕتی۲

نووسراوه لهلایهن
NuNi
چەندڕێگایەک بۆکەمکردنەوەی زیانەکانی مۆبایل لەسەرچاو
Reviewed by Unknown
on
8:55:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: