پەتاتە و سودە سەرسوڕێنەرەکانی
پەتاتە وەک یەکێک لە بەروبومە سەوزیەکان بە پلەی چوارەم دێت لە بەکارهێناندا دوای هەریەک لە (برنج ، گەنم ، گەنمەشامی) بە پێی سەرچاوەی (بەشی کشتوکاڵی ئەمریکا) .
پەتاتە خۆراکێکی بەسودە و بێ چەوریە بەڵام کاتێک ئامادە ئەکرێت و تێکەڵ ئەکرێت بە چەوری و کرێم بە شێوەی فراید ئەوا هەندێک زیانی هەیە بۆ تەندروستی لەوانەش ( زیادکردنی کێش، نەخۆشی شەکرە ، نەخۆشی دڵ) بە پێی سەرچاوەی قوتابخانەی هاڤەرد بۆ تەندروستی کۆمەڵ.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بە ڕێگەیەکی دروست ئامادە بکرێت بە تێكەڵ نەکردنی چەوری و کرێم یاخود بەشێوەیەکی زۆرکەم ئەوا سەرچاوەیەکی زۆرباشە بۆ ڤیتامین C و B6 و هەروەها مەنگەنیز و فۆسفۆڕ و ترشی پانتۆثێنیک و چەندانی تر.
لێرەدا باسی چەندین سودی ئەم سەوزەیە ئەکەین لە ماڵپەڕی زانست و تەکنەلۆژیا
١- بونی ڕێژەیەکی باش لە کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و مەگنیسیۆم و ئاسن و زینک لە پەتاتەدا ئەبێتەهۆی پتەوکردنی ئێسک و پارێزگاریکردن لە جومگە و ئێسکەکان.
٢- کەمکردنەوەی پەستانی خوێن بەهۆی بونی پۆتاسیۆم و مەنگینسیۆم و کالیسیۆم کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکاربردنی سۆدیۆم بۆ کەمتر لە ٪٢ لە لایەن خوێنەوە .
٣- فایبەر و پۆتاسیۆم و ڤیتامین C و B-6 لە پەتاتەدا هۆکارێکی باشە بۆ تەندروستی دڵ بە هۆی کەمی کۆلیسترۆڵەوە.
٤- Choline کە پێکهاتەیەکی خۆراکی لە ئاودا تواوەی ناو پەتاتەیە لەگەڵ ڤیتامین B-Complex، یارمەتی خەو و جوڵەی ماسولکەکان و فێربون و بیرەوەری ئەدات. لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرێکی باشە بۆ نەهێشتنی هەوکردن (Inflammation).
٥- پەتاتە Folate تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروستکردن و چاککردنەوەی DNA لەبەرئەوە ڕێگری ئەکات لە دروستبونی خانەی شێرپەنجە ( لە ئەنجامی تێکچونی DNA ەوە دروست ئەبن).
٦- بەهۆی بڕێکی زۆر لە فایبەر لە پێکهاتەی پەتاتەدا ئەو ڕێگری ئەکات لە قەبزی و یارمەتیدەرە لە ئاسانکردنی هەرسکردندا.
٧- کۆلاجین، کە سیستەمی پشتیوانی پێستە تەواو پشت ئەبەستێت بە ڤیتامین C کە پێکهاتەیەکی خۆرکی گرنگی پەتاتەیە وەک Antioxidant (دژە ئەکسەدە) کار دەکات و پارێزگاری لە خراپ بونی پیشت دەگرێت لە تیشکی خۆر و هەوای پیس و دوکەڵ.
٨- ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کرداری مێتابۆلیزم کە ئەبێتەهۆی دروستکردنی وزە بۆ لەش لە ڕێگەی تێکشکاندنی کاربۆهیدراتەکان و پرۆتین بۆ گلوکۆز و ئەمینۆ ئەسید کە وەک یەکەیەکی وزە لە لەشدا بەکاردەبرێن.
The post پەتاتە و سودە سەرسوڕێنەرەکانی appeared first on زانست و تەکنەلۆجیا.
نووسراوه لهلایهن
Alan Osman
ليست هناك تعليقات: