ناکۆتا و ئەودیو ناکۆتا! (بەشی سێیەم)
نوسینی: جۆن بارۆ.
شێرکۆ ڕەشید قادر کردویە بە کوردی.
به‌شی سێیەم(کۆتایی):
ئه‌مانه ته‌نها ئه‌و چه‌مکانه‌ی ناکۆتا نین و به‌س، به‌ڵکو جۆرێکی تر هه‌یه که چه‌ند سهدهیهکە خه‌ڵک سه‌رقاڵی بووه و بیری لێدهکهنەوه بریتییه له ناکۆتای پارادۆکسی نوسخەکاری یان نوسخهکردن، که ئه‌مه‌ش فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمان، نیچە، له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا باسیده‌کات و مه‌سه‌له‌که ده‌وروژێنێت. ئایدیاکه به‌مجۆره‌یه: ئەگەر حاڵهتێکت هه‌بێت و حاڵه‌ته‌که ناکۆتا بێت و له هه‌قیقه‌تدا حاڵه‌ته‌که له ناکۆتا زیاتر بێت و هه‌تا ناکۆتاش له‌خۆوه بێت، واته ده‌بێت بتوانیت که ناکۆتایهکت هه‌بێت که هه‌موو ئیحتیماله‌کان تاووتوێ بکات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌کی ناکۆتا له ژماره جوتهکانمان هه‌بێت، ده‌شێت که سێتێکی ناکۆتا بێت، ته‌نها یه‌ک ژماره‌ی تاک چییە لەخۆنەگرێت. چه‌مکی نیچه لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات و وه‌ها ئیشاره‌ی پێده‌دات که ئه‌گه‌ر گه‌ردونێکی ناکۆتامان هه‌بێت، هه‌ر ڕوداوێک که له حاڵی حازردا ڕودهادت و ئیحتیمالی ڕودانی لێره شتێکی سنورداره، ئه‌وا له هه‌مان سات و به شێوه‌یه‌کی ناکۆتا له شوێنێکی تر له گه‌ردوندا ڕوده‌دات. واته بۆ هه‌مان ڕوداو ژماره‌یه‌کی ناکۆتا نوسخه‌ی تر و له هه‌مان ساتدا له شوێنانی تر له گه‌ردونی ناکۆتا ڕوده‌ده‌ن.هه‌ندێک خه‌ڵک به‌مه ناڕازین و ئه‌م مشتومڕه به بنه‌مایه‌کی به‌هێز داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌ردون سنورداره، به‌ڵام له وێنه‌یه‌کی هاوچه‌رخانه‌ی گه‌ردونی ئه‌سترۆنۆمیدا ئه‌مه ئایدیایه‌کی ترسناک نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵک وێنای ده‌کات. ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی که خێرایی خۆر سنورداره ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت گه‌ردونێکی ناکۆتا له ده‌ورمان بێت، ئه‌وا ته‌نها دورییه‌کی سنوردار ده‌بینین. به‌مجۆره ئه‌و کاته ڕوناکییەی بۆ بڕینی دورییه‌که پێویسته یه‌کسانه به خێرایی ڕوناکی که‌ڕه‌ت ته‌مه‌نی گه‌وره‌بونی(کشانی) گهردونهکه. ئه‌و دورییه گه‌وره‌یه، نزیکه‌ی 15 بلیۆن ساڵ ڕوناکییه[i]، به‌مجۆره ئه‌گه‌ر گه‌ردون له قه‌باره‌دا ناکۆتاش بێت، ئه‌وا له‌به‌ر هەموو مه‌سه‌له پراکتیکییەکان، کاتێک ئیشارهکان ده‌نێرین و پێمان دەگەن، ته‌ماسمان ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه سنورداره‌ی گه‌ردوندا ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێک کاری ژمارەکاری له‌مه‌ڕ چه‌مکی نوسخهکردنهکهی replication نیچە ئەنجام بدەین، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له بابەتەکەی بڕوانین و بپرسین ئاخۆ چه‌نده پێویسته بڕۆین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌د له سه‌د نوسخه‌ی خۆمان، نوسخه‌ی عه‌رد، یاخود نوسخه‌ی ئه‌م گه‌ردونه‌ی خۆمان ببینین . قه‌باره‌ی عه‌رد 10 توان 7 مه‌تره (واتە 10 حەوت جار کەڕەت خۆێ)، به پێوانی کۆن نیوه تیره‌ی عه‌رد 6400 میله، دو‌ریش له خۆره‌وه، به پێوانی یه‌که‌ی ئه‌سترۆنۆمی نزیکه‌ی 10 توان 11 مه‌تره، نزیکترین ئه‌ستێره‌ش لێمانه‌وه 10 توان 16 و که‌ناری گالاکسیش نزیکه‌ی 10 توان 19، دوریشمان بۆ که‌ناری گه‌ردونی بینراو 10 توان 26 یان 27 مه‌تره. ئایا ماوه‌ی چه‌ند پێویسته بڕۆین هه‌تا ده‌گه‌ینه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که سه‌د له سه‌د کۆپییه‌کی خۆمان ده‌دۆزینه‌وه؟ لێره‌دا داوای شتێک ده‌که‌ین وه‌ک ئه‌وه وایه که بڵێین ئایا ژماره‌ی ئیحتیمالی پێکه‌وه ڕێکخستنی ئه‌تۆمه‌کان چه‌نده؟ بێگومان ژماره‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌یه. ژماره‌که بریتییه له 10 توان 10 توان 28 مه‌تر(یاخود 10 توان 280 مه‌تر ده‌کات). به ڕاستی ئه‌مه ژماره‌یه‌که هێنده گه‌وره‌یه که ته‌نانه‌ت له توانادا نییه بخرێته سه‌ر کاغه‌ز یاخود هه‌ر بنوسرێت. ئایا چه‌ند پێویسته بڕۆین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌که‌م کۆپی سه‌رتاپای عهردمان ده‌ستکه‌وێت؟ ئه‌وا پێویسته 10 توان 10 توان 50 مه‌تر(واتە 10 توان 500 مه‌تر) بڕۆین. خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یه‌که‌م کۆپی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئاسمانییه‌ی که له ئاسۆوه دێته به‌رچاو ببینین، ئه‌وا وا پێویست ده‌کات که 10 توان 10 توان 119 مه‌تر بڕۆین. ئه‌مانه ئه‌و ژمارانه‌ن که له ئاسابه‌ده‌ر گه‌وره‌ن، به‌ڵام ئەوەی زیاتر مایەی خه‌مخۆرییه پرسه‌که خۆیه‌تی زیاتر وه‌ک له‌وه‌ی که ژماره‌کان بێت، چونکه ئنسان کاتێک له ڕوی ئیتیکییه‌وه ethicalبیری لێده‌کاته‌وه که ئێستا کۆپیەیەکی ئێمه هه‌یه و خه‌ریکی هه‌مان شته که ئێستا ئێمه سه‌رقاڵین و ده‌یکه‌ین، که‌وابێت له هه‌مان کاتدا کۆپییه‌کیش هه‌یه که به پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه کارده‌کات. به‌مجۆره هه‌ر قه‌رارێکی باش بده‌ی، ئه‌وا یه‌کێک هه‌یه که قه‌رارێکی خراپ ده‌دات. خۆ ئه‌گه‌ر له ڕوه باشه‌که‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌که بکه‌ین، ئه‌وا هه‌ر کاتێک قه‌رارێکی خراپ ده‌ده‌ین، ئه‌وا که‌سێکی تر هه‌یه که هه‌میشه قه‌رارێکی ڕاست ده‌دات.
بابه‌تێکی تر که پێویسته له مه‌یدانی ناکۆتادا ئاوڕی لێ بده‌ینه‌وه و په‌یوه‌سته به ناکۆتای فیزیکییه‌وه بریتیه له ئامێری ناکۆتا infinity machines. ئایا له توانادا هه‌یه که ئامێرێک بونیات بنێین که ئه‌م ئامێره بتوانێت ژماره‌یکی ناکۆتا ئەرک ئەنجام بدات له زه‌مه‌نێکی سنورداردا، بێگومان ئه‌مه شتێکی زۆر به‌سوده. بیرۆکه‌ی جێبه‌جێکردنی ژماره‌یه‌کی ناکۆتا کار یان ئەرک له زه‌مه‌نێکی کۆتاداردا ناوێکی هه‌یه، ئەویش ئەوەیە کە به سوپه‌ر-تاسک (سوپەر – ئەرک) ناوده‌برێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر به‌رله نانخواردنی به‌یانی ژماره‌یه‌ک سوپه‌ر – ئەرک بکه‌ین، ئەوا مانای ئەوەیە کە تێدەکۆشین ژمارەیەک کاری ناکۆتا بکەین. بۆچ ئەمە بە تایبەت سەرنجراکێشە، لەبەر ئەوەیە گریمان کە دەتوانین ئەگەر ئەم جوت پارادۆکسە نسبیە نائاساییانە هەبن کە دەتوانین یەکیک لە دوانەکە بەرەو فەزا هەڵبدەین، کە دێتەوە سەیردەکەین کە پیربووە و بە تەمەندا چووە، تەواو لە هاوەڵە دوانەکەی کە هێشتا لە عەرد دەژی جیاوازە. بەمجۆرە شتێکی تەواو لە خەیاڵ بەدەرە کە ئەگەر هۆکارێک هەبێت و لاپتۆپەکەت بە گەشتێک بنێریت بۆ فەزا و کاتێک دەگەڕیتەوە، ژمارەیەک ناکۆتا حساباتی کردبێت، لە کاتێکدا کە لاپتۆپێکی هەمان شێوە لەسەر عەرد بوبێت تەنها ژمارەیەکی دیاریکراو یان سنوردار حساباتی کردبێت.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ لای یۆنانەکان، دەبینین کە بیرکردنەوەیەکی تەقلیدی شکۆمەندی لەمجۆرە لای زینۆ[ii]، کە لەوانەیە رەسەنترین فەیلەسوفی زەمانی کۆن بێت، هەیە و لە توانادا نەبوو کە پارادۆکسەکانی هەتا ڕۆژگاری هاوچەرخ ڕەت بکرێنەوە. لە ماتماتیکدا زنجیرەیەکی بەناوبانگ هەیە و زەمەنێکی دورودرێژە بە زنجیرەی جیۆمەتری (ئەندازەیی) ناسراوە. زنجیرەکە بە نیو دەست پێدەکات، ئنجا دەبێتە نیوەی ژمارەکەی پێش‌و، بەمجۆرە ژمارەکەی دوای ئەمیش دەبێتە نیوە و ئیتر بەردەوام دەبێت، واتە و کۆی زنجیرەکە دەکاتە یەک، خۆ ئەگەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ئەم زنجیرەیە کۆ بکەیتەوە، ئەوا سەیردەکەی هەر دەڕۆیت و هەتا سەرەنجام نزیک دەبیتەوە لە یەک. ئەو پرسەی کە ماتماتیکناسێکی وەکو هێرمان ڤا Herman Va سەری بۆ دەخورا و زەمەنێکی زۆر لەوەبەر پرسیبوی ئەوەیە ئایا لە توانای مرۆڤدا هەیە کە پرۆسەیەکی فیزیکی وەها ڕاڤەبکات کە هەر هەنگاوێک بگریت لە پرۆسەکەدا وابستە بێت بە یەکێک لە ژمارەکانی زنجیرەکەوە و پاشان، بۆ نمونە هەنگاو بە هەنگاو دەڕۆیت، لە هەنگاوی یەکەمدا نیو مەتر دەڕۆیت، هەنگاوی دووەم چواریەکی مەترێک دەڕۆی و ئیتر بەمجۆرە دەچیتە پێشەوە ژمارەکان دوری خۆتت نیشاندەدەن و کۆی دوریەکانیش هەر لە یەکەم هەنگاوەوە و دوای ژمارەیەکی ناکۆتا لە هەنگاوەکان، سەیردەکەیت کە تەنها یەک مەتر ڕۆیشتوی. بێگومان لێرەدا پرسە هەقیقیەکە ئەوەیە ئایا ئەم هەنگاوانەی دوایی لە ڕوی فیزیکیەوە شازن؟ ئایا بە ڕاست ئەمانە لە باری فیزیکیەوە هەنگاوی ڕاستین، یاخود تەنها خاڵی دابەشکراوی هێڵێکن؟
نمونەیەکی تر لەمجۆرە ئەوەبوو کە لە ساڵانی 1950 کاندا بووە بابەت و فەیلەسوفی زانکۆی ئۆکسففۆرد جەیمس تۆمسۆن، پێشکەشیکرد و ناونرا لامپەکەی تۆمسۆن (چراکەی تۆمسۆن). تۆمسۆن هەر هەمان زنجیرەی وەک چالاکیەکی واقیعیانە و پراکتیکیانە تەسەورکرد. ئەگەر گلۆپی سەر مێزێکمان (لامپا یان چرا) هەبێت و سویچێکمان لەسەری وەها پرۆگرام کردبێت کە بۆ نیو دەقەی یەکەم داگیرساوە(ئۆن)، چارەکە دەقەی دوای ئەمە، کوژاوەتەوە(ئۆفە)، پاشان هەشتیەکی دەقەی دوای ئەم داگیرساوە(ئۆنە)، ئیتر بەمجۆرە هەتا ناکۆتا هەر بەردەوام و هەر بەردەوام بیت، جا پرسەکە ئەمەیە، ئایا، دوای یەک دەقە، گڵۆپەکە داگیرساوە یان کوژاوەتەوە؟ چونکە، با لێرەدا بیرمان نەچێت، کە زنجیرەکە دەگاتە ژمارەیەکی دیاریکراو (converges) ، هەرچەندە ئەم پرۆسەی نیوەکردنەی سویچەکە هەتا ناکۆتاش دەڕوات، بەڵام سەرەنجام تەنها یەک دەقە ڕۆیشتوە، جا ئایا دوای ئەم ژمارە ناکۆتا سویچکاریە، گڵۆپەکە داگیرساوە یان کوژاوەتەوە؟ بە داخەوە، ئەم گڵۆپە، زیاتر لە چراکەی عەلادین دەکات. بەوجۆرەی من لەم پرسە دەڕوانم ئاوایە: گریمان ئێمە بیر لە زنجیرەیەکی تر دەکەینەوە، ئەم زنجیرەیە بە جۆرێک بێت کە دەگۆرێت، واتە لە – 1 بۆ 1 + و ئنجا دیسانەوە 1 – و هەتا ئەبەدیەتیش ئاوا دەبێت. ماتماتیکناسان ئەم زنجیرەیەیان ناوناوە زنجیرەی پچڕ – پچڕ، چونکە کە دادەگیرسێت دەبێتە ژمارە یەکی پۆزەتیڤ، کە دەکوژێتەوە دەبێتە ژمارە یەکی نێگەتیڤ، پاشان یەکی پۆزەتیڤ کە دادەگیرسێتەوە، ئیتر بەمجۆرە هەر بەردەوام دەبێت. خۆ ئەگەر بەشێکی دیاریکراو لە ژمارەکانی زنجیرەکە کۆبکەیتەوە، ئەوا دەکاتە یەک ئەگەر داگیرسابێت، بەلام ئەگەر کۆی بەشێکی دیاریکراو لە ژمارەکان (یان تێرمەکان) کۆبکەینەوە ئەوا دەکاتە سفر، ئەمەش لە کاتێکدا ئەگەر گلۆپەکە کۆژاوە بێت، دیسانەوە ئەمەش هەر کۆتایی نایەت. لێرەدا ئەگەر سەرنج بدەین، کاتێک کۆی زنجیرەکە یەکە، ئەوە داگیرساوە، ئەگەر کۆی زنجیرەکە سفر بێت، ئەوا کوژاوەتەوە، ئەمە بە ڕاستی دەچێتە ئەقڵەوە، بەڵام ئەگەر لێرەدا سەرنج لە زنجیرەکەمان بدەین، سەیردەکەین کە سویچەناکۆتاکەمان حاڵەتێکی شاز و تەلیسماویمان بۆ دەخوڵقێنێت. گریمان لە زنجیرەکەدا، جوت جوت ژمارەکان بخەینە کەوانەوە، بە جۆرێک کە هەر کەوانەیەک جوتێک ژمارە(تێرم) لەخۆدەگرێت کە یەکێکیان 1+ و ئەوی تریان 1- کە ئەنجامەکە دەکاتە سفر، خۆ ئەگەر هەر هەموو سفرەکان کۆبکەینەوە، ئەوا دیسانەوە ئەنجامی زنجیرەکەمان دەکاتە سفر. بەڵام ئەگەر من بمەوێت، ئەوا دەتوانم بازبدەم بەسەرژمارەی یەکەمدا و جوت جوت ژمارەکان بخەمە کەوانەوە، واتە (1 – 1)، کە ئەمەش دیسانەوە هەر دەکاتە سفر، کۆی هەمو تێرمەکانیش دەکاتە 1 . خۆ ئەگەر بمانەوێت کارەکە بە بارێکی خراپتردا ببەین، ئەوا دەتوانم لە گۆشەیەکی ترەوە سەیری زنجیرەکە بکەین، وەک ئەوەی کە 1 – 1 -1 + 1– 1 ، هتد. بەڵام ئەوەی لە ناو کەوانەکەدا بێت وەکو ئەوە وایە کە سەرەتا لە زنجیرەکەدا دەستمان پێکردوە. بەمجۆرە دەبینین S بریتیە لە 1 –S و دو Sدەکاتە 1 ، هە بۆیەش کۆکەی دەکاتە نیو ، واتە ناکاتە یەکێک لە ژمارەکانی زنجیرەکە. ئەمە ئەوەمان پیشان دەدات کە پرسیارەکە، لە دوای یەک دەقەکە، جا گڵۆپەکە داگیرساو بێت یان کوژاوە بێت، پرسیارێکی مانابەخش نیە. بە هەر ڕێگایەک بێت، ئەمە باشترین وەڵامە، چونکە شتەکە نیو داگیرساو نیو کوژاوەیە، بەڵام ئەگەر سەرنج بدەین کۆی زنجیرە ناکۆتاکە خۆی ناکاتە هیچ یەک لە بەش بەشی زنجیرەکە، واتە کۆی کۆمەڵێک تێرمی دیاریکراو لە زنجیرەکە. ئەو دەرسەی لێرەوە فێری دەبین ئەویە کە زنجیرە زنجیرەکان کە پچڕ پچڕن یان کە ناگەنە ژمارەیەکی دیاریکراو، کۆیەکی دیاریکراو یان پێناسکراوی نایابیان نیە کە بە هۆیەوە بتوانیت ئەو پرۆسەیە دیاری بکەیت کە کۆی زنجیرەکە دروست دەکات.
لە فیزیکی نیوتنیدا، دەرکەوت کە سوپەر – ئەرک (super-tasks) جایزە. بەمجۆرە ئەگەر بچینەوە بۆ ساڵانی هەفتاکانی سەدەی بیستەم، ماتماتیکناسێک لە شتێکی تری ڕوانیوە و شتێکی کەشفکردوە کە خاسیەتێکی نائاسای میکانیکی نیوتنە. ئەگەر وا دابنێین کە دوو ئەستێرەمان هەیە بە دەوری هەمان چەقدا دەسوڕێنەوە، هەروەک عەرد و مانگ، پاشان جوتێک ئەستێرەی تریش دەسوڕێنەوە. گەڵاڵەی شتەکە بەمجۆرەیە، سوڕانەوەیەک لەمبەر و سوڕانەوەیەکی تر لە بەرانبەر، کەواتە کۆی گشتی سوڕانەوە دەکاتە سفر. ئەگەر لە نێوان ئەم دو جوت ئەستێرانەدا ( کە هەر هەمویان هەمان بارستەیان هەیە) تەنۆلکەیەکی سوکترت هەبێت، سەرەتا بەرەو پێش و دواوە هەڵیبدەی، ئنجا تەنۆلکەکە لە سایەی کاریگەری هێزی راکێشاندا بەرەو پێش و پاش لە نێوان ئەم دوو جوتە ئەستێرەیەدا دەکەوێتە جۆلانە. کە دەچێتە لای جوتێکیان، زۆر بە خێرایی بەرەو دەرەوە شەقێکی لێ دەدرێ و ئنجا جوتەکەی تر بە شەقێک دەیگێڕنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ جوتەکەی بەرانبەردا کارلێکردن بکەن، ئەم جوتەش دیسانەوە زوو شەقێکی تێ هەڵدەدەن و بەرەو ئەوبەر دەینێرنەوە، ئەم پرۆسەیە هەتا ژمارەیەکی ناکۆتا هەر لە جەرەیاندایە. بەمجۆرە ئەم دوو جوتە ئەستێرانە لە یەکتر دور دەکەونەوە و ئنجا بە شێوەیەکی دراماتیکتیانە، سەراپای سیستەمەکە لە زەمەنێکی دیاریکراودا(ناکۆتادا) دەچێتە قەبارەیەکی ناکۆتا و هەتا ژمارەیەکی ناکۆتاش هەر دێت و دەچێت. لە میکانیکی نیوتنیدا، دەشێت ئەرکە سوپەریەکان super-tasksڕوبدەن. بێگومان، هێدی هێدی خێراییەکەی دێتە خوار خێرایی ڕوناکیەوە. ئەم جۆرە حاڵەتە ناکرێت لە فیزیکی نسبیدا ڕوبدات.
بە هەمان شێوە و بە جۆرێکی بنەڕەتی دەرکەوتووە کە دەکرێت ئەرکە سوپەریەکان لە تیۆری نسبیشدا راڤە بکرێن، بەڵام بە داخەوە، هەر کاتێک کە کارەکە جایزە، وا پێویست دەکات کە گەردون کۆمەڵێک خاسیەتی نائاسای دەبێت هەبێت. مرۆ دەتوانێت حاڵەتێکی فەزا – زەمەنی space time هەبێت کە بتوانێت کۆمپیوتەرەکەی بنێرێت و لە ڕەوتەکەیدا بڕێکی ناکۆتا هەنگاو هەڵبگرێت، بەڵام ئەم ئیحتیمالە ئەوە دەگەیەنێت کە هەر تیشکدانەوەیەک بکەوێتە سەر هەمان ڕەوت، ئەوا شەپۆلەکەی دەگاتە ناکۆتا، هەر بۆیەش ئەمجۆرە گەردونانە ناجێگیرن. یا خۆ – ڕوخێنن، یاخود هەر بونیاتێکیان هەبێت، ئەوا خۆیان دەیڕوخێنن، چونکە ئەو ڕەوتانەی بوار دەدەن بە هەبونی ژمارەیەکی ناکۆ لە شتەکان کە ڕوبدەن، بواردەدەن بە ژمارەیەکی ناکۆتا لە جۆلانەکردن یاخود گەورەکردنی ئیشارەکانی تیشکدانەوە، بەمجۆرە بۆمان دەردەکەوێت کە هۆیەکی ماقوڵ لە ئارادایە کە بۆچی لە گەردونێکدا ناژین کە ئەم ئەرکە سوپەریانە ڕوبدەن. بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا، تیوری نسبی یان یاسای مانەوەی وزە یان یاساکانی تری فیزیک ئەمانە ڕەت ناکەنەوە.
لیره‌دا باسه‌که‌م به مه‌سه‌له‌ی به‌رده‌وامی ژیان و ژیانی هه‌تاهه‌تایی و هه‌رگیز نه‌مردن کۆتایی دێنم. فه‌یله‌سوفان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه مشت‌ومڕ ده‌که‌ن که ئایا شتێکی باشه یان خراپه ئه‌گه‌ر ئنسان هه‌تا ئه‌به‌دییه‌ت بژی یان نه‌ء، ئایه شتێکی باشه ئه‌گه‌ر مردن نه‌مێنێ یان نه‌ء. بایۆلۆژیستان پێمان ده‌ڵێن مردن له مه‌مله‌که‌تی گیانه‌وه‌راندا هه‌یه و دیارده‌یه‌کی باشه، هه‌ر بۆیه‌ش باشه چونکه هۆکارێکه بۆ له‌ناوبردنی جینه خراپه‌کان له گیانه‌وه‌راندا. ده‌توانین هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه به‌سه‌ر ئنساندا واری بکه‌ین و هه‌ر هه‌مان هۆکار ببینین. خۆ ئه‌گه‌ر ئنسان هه‌تا ئه‌به‌دییه‌ت بژی و مردن چیتر نه‌مێنێت، ئه‌وا سیمایه‌کی سه‌یری ده‌بێت و شتێکی ته‌واو غه‌ریب دێته به‌ر چاو. ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین، چیتر مه‌رگ ئێخه‌مان ناگرێت، ئه‌وا ده‌بینه زیندانی ئه‌به‌دی ژیان. خۆ ئەگەر لە ڕوی کۆمەڵایەتیەوە لە دیاردەی ژیانی ئەبەدیەت بڕوانین، ئەوا هەر بە ڕاست ژیان بۆ خۆی شتێکی سەمەرە دەردەچێت، چونکە چیتر بەرگەی ئەو هەمو نەسیحەتە ناگرین کە لە لایەن هاوڕی، خێزان، خەسو و خەزورەکانمانەوە دێن. خۆ ئەگەر بە ڕێکەوت بووی بە هۆی مەرگی کەسێکی تر، ئەوا ئەو کەسە هەتا ئەبەدیەت دەمرێت، ئەی چۆن و ئاکامەکەی چ جۆرە سزایەک دەبێت. هیچ دور نییه ئه‌و زه‌مه‌نه، ئه‌و ڕۆژگاره، مرۆ خۆی داوای مردن بکات. هیچ دور نییه، ئنسان بۆ ڕاکردن له ئه‌به‌دییه‌تی ژیان و بێزاری له وه‌زعه‌که په‌نا بباته به‌ر داهێنانی نوێی ئایین که وه‌عدمان دەداتێ ژیانمان له ناکۆتاوه بکاته سنوردار و کۆتادار.
به ڕاست نمویه‌کی زۆر جوان له‌مه‌ڕ مردن و نه‌مرییه‌وه هه‌یه که کاتێک له وودی ئالان، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری داهێنه‌ری بلیمه‌تی ئه‌مه‌ریکییان پرسی که” نه‌مری چۆن ده‌بینی؟، له وه‌ڵامدا گوتی که” نامه‌وێ له ڕێگای کاره‌کانمه‌وه نه‌مری به‌ده‌ست بهێنم، ده‌مه‌وێت له ئه‌نجامی نه‌مردن خۆیه‌وه نه‌مری به‌ده‌ست بهێنم. نامه‌وێت له دڵی خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌مدا به نه‌مری بژیم، به‌ڵکه ده‌مەوێت له فلاته‌که‌ی خۆمدا به‌رده‌وام بم له ژیان.” چه‌نده وه‌ڵامێکی شه‌فافه.
تەواوی ئەم گوتارە لە موحازەرەیەکی جۆن بارۆ خۆیەوە کراوە بە کوردی کە بە موناسەبەی بڵاوبونەوەی کتێبەکەیەوە خوێندییەوە. کتێبەکەش ناوی: [The Infinite Book: A Short Guide to the Boundless, Timeless and Endless [2005 لە کۆلێژی گرێشام لە ساڵی 2005 دا پێشکەشی کردووە.
بەشەکانی تر:
پەراوێزەکان:
[i] ساڵی ڕوناکی بریتیە لە یەکەیەکی درێژی، بەڵام لە ئەسترۆنۆمیدا بەکاردێت. یەک ساڵیروناکی دەکاتە 9.4605284 × 1015 مەتر.
[ii]زینۆی ئیلیایی (490 – 430)پێشزایینی، یەکێک بوو لە هەرە بلیمەتەکانی یۆنان، بە تایبەت لە ڕوی ماتماتیکی ناکۆتاوە، ئەمە جگە لەوەی کە فەیلەسوفێکی پایەبەرز بوو. زینۆ یه‌کێک له شاگرده هه‌ره نایاب و زرنگه‌کانی پاریمێندس بوو، چونکه خۆی به قوتابییەکی به‌وه‌فای پارێمندیس ده‌زانی و رێزێکی له ئاسابه‌ده‌ری بۆی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه، وه‌ک شۆڕەسوارێکی بێهاوتا هات و خۆی ئاماده‌کرد بۆ به‌رگری له مامۆستا پایه‌به‌رزه‌که‌ی. زینۆ به بنه‌چه خه‌ڵکی ئێلیا بوو، که ده‌که‌وێته خواروی ئیتالیاوه، له نێوانی ساڵانی 495 بۆ 480 ی پ‌ز له دایکبووه. به گوته‌ی ئه‌فلاتون، زینۆ به جحێلی له‌گه‌ڵ پارێمیندیس هاتوه‌ته ئه‌سینا، له‌گه‌ڵ سوکراتدا گفتوگۆی فه‌لسه‌فییانه‌یان ئه‌نجامداوه. ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌سینا هه‌بووه و بۆ یه‌که‌مجار بیروباوه‌ری فیساگۆرسییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه و بلاوکردۆته‌وه. زینۆ فه‌یله‌سوفێکی موحافیز بوو، باوه‌ری وابو که ئه‌قڵ ته‌نها ده‌توانێت ده‌رک به بوونی ره‌ها بکات و جوڵه‌ش ته‌نها دیارده‌یه‌کی روکه‌شه و هیچی تر، گه‌ردونیش له یه‌ک یه‌که پێکدێت.
ئه‌م ماتماتیکناس و فه‌یله‌سوفه مەزنە کۆمه‌ڵیک پرسی له فۆرمی مه‌ته‌ڵی فه‌لسه‌فی ماتماتیکیدا وروژاند که هه‌تا ئێستاش تهفسیکردنیان کارێکی زه‌حمه‌ت و دژواره. مه‌به‌ستی سه‌رەکی ئه‌م مه‌ته‌ڵانه لای زینۆ بریتی بو له هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌مکی یه‌کێتی و فره‌گه‌رایی و جوڵه و هێرشکردنه سه‌ر نه‌یارانی مامۆستا پایه‌به‌رزه‌که‌ی پارێمیندس. زینۆ دەڵێت جوڵە دیاردەیەکی وەهمییە نەک روداوێکی واقیعی، چونکە وەک دەڵێت، بۆ نمونە ئەگەر لە ژورێکدا بیت و بتەوێت بێیتە دەر، ئەوا هەرگیز نا‌توانیت، چونکە ئەگەر دوری دەرگاکە یەک مەتر بێت، ئەوا تۆ بەر لەوەی یەک مەترەکە ببڕیت، پێوستە نیو مەتر ببڕیت، ئنجا بۆ ئەوەی نیو مەتر ببڕیت، پێویستە چارەکە مەترێک ببڕیت، بۆ ئەوەی بگەیتە چارەکە مەترەکە، ئەوا پێویستە هەشت-یەکی مەترێک ببڕیت، یانی بڵێین ئەمە هەرگیز تەواو نابێت و شتەکە هەتا ناکۆتا هەر دەڕوات ( واتە بە ژمارە دەکاتە ،…….. و ئیتر جوڵە هەرگیز نابێتە شتێکی واقیعی. هەرچەندە ئەمە لە ڕوی واقیعییەوە شتێکی پوچەڵە، بەڵام لە باری ماتماتیکییەوە چەمکێکی زۆر سەرنجڕاکێشی ناکۆتایە، هەر بۆیەش ئەگەر گەورەترین ژمارە بونی نەبێت، ئەوا بچکوترین ژمارەش بە هەمان شێوە بونی نییە. لە ڕۆژگاری خۆیدا کەس توانستی پوچەڵکردنەوەی لۆژیکییانەی ئەم مەتەلانەی زینۆی نەبوو، توانی نەیارەکانی پاریمێندیس دەمکوت بکات.
زینۆ لە دوا ساڵانی ژیانیدا توخنی گێژاوی سیاسەت کەوت. کاتێک گیرا، ئەو تۆمەتەیان خستەپاڵ کە خەریکی بە قاچاخهێنانی چەک و تفاقی جەنگە بۆ پیلانگێڕانی کودەتا. سەرباری ئەشکەنجەیەکی زۆر لە زینداندا، ناوی کەسی نەدرکاند. دوایی گوتی کە ئامادەیە ناوی هەموو پیاوانی کودەتاکە تەنها بە گوێی پادشا خۆیدا دەچرپێنێ و بەس. کە پادشا هات، زینۆ گوتی حەزدەکەم بەس تۆ بزانێت و هەتا دەتوانیت گوێت لە دەمم بهێنە پێشەوە بۆ ئەوەی کەس گوێێ لێ نەبێت. کە پادشا نیەرچەس گوێی هێنایە پێش، زینۆ گوتی تکایە نزیکتر، ئیتر زینۆ هەتا هێز لە گیانیدا بوو گازێکی لە گوێی نیەرچەس گرت و گوێی لێکردوە، ئەویش دوای ئەوەی پاسەوانەکان خەنجەرێکیان کرد بە ورگی زینۆدا و گیانی لەدەستدا و مرد. لە ڕآستیدا بلیمەتی زینۆ دیاردەیەکی سەیری لە ئسابەدەر بووە، بە تایبەت لە بواری پارادۆکسی، واتە مەتەڵی ماتماتیککیدا.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Chenar
ليست هناك تعليقات: