بەپەلە| چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی ios 9.2 – 9.3.3
تکایە ئەگەر زۆر پێویست نیە لە ئێستادا جەیڵ برەیک مەکە چونکە باشی و خراپیەکانی ئەم جەیڵبرەیکە تا ئێستا نەزانراوە. پێش هەموو شتێک پاک ئەپی مۆبایلەکەت بکە و پاشان جەیڵ برەیک بکە.
ئەم جەیڵ برەیکە بۆ ڤێرژنەکانی لە 9.2 تا 9.3.3 ئەبێت بە هاوکاری Pangu Team و 25PP.
داواکاریەکان
- iPhone 6s/6s Plus/6/6 Plus/5s/5c/5/4s, iPad 4/3/2, iPad mini 4/3/2/1, iPad Air 2/1 and iPod Touch 5/6
- باک ئەپی ئامێرەکەت بکە.
- دواین ڤێرژنی بەرنامەی Itunes دابەزێنە و دایبمەزرێنە
چۆنیەتی جەیڵ برەیک کردن
هەنگاوی ١: تایبەتمەندی Find My Iphone دابخە و با چالاک نەبێت.
هەنگاوی ٢: تایبەتمەندی Touch ID و passcode نا چالاک بکە.
هەنگاوی ٣: بەرنامەی 25PP لێرەوە دابەزێنە لێرە
هەنگاوی ٤: بەرنامەکە بکەرەوە و ئامێرەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەکەوە.
هەنگاوی ٥: پاشان کرتە بکە لەسەر لۆگۆی Pangu وەک لە وێنەکەدا دیارە
هەنگاوی ٦: پەنجەرەیەکی نوێ ئەکرێتەوە و داوای دابەزاندنی بەرنامەکە لەسە ئامێرەکەت دەکات
ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو ئەوا ئەم وێنە پیشان ئەدات و تکایە چاوەڕێ بکە پاش چەند کاتژمێرێک هەوڵبدەرەوە تا سێرڤەرەکانیان نوێ ئەکەنەوە.
لەکاتی سەرکەوتنی کارەکەدا ئەم وێنەت پیشان ئەدات
هەنگاوی ٧: ئێستا بڕۆ سەر ئامێرەکەت Settings > General > Device Management و Trust بکە.
هەنگاوی ٨: بەرنامەی پانگو لەسەر ئامێرەکەت بکەرەوە و دەست بنێ بە نێو بازنەکدا بۆ ئەوەی جەیڵ برەیک بکەیت.
هەنگاوی ٩: ئێستا ئامێرەکەت لۆک بکە و دەستکاری هیچ شتێک مەکە تا تەواو ئەبێت نزیکەی ٢ خولەک ئەخایەنێت.
هەنگاوی ١٠: نامەیەک دێتە سەر شاشەکەت جارێکی تر بڕۆ سەر بەرنامەی Pangu چاوەڕێ بکە تا Cydia لەسەر ئامێرەکەت دائەمەزرێت.
هەنگاوی ١١: پاش ئەوە ئامێرەکەت ڕیستارت ئەکاتەوە و Cydia لەسەر شاشەی سەرەکی دەر ئەکەوێت
هەنگاوی ١٢: پاشان Cydia بکەرەوە و Refresh بکە و وازی لێ بێنە و تا تەواو ئەبێت.
پیرۆزە ئێستا ئامێرەکەت جەیڵبرەیکە
- تکایە تکایە ئێمە بەرپرس نین لە هەر کێشەیەک لە ئامێرەکەتدا دروست ئەبێت بۆیە ئەگەر شارەزا نیت لە کارەکە مەیکە و چاوەڕێ بکە تا کەسێکی شارەزا ئەوەت بۆ ئەکات .
- لە ئێستادا بەرنامەکە بە زمانی چینی بەردەستە لەوانەیە لە چەند کاتژمێرێکی تردا بە زمانی ئینگلیزی بەردەست بێت.
The post بەپەلە| چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی ios 9.2 – 9.3.3 appeared first on زانست و تەکنەلۆجیا.
نووسراوه لهلایهن
Alan Osman
ليست هناك تعليقات: