دوای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی وەزیری پەروەردە کاتی ئاشکراکردنی ئەنجامەکان دیاری دەکرێت..
بە وتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی پەروەردە کە تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاند بڕیار وایە لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا نمرەکانی پۆلی 12 و 9 ڕابگەیەنرێت.
هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کرد لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەپەلە کۆمەڵێک خوێندکاری پەروەردە جیاوازەکان بانگێشت کراون بۆ وەزارەت پێدەچێت خوێندکارە یەکەمەکان بن.
هەر ئەمڕۆ چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی بانگێشت کراون بەمەبەستی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پرسی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی پۆلی 12 و ٩.
سایتی دواڕۆژ خوێندکاران دڵنیا دەکاتەوە کە نمرەکان بڵاودەکاتەوە دوای ئەوەی لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕادەگەیەنرێت.
دوای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی وەزیری پەروەردە کاتی ئاشکراکردنی ئەنجامەکان دیاری دەکرێت..
Reviewed by k
on
9:42:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: