پەروەردەی مەخموور :رێز لە خزمەت و ماندووبونی سەرپەرشتیار (جەمال جەمیل مەحمەد عەلى ) گیرا
وەک سۆز و رێزیک بۆ رۆڵ و کۆشش و خزمەتى بەرێز (مامۆستا جەمال جەمیل مەحمەد عەلى) سەرپەرشتیارى پەروەردەى هونەرى لە پەروەردەی مەخموور ، بەڕێوبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور و یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، بە ئامادەبونى بەرێز عەباس مەحمەد بەرێوەبەرى پەروەردەی مەخموور ،ژمارەیەک سەرپەرشتیاری بەرێز و هاورییان و مامۆستایان رێز لە مامۆستا جمال گیرا ،دوایی خانەنشین بونى لە راژەى خۆى وەک سەرپەرشتیار و میلاک لە پەرورەدە .
جێگای باسە ناوبراو وەک کەسایەتیەکى پەروەردەیى لە سنورى پەروەردەی مەخموور و مامۆستایەکى هونەرى و کەسێکى هونەرمەند ساڵانێکى زۆرە هۆگرى خزمەت و پێشخستنى پەروەردە و هونەر بوە بە درێژایى (٤٥ ساڵ) دواى ئەوەى پەیمانگاى مامۆستایان هەولێر – پسپۆرى گشتى – تەواو دەکات لە (١٩٧٦-١٩٧٧)و یەکەم دامەزراندنى لە گوندى گەنعوس بوە لە سنورى پارێزگاى موسڵ .
مامۆستا جمال لە خێزانێکى رۆشنبیر و چینێکى پەرورەدەکار بوە , هەروەها رۆڵى زۆرى هەبوە لە بوارى هونەرى مۆسیقا و نیگارکێشان و خۆشنوسى , بە تایبەتى لە بوارى میوزیک کە ساڵانیکى زۆرە بەردەوام بوە . هەر بۆیە وەک سۆزێک ورێزێک کۆبونەوەیەکى هاوڕێیەتى پەروەردەکارانەى بۆ ئەنجامدرا لەلایەن بەرێوەبەرى پەروەردە و سەرپەرشتیاران , هیواى خۆشى و سەرکەوتن و کامەرانى بۆ بەرێزییان دەخوازین .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: