چۆن فۆڕمی زانكۆڵاین پڕبكهمهوه ؟؟؟؟ (تكایه ئامۆژگاری و ڕێنماییم بكهن چونكه یهكهم ساڵمه)
ساڵانە هەزاران خوێندکار ناویان لە زانکۆو پەیمانگاکان نایەتەوە ئەویش بە هۆی هەڵە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین..ئێمە لەم پەیجەوە هەموو هەولێکمانداوە زانیاریەکان بە دروستی بڵآوبکەینەوە بۆ خوێندکاران..ئەوە ٥ ساڵە بەردەوامین..
لێرەوە دەستپێدەکەین:
دەبێت یەکەمجار بزانیت کە بریارتداوە ئارەزوت لە چ بەشێکە؟
دەبێت لە خۆت بپرسیت ئایا دەزانیت ئەو بەشە سیستمی خوێندن تیایدا چۆن؟ چەند ساڵە؟
دەبێت لە خۆت بپرسی ئایا وەرگیرانت لە شوینێکی دوور پێ باشترە لەوەی هەر وەرنەگیرێیت؟
دەبێت بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی خۆت لەبەر چاوبگریت و لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەتدا ئەو بابەتە گفتوکۆی لەسەربکەن بە راشکاوی..واتە پێشوەخت دراسەی بابەتەکە بکەن.
دوای ئەوەی لەوە بویتەوە دەتوانیت بە پێی ئارەزوت لەسەر بەشەکان لەسەر وەرەقەیەک بەشەکان ریزبکەیت ..
ئەم تێبینیانە لەبەر چاوبگرە:
١- کە لە شوێنێکی دوور ناوت هاتەوە دوایی ناتوانیت گواستنەوەبکەیت بۆ زانکۆیەکی نزیک لەشارەکەت یان زانکۆی شارەکەت(وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی وای دەرکردوە لەساڵی رابردوەوە)
٢- دەبێت ٥٠ بەش پربکەیتەوە لە فۆرمەکەدا..بۆ؟ لەبەر ئەوەی چەند بەش کەمتر پڕبکەیتەوە ئەوەندە ئەگەری وەرنەگیرانت زۆرتر دەبێت.
٣- ئەوانەی کە نمرەیان بەرزە هەوڵبدەن ٥٠ بەش پڕبکەنەوە بەهەمان شێوەی ئەوانەی نمرەیان کەمە.
٤- ئەو خوێندکارانەی کە نمرەیان زۆر کەمەو کێشەیان نیە لەوەی لە شوێنی دوور ناویانبێتەوە ئەوا بەرای ئێمە باشتر وایە ئەو بەشانە زۆرتر بنووسن کە لە شوێنە دوورەکانن و تەلەبە کەمتر دەینوسێت لە فۆرمی زانکۆلایندا..دەزانن بۆ؟ چوونکە سیستمی وەرگیران و نمرە بەرزی بەندە لەسەر ئەوەی کە تەلەبە خواستی زۆربوو لەسەر بەشێک ئەوا نمرەی ئەو بەشە بەرز دەبێت و بە پێەوانەشەوە ئەگەر تەلەبە خواستی لەسەر بەشیک کەمبوو ئەوا نمرەی ئەو بەشە نزم دەبێت و بەمەش ئەگەری وەرگیران بەرز دەبێت..واتە تەلەبە بە گشتی شوێنە دوورەکان پڕناکاتەوە واتە تەلەب لەسەر کەمە واتە نمرەی نزم دەبێت واتە ئەگەر وەرگیرانتان زیاتر دەبێت ..
٥- گەورەترین هەڵە کە خوێندکار دەیکات ئەوەیە کە لەسەر نمرەی ساڵانی تر فۆرم پڕدەکاتەوە.. هەموو ساڵێک نمرەی بەشەکان گۆرانکاری بەسەردا دێت بۆیە ئەو هەلەیە ئەنجام مەدەن..لەوەیە بلێیت ئەی ئەزانم ئەوەی حەزم لێیە وەرمناگرێت..وەڵامی ئێمە بۆ ئەو قسەیەتان ئەوەیە کە هەڵە هەڵەیە..بەڵامن زیرەکی لەوەدایە کە واقیعەکە دەزانیت بەڵام بەهەڵە تەعامولی لەگەڵ نەکەیت..دبێت مەجالی هەڵەی وەرگیران نەهێلێتەوە چۆن؟ بە پڕکردنەوەی ٥٠ بەشەکە نووسینی بەشەکانی پەیمانگاش ..
٦- لە ماوەی داهاتوودا تەلەبە دەکەوێتە حالەتێکی دەروونی ناجێگرەوە بەهۆی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاینەوە..ئێمە لەم پەیجەوە ئەوە بۆ مانگێک زیاترە هاوارمانە پۆست بڵاو دەکەینەوە دەڵێین تکایە تکایە بە وردی ئەو رێنمایی و زانیاریانە بخوێننەوە کە پۆستی دەکەین کە یارمەتیدەرە بۆتان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەبێت ئێوەش بیخوێنەوەو ئەوەشی نەیخوێندوەتەوە لە ئەم لەحزەوە بچێتە سەرپۆستەکانی پەیج و رێنماییەکان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی کاتێکی باشی لەبەردەمابێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە کاتی چالاکبوونی سایتەکەدا...
چۆن فۆڕمی زانكۆڵاین پڕبكهمهوه ؟؟؟؟ (تكایه ئامۆژگاری و ڕێنماییم بكهن چونكه یهكهم ساڵمه)
Reviewed by k
on
6:24:00 م
Rating:

Post Comment
ليست هناك تعليقات: