رۆڵی مامۆستا لە درکردن و ناسینی بەهرەمەندان
ئەگەر زەوی خاکی بە پیت و زێڕ و ئەلماس و نەوت و کانزای بەنرخی هەبێت .. ئەگەر دەریا گەوهەر و مەرجان و دوڕ و مرواری گرانبەهای هەبێت .. ئەگەر ئاسمان خۆری گەش و مانگی تابان و ئەستێرەی جوان و ورشەداری هەبێت .. ئەوا ئادەمیزادیش رۆڵەی بەهرمەند و زیرەک و بلیمەت و داهێنەری هەیە .. کە بە سامان و سەرمایەی راستی نەتەوە دادەنرێن .. بەهاو گرنگیان لە زێڕ و نەوت و لە هەمووسامانێکی تر بەنرخترن .. نەتەوەکان هەر رەگەز و رەنگ و زمانێکیان هەبێت .
. قەرزاری زادەی هۆش و بیر و داهێنانی بلیمەتەکان و بەهرەمەندەکانن، زیندووبن یا مردووبن .. بەبێ ئەنجامدانی داهێنانەکانی ئەم داهێنەرە هەڵکەوتووانە، نە شارستانی و نە پێشکەوتن و نە داهێنان و نە تازەگەری دەهاتنە کایەوە .. بەراورد بە ئەمڕۆ، کە ژیان و گوزەرانیمرۆڤ ئاسان و خۆشە .. بەڵام لە دوێنێدا ژیان و گوزەرانی مرۆڤ زۆر سەخت و پڕ لە کوێڕەوەری بوو .. ئەم شارستانی و پێشکەوتنەی ئەمڕۆمان، لە هەموو بوارەکاندا، بەرهەمی زادەی بیری قووڵ و گەشی زانایان و بەهرەمەندان و داهێنەرانە.. بۆیە ئەم داهێنەر و بلیمەتە هەڵکەوتووانە، زەخیرەی نیشتمانین و، سەرچاوەی بەختەوەری و شادین .. دێینە سەر کرۆکی باسەکەمان کە دەربارەی منداڵانی بەهرەمەندە .
لە زمانی کوردیدا، چەند وشەیەکی ترمان هەیە، کە هاومانا و هاومەبەستن، یا نزیکن لە وشەی ( بەهرەمەند )ەوە وک( هەڵکەوتوو، زیرەک، بلیمەت، دانەمێن، بیرتیژ، زەینتیژ، سەرکەوتوو، زۆرزان، هۆشمەند)ئێمە لە نێوان ( هەڵکەوتوو) و ( زیرەک) و ( بەهرەمەند)دا، وشەی ( بەهـرەمـەنـد ) مان هەڵبژارد .. گومان لەوەدا نییە، کە هەموو خێزانێک، هەموو دایک و باوکێک پڕ بە دڵ حەزدەکەن کە منداڵەکانیانلە داهێنان و جیاوازیدا،لە بە دەستهێنای پلەی ئەکادیمی دا، بەهرەمەند و، بلیمەت و، داهێنەر بن و، جیاواز و باڵاتربن لە منداڵانی تر .. تا ببنە مایەی شانازی بۆیان .. بەڵام حەز و خۆزگە شتێکە و، توانا و بەهرە و زیرەکی و ژیری شتێکی ترن .
مامۆستای راهێنراو، وەکو سەرکردە و دینەمۆی فێرکردن و پەروەردەکردنی منداڵان و ئاراستەکردنیان بە دروستی، تا رادەیەکی زۆر دەتوانێت دانایی و تواناکانی داهێنان و توانای فێربوونی قوتابیی بەهرەمەند بزانێت .. لە میانەی ئەم خاڵانەوە :
١ـ لە میانەی ئەو بەرهەمانەی کە قوتابی بە دەستیان دەهێنێت .
٢ـ لە میانەی ئەو نمرە بەرزانەی کە لە وانەکاندا وەریان دەگرێت .
٣ـ چاودێری و زانینی رەوشتی قوتابی .. باشتر وایە تێبینییەکانی تۆمار بکات .
٤ـ وەرگرتنی رای خێزان و کەسوکار و هاوڕێکانی منداڵ .
٥ـ دیمانەی تایبەتی لەگەڵ قوتابی دا .
٦ـ ئەو مامۆستایەی کە هانی قوتابییەکانی دەدات بۆ داهێنان و بۆ دۆزینەوەی تازە .. بوار و هەلێکی لە باریان، بۆ بیرکردنەوە و داهێنان بۆیان دەڕەخێنێت .
گرنگترین تایبەتمەندی و نیشانەکانی منداڵانی بەهرەمەند :
هەر وەکو لە لێکۆڵینەوەکەی ( کۆکـس : ١٩٢٦) و، توێژینەوەکەی ( ماکیـنۆن ) دا دەردەکەوێت .. کە منداڵانی بەهرەمەند، کۆمەڵێک خەسڵەت و تایبەتمەندییان هەیە . خاتوو( ماریـان شـیڤل : ١٩٥٣) لیستێکی پێشکەش کرد .. کە کۆمەڵێک لە نیشانە و تایبەتمەندییەکانی منداڵانی بەهرەمەندی لە خۆ گرتوون .
بە کورتی گرنگترین تایبەتمەندییەکانی منداڵانی هەڵکەوتوو و بەهرەمەند ئەمانەن :
تایبەتمەندییە جەستەییەکان :
جاران وا باوبوو، کە بەهرەمەندەکان و بلیمەتەکان و، بیرمەندەکان، لەڕ و لاوازن .. بەڵام راکانی ئێستا بە پێچەوانەی ئەو رایەوەن .. لەرووی جەستەییەوە :
(*) ئاستی گەشەکردنی لەشی و، تەندروستی گشتیی بەهرەمەند، لە ئاستی ئاسایی باشترە .. منداڵی بەهرەمەند لە تەمەنێکی زوودا دەتوانێت پێ بگرێت و،زووتر فێری قسەکردن ببێت، زووتر و زیاتریش لە منداڵانی ئاسایی هاوتەمەنی دەزانێت و دەناسێت . (*) بەهرەمەند تا رادەیەک کێشی لەشی زیاترە و باڵاشی بەرزترە .
(*) تا رادەیەک دەمارگرژ و هەڵچوو نیییە .
(*)باش خواردن دەخوات .
(*) ئێسکەکانی کەمی زووتر لە هاوتەمەنەکانی گەشە دەکەن .
(*) لەشی لە چاو تەمەنەکەیەوە زووتر پێ دەگات .
تایبەتمەندییە هۆشییەکان ( ئەقڵییەکان ):
(*) تەمەنی ئەقڵیی ( ژیریی ) .. لە تەمەنی ماوەیی( لە دایکبوونییەوە ) زیاترە .
(*) بیری تیژە و، حەز بە زانینی شتی زیاتر دەکات .
(*) وریایەو توانایەکی زۆر و وردی تێبینی و سەرنجدانی هەیە .
(*) دانامێنێت و بە خێرایی وەڵام دەداتەوە .
(*) هەر لە منداڵییەوە توانایەکی زۆری هەیە لە درکردن بە پەیوەندییە هۆیەکانەوە .
(*) حەز بە یارییەکانی هەڵوەشاندنەوە و پێکەوەنان دەکات .. حەزیش دەکات لە بابەتە کۆنەکانی یارییەکانی سوود وەربگرێت و، شتی تازەیان لێ دروست بکات .
(*) بە جوانی بیر دەکاتەوە و، بە باشی لە واتا و مەبەستەکان دەگات .
(*) توانایەکی باشی بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندن هەیە .
(*) هەڵەشە نییە و، لیهاتووە و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاڵۆزییەکانیهەیە.
(*) حەز و ئارەزوو و هیواکانی زیاترن، لە منداڵانی ئاسایی .
(*) حەز بە سەربەخۆییدەکات لە ئەنجامدانی کارەکانیدا، دەیەوێت پشت بە بیرکردنەوە و لێکدانەوەی خۆی ببەستێت و،ئەقڵی خۆی لە داهێنان و دانان دا، بەکاربهێنێت .
(*) دەتوانێت چەند رێگایەک و، چەند چارەسەرێک .. بۆ کێشەکان بە کاربهێنێت .
(*) بڕوا بە خۆیە و، دەتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت و، بەرپرسێتی هەڵبگرێت .
(*)پرسیاری زۆر دەکات و زۆریش لێکدەداتەوە .
(*) خۆشی لە چالاکییە زەینییەکاندا دەبینێت .
تایبەتمەندییە زانستییەکان :
(*) خەیاڵی فراوانە و توانای داهێنانی هەیە .
(*) وردبینە لە تێبینی کردن و سەرنجدا .
(*)خۆهەڵقورتێنە و، دەیەوێت هەموو شتێک بزانێت .
(*) زۆر گرنگی بە زانیارییەکان دەدات .
(*) سەرنجی دەوروبەری دەدات .
(*) توانایەکی بەرزی هەیە، لە بیرکردنەوە و سەلماندن دا.
(*) بە ئاسانی و خێرا دەتوانێ بیرۆکەکان و رووداوەکان و هۆکارەکان پێکەوە ببەستێت
(*) حەز لە خوێندنەوەی ئەو گۆڤار و کتێبانە دەکات، کە بۆ تەمەنێکی گەورەتر لە تەمەنی ئەو دانراون .. حەزی بەو بەرنامە تەلەفزیۆنییانەش دەکات، کە دەربارەی گەردوون و،نەژادی مرۆڤ و، ئەستێرەناسی و، داهێنان و دۆزینەوەن .
(*) حەزی لە یاری قورس و گران هەیە .. ئەو یارییانەی یاسا و دەستووریان هەیە .
(*) حەزی لەو چالاکییانەیە کە بیرکردنەوەیان دەوێت . خۆشیش لە شتی تازە دەبینێت.
تایبەتمەندییە ویژدانی و کۆمەڵایەتییەکان :
(*) لە تەمەنێکی بچووکدا، بایەخ بە دەمەتەقێ و باسی فەلسەفە و کۆمەڵایەتی دەدات.
(*) زاڵە بەسەر ئەو دەمەتەقی و گڤتۆگایانەی دەیان کات .
(*) زۆر هەستیار و سۆزدارە .. زۆر رقیشی لە رۆتینە .
(*) حەز بە گۆشەگیری دەکات .
(*) بە ستەم و بە بێ ویژدانی و زۆرداری و نادادپەروەری .. زۆر نیگەران دەبێت .
(*) حەز بەوە دەکات، کە کار بە تەواوی ئەنجام بدرێت و بە ناتەواوی بەجێنەهێڵرێت .
(*) توانایەکی زۆری لە جووڵەکردن و قسەکردن دا هەیە .
(*) پەیوەندی باشە لەگەڵ دایک و باوک و مامۆستاکانی و گەورەکاندا، بە گشتی .
(*) بەوە ناسراوە،بە گومانە و، رەخەنە دەگرێت و رووداو و شتەکان تاوتوێ دەکات .
(*) رووحێخۆدەرخستن و سەرکردەکردەیی و پێشڕەوییکۆمەڵایەتی جیاوازی هەیە .
(*) حەزی لە گەشت کردنە و، ئامادەییەکی باشی هەیە بۆ رێکخستنی گەشتەکان .
(*) رێز لە هەست و لە مافەکانی کەسانی تر دەگرێت .
(*) بەشداری لە ململانیو دەمەتەقێ دەکات و، بە بیر و راکانی دەوڵەمەندی دەکات .
(*) دژەباوە و سنووری یاسا و رێسا و دەستوور و ئاگادارییەکان دەبەزێنێت .
(*)رووخۆشە و، حەز بە سوعبەت و بە نوکتە و خۆشی و پێکەنین دەکات .
(*) گەشبین و، هیواخواز و، کۆڵنەدەرە .
(*) خۆپەرست نییە و رووحی یارمەتیدانی هەیە .
تایبەتمەندییە زمانییەکان :
(*) زمان پاراوە و،سەرمایە و سامانێکی زمانیی دەوڵەمەندی هەیە .
(*) لە تەمەنێکی بچووکدا، فێری خوێندنەوە دەبێت .
(*) لە تەمەنێکی بچووکدا رستەی درێژ و گران بەکار دەهێنێت .
(*)بە خێرایی و بە شێوەیەکی نا ئاسایی دەخوێنێتەوە و دەدوێت .
(*)بە جوانی دەتوانێت گوزارشت لە بیر و هەست و، لە را و بۆچوونەکانی بکات .
(*) پرسیاری نا ئاسایی و دژەباو دەپرسێت .. وەک : ئەگەر هاتو ؟ ئەمە چۆن ؟
(*) زمانی شیرینە و، شیۆازێکی دیبلۆماسی و پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت، بۆ باوەڕپێهێنان و قاییل کردنی بەرانبەرەکەی .
تایبەتمەندییە رەوشتییەکان ( ئاکارییەکان ):
(*) ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنێکدا دابنیشێت و ئۆقرەبگرێت .. ئەگەر بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک رانەسپێردرابێت، کە پێویستی بە توانایەکی زۆر هەبێت .
(*) زوو لە کارێکدا بێزار دەبێت، کە بە دلێ نەبێت و حەز و تواناکانی نەبزوێنێت .
ماوە ئەوەش بڵێین، کە زەحمەتە ئەو هەموو تایبەتمەندی و خەسڵەتانە لە منداڵێکی بەهرەمەندا کۆببنەوە .. بەڵام بڕواتان بەوە هەبێت، کە بەهرە بۆ ئەوەی دەرکەوێت و بەرچاو بکەوێت ماندووبوون و هەوڵێکی زۆر و ئەوتۆی ناوێت.. گرنگ ئەوەیە کە لە لە منداڵەکانمان بگەڕێین، با گوزارشت لە هەست و نەست و لە تواناکانی خۆیان بکەن .. با بەئارەزووی خۆشیان تێر و تەسل بە خۆشی گەمە و یاری بکەن، ئەوەش مافی رەوای خۆیانە .. ئەوە جیهانی ئەوانە .. ئەوەی لەسەر ئێمەش پێویستە ئەوەیە،کە چاودێریان بکەین و،بە دروستی ئاراستەیان بکەین و، هەڵەکانیان راست بکەینەوە.

Reviewed by k
on
11:17:00 م
Rating:

Post Comment
ليست هناك تعليقات: