نمرەی خوێندکارانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەی ١٢ ی ئامادەیی ئاشکرا نەکراوە
خوێندکارانی هەشت هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان ڕانەگەیەندراوە، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەی چەند هۆڵێک ئاشکرا نەکراون.
شۆڕش غەفوری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، تائێستا بەهۆی کێشەی تەکنکییەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەی چەند خوێندکارێک ڕانەگەیەندراوە و هیچ کێشەیەک لە نمرە و دەفتەری تاقیکردنەوەی خوێندکارەکاندا نییە.
ڕاشیگەیاند، لەماوەیەکی کەمدا هەوڵدەدەن نمرەی ئەو خوێندکارانەش ڕابگەیەنن و خوێندکارانیش دڵنیا دەکەنەوە کە هیچ کێشەیەک لە دەفتەری تاقیکردنەوەکانیاندا نییە.
هاوکات یوسف جەلال لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانییە، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ ئامادەیی ڕاگەیەندرا لە سەر ئاستی هەرێم هەشت هۆڵی تاقی کردنەوە ئەنجامەکانیان نەگەڕایەوە کە تێبینییان لەسەرە لەو هەشت هۆڵەش دوو هۆڵیان دەکەونە سنووری پەروەردەی ڕانیەوە".
ڕاشیگەیاند "ئێمە گشت خویندکارانی هەردوو هۆڵی (ئالان و بابەگوڕگوڕ) ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامەکانیان دەگەڕێتەوە و دوای ئەوەی وردبینی و پێداچونەوەیان بۆ دەکرێت، هەروەها دڵنیاشیان دەکەینەوە کە ئەنجامەکانیان ئەژمار دەکرێت و بەهیچ شێوەیەک تاقیکردنەوە دوبارە ناکرێتەوە و ماف و کۆششی هیچ خوێندکارێک نافەوتێت".
ئەمڕۆ ١٢ ی تەمووزی ٢٠١٦ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕاگەیەندرا.
م.ر
م.ر
نمرەی خوێندکارانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەی ١٢ ی ئامادەیی ئاشکرا نەکراوە
Reviewed by k
on
9:35:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: