Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

رێڤان‌و ئه‌حمه‌د چۆن بوون به‌یه‌كه‌م؟

yakamakanدوو یه‌كه‌مه‌كه‌ی (زانستی‌و وێژه‌یی)، ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نیا پشتیان به‌وانه‌ی‌ مامۆستاكانی خۆیان به‌ستووه‌و هیچ خولێكی تایبه‌تیشیان نه‌بینیوه‌.
رۆژی سێشه‌ممه‌ 12-7 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12و 9ی بنه‌ڕه‌تی راگه‌یاند تیایدا له‌سه‌ر ئاستی زانستی سێ خوێندكار پله‌ی‌ یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا، (رێڤان محێدین كه‌ریم له‌كۆلێجی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید، رێڤین فوئاد –عه‌نكاوه‌ له‌هه‌ولێر‌و میر ته‌ها موحسین له‌سلێمانی) به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ 698 نمره‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
رێڤان محێدین، كه‌ له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار ناوه‌كه‌ی‌ خوێنرایه‌وه‌، به‌خه‌ندان-ی وت “هیچ مامۆستایه‌كی تایبه‌تم نه‌بووه‌و هیچ خوڵێكیشم نه‌بینوه‌، ته‌نها سودم له‌مامۆستاكانی خۆم وه‌رگرتووه‌”.

رێڤان ده‌ڵێت كاتێك بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ خوێندویه‌تی‌و دواتریش چووه‌ بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ی‌ نه‌كردووه‌ یه‌كه‌م بێت، به‌ڵام به‌باشی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌.
“ئومێد ده‌كه‌م له‌كۆلێژی پزیشكی گشتی سلێمانی وه‌ربگیرێم‌و بتوانم سودێك به‌كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نم”، رێڤان وای وت.
خێزانه‌كه‌ی‌ رێڤان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌نیشن‌و خوشكێكیشی كه‌ له‌خۆی گه‌وره‌تره‌ به‌هۆی به‌رزی نمره‌كه‌یه‌وه‌ له‌كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلیمانی ده‌خوێنێت.

“كاتێكی زۆریشم له‌به‌ر ده‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ چی بخوێنم له‌زانكۆ، بۆ ئه‌وه‌ راوێژ به‌دایك‌و باوك‌و مامۆستاكانیشم ده‌كه‌م”.
له‌سه‌ر ئاستی زانستی دوو خوێندكار (ئه‌حمه‌د عه‌باس ئه‌حمه‌د له‌هه‌ولێر، ئاری‌ موراد محه‌مه‌د له‌ڕانییه‌) به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ 688 نمره‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌میان به‌ده‌سهێنا.

ئه‌حمه‌د عه‌باس، خه‌ڵكی ناوچه‌ی‌ باڵه‌كایه‌تییه‌، به‌ڵام له‌شارۆچكه‌ی‌ پیرزین داده‌نێشێت له‌وێ خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واوكرد.
ئه‌حمه‌د وتی “به‌شداری هیچ خولێكم نه‌كردووه‌و مامۆستای تایبه‌تیشم نه‌گرتووه‌”.
ئه‌و ئومێد ده‌كات له‌كۆلێژی یاسا سه‌ركه‌وتووانه‌ خوێندن ته‌واو بكات.

خه‌ندان- ئاواره‌ حه‌مید



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
رێڤان‌و ئه‌حمه‌د چۆن بوون به‌یه‌كه‌م؟ Reviewed by Unknown on 9:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: