ناوی هەموو ئەو بەشانەی زانکۆو پەیمانگا سیستمە نوێکەى وەرگرتن
ناوی هەموو ئەو بەشانەی زانکۆو پەیمانگا حکومیەکانی کوردستان کە بە سیستمە نوێکە قوتابی وەردەگرێت.
بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ و ئەوانەش کە دەرچووی ساڵی پارو پێرارن و معەدەلیان لە ٦٠ کەمتر نیە
قوتابیان و خوێندکارانی خۆ شەویست ئاگاداردەکەینەوە ، لە٧/٢٤ ەوە تا ٨/٢٤ دەتوانن فۆرمی وەرگیران لە زانکۆو پەیمانگاکان پڕبکەنەوە بە سیستمە تازەکەی وەرگیران.
دەتوانن سەردانی تۆماری زانکۆو پەیمانگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم.
مەرجەکانی پێشکەشکرد:
١- دەرچووانی لقی زانستی و وێژەیی ساڵی (٢٠١٦/٢٠١٥) مافی پێشکەشکردنیان دەبێت بەمەرجێ معەدەلیان لە ٦٠٪ کەمتر نەبێت و تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت.
٢-دەرچووانی لقی زانستی و وێژەیی ساڵی (٢٠١٥/٢٠١٤) مافی پێشکەشکردنیان دەبێت بەمەرجێ لە هیچ زانکۆیەکی حکومی و تایبەت وەرنەگیرابن و معەدەلیان لە ٦٠ کەمتر نەبێت.
٣- دەرچووانی پیشەییش مافی پێشکەشکردنیان دەبێت.
کاتەکانی پێشکەشکردن و ئاشکراکردنی ئەنجامەکان:
١- چاوپێکەوتنی (زارەکی و نووسین ) لە ٨/٢٨ تا ٩/١ بەردەوام دەبێت.
٢- ناوەکان بەشێوەی بەرایی لە ٩/١٨ ئاشکرا دەکرێت لە لایەن زانکۆکانەوە
٣- سکاڵاکردن لە ئەنجامەکان لە ٩/١٨ تا ٩/٢٨ دەبێت .
تێبینی //
ئەوانەی دەوری دووەمیان هەیە لەم رێنماییە ئاماژەی پێنەکردوە چی بکەن بەس بە رای من مافی پێشکەشکردنیان دەبێت بەڵام نمرەکەیان بوە کەمتر لە ٦٠ لە خولی دوەم لە لیستی منافەسە دەردەکرێن.
ئەمەش فەرمانى وەزارى
نووسراوه لهلایهن
null@example.com (Barham Eng)
ليست هناك تعليقات: