Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ : به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌کان کارمان کردووه‌ و چه‌ندین که‌سی سه‌رپێچیکار ده‌ستگیرکراون

ئه‌مڕۆ له‌ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان، ئه‌نجامه‌کانی پۆلی ١٢ی دواناوه‌ندی و پۆلی ٩ی بنه‌ڕه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ "پشتیوان سادق" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ لێدوانێکدا بۆ سایتی فه‌رمی حکومه‌ت وێڕای سوپاسگوزاری بۆ مامۆستایان و پیرۆزبایی له‌ قوتابی و خوێندکاران که‌ ماندووبوونێکی زۆریان چه‌شت بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که‌، دووپاتیکرده‌وه‌ ناکرێ ته‌نھا له‌ راگه‌یاندنی رێژه‌ی ده‌رچوونی خولی یه‌که‌م رێژه‌ی ته‌واوی ده‌رچوونی قوتابیان رابگه‌یه‌ندرێت به‌ڵکو ھه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی له‌ ھه‌ردوو خوله‌که‌دا ده‌کرێت چونکه‌ زۆر قوتابی چه‌ند وانه‌یه‌کیان بۆ خولی دووه‌م ھێشتۆته‌وه‌.

له‌م پرۆسه‌یه‌دا بۆ ھه‌ردوو پۆلی ٩ ی بنه‌ڕه‌تی و ١٢ی دواناوه‌ندی که‌ نزیکه‌ی ٣٠٠ ھه‌زار قوتابی و خوێندکار و ٦٠ ھه‌زار مامۆستا به‌شداری تیادا کرد وبه‌سه‌ر ٥٠٠ ھۆڵدا دابه‌ش بوون، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان بۆ خولی یه‌که‌م راده‌گه‌یه‌ندرێت و یه‌که‌مه‌کانی ھه‌رد

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ دووپاتیکرده‌وه‌، ھه‌ر ئه‌مڕۆش یه‌که‌مه‌کانی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ خه‌ڵات ده‌کرێن که‌ خۆیشیان نازانن کێن وله‌ میانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌کانیان راده‌گه‌یندرێت ھه‌روه‌ھا وه‌زیر ره‌تیکرده‌وه‌ رێژه‌ی ده‌رچوون له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ ھۆی بایکۆتی مامۆستایانه‌وه‌ خراپ بێت به‌ڵکو دووپاتیکرده‌وه‌ رێژه‌ی ده‌رچوونی پارێزگای سلێمانی باشترین رێژه‌ی ده‌رچوونی تۆمار کردووه‌.

له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئاشکرابوونی پرسیاریشه‌وه‌، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاشکرای کرد چه‌ندین که‌س به‌ھۆی ھه‌بوونی خه‌له‌لێکی بچووک له‌ بابه‌تی کوردی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی له‌ نێو په‌روه‌رده‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌ستگیرکران و درانه‌ دادگا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش نه‌بووه‌ ھۆی گۆڕانی ئه‌نجامی شوێنێک یان قوتابخانه‌یه‌ک  و له‌ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که‌ که‌م ناکاته‌وه‌.

ھاوکات وه‌زیری په‌روه‌رده دووپاتیکرده‌وه‌ له‌باره‌ی قوتابیانی پێشمه‌رگه‌ و ھه‌بوونی دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی له‌ قوتابخانه‌کان ھه‌موو رێ و شوێنێکی یاسایی گیراوه‌ته‌ به‌ر و غه‌در له‌ ھیچ که‌سێک نه‌کراوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد بارودۆخی سیاسی و ئابووری ھیچ کاریگه‌ریه‌کی به‌سه‌ر پرۆسه‌که‌دا نه‌بووه‌.

ھه‌ر له‌م پرۆسه‌یه‌دا وه‌ک وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی بۆ کرد ھه‌ر زانکۆیه‌ک رێژه‌ی ٨٠ %ی بۆ قوتابیانی شاره‌که‌ی خۆی دیاری ده‌کات.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ : به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌کان کارمان کردووه‌ و چه‌ندین که‌سی سه‌رپێچیکار ده‌ستگیرکراون Reviewed by k on 6:51:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: