جیاوازی ته‌مه‌نت له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ت چه‌ند بێت باشه؟
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕوویداوه(یان كۆتایهاتووه) كه قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، من ته‌نها سێ دانه له‌و ژنهێنانه ئاگادارم ئه‌ویش له ڕێگای میدیا و سۆشیال میدیا كه له كاتی خۆیشیدا قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كرا.
یه‌كه‌مینیان؛ وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشتی هه‌ورامی (64 ساڵ) و چراخان فایه‌ق ( به‌نزیكه‌یی ٣٣ ساڵ) بوو، دووهه‌م شاعیر و مامۆستای زانكۆ دكتۆر فه‌رهاد پیربال(٥٣) و ئالا دڵشاد (٢٣). نموونه‌ی سێهه‌م و كۆتایی مه‌لا عه‌بدوله‌تیف رابه‌ریی سه‌له‌فیه‌كانی كوردستان (47) و خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆنی ئامۆژگاری له‌گه‌ل قوتابیه‌كی خۆی به‌ناوی چاوان خه‌سره‌وه (٢٢ ساڵ).
له‌م نوسینه‌كه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین گفتوو گۆ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ژنهێنانه بكه‌م و دواتریش بگه‌ینه ده‌رئه‌نجامێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا تاوه‌كو چه‌ند ئه‌و جۆره زهواجانه سه‌ركه‌وتوون، هه‌ڵبه‌ت ته‌نها له ڕێگای به‌كارهێنانی مۆدیلێكی بیركاری.
واته ئێمه هه‌وڵئه‌ده‌ین سود له بیركاری وه‌ربگرین بۆ دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. وه ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته ببرێته ناو پۆله‌وه و قوتابیه كوره‌كان و زۆر به‌تایبه‌تیش كچه‌كان خۆیان لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه زۆرجار مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا بڕوای به زانست زیاتره وه‌كو له نه‌سیحه‌ت و قسه‌ی خه‌ڵكی.
كێشه‌ی جیاوازی ته‌مه‌ن ته‌نها وابه‌سته نیه به كۆمه‌ڵگای كوردیه‌وه، به‌لكو هه‌مان شێوه له كۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایهكاندا بوونی هه‌یه وه زۆر به‌تایبه‌تیش له‌نێوان كه‌سه ناوداره‌كاندا بۆ نموونه ئه‌كته‌ره‌كان یاخود یاریزانه‌كان، له ئه‌مه‌ریكا قسه‌یه‌كی باو هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی له تۆ گه‌نجتره باشتره ته‌مه‌نی چه‌ندێك بێت تاوه‌كو بیهینیت؟ یاسه‌كه ده‌ڵێت واباشه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌تۆ بچوكتره و ده‌بیته هاوسه‌رت ته‌مه‌نی له نیوه‌ی ته‌مه‌نی تۆ كۆ ٧ كه‌متر نه‌بێت. واته ته‌مه‌نی خۆت دابه‌شی دووی بكه و حه‌وتی له‌گه‌ل كۆكه‌ره‌وه و ژماره‌یه‌كت بۆ ده‌رده‌چێت كه ژماره‌ی ساڵه و نابێت هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌و ساڵه دیاریكراوه كه‌متربێت.
گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م فۆرموله‌یه (لاسه‌نگه‌یه) سه‌ره‌وه له ڕێگه‌ی نه‌خشه‌یه‌كه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا نه‌خشه‌یه‌كی هێڵیمان (linear function) ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌م جۆره:
كه لێره‌دا ده‌كاته ته‌مه‌نی خوازبێنیكهرهكه و ده‌كاته ته‌مه‌نی خوازبێنیكراوهكه.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر، با چه‌ند نموونه‌یه‌ك وه‌ربگرین، به‌گوێره‌ی یاساكه گه‌ر هاتوو:
ته‌مه‌نت 20 سال بیت ئه‌وا واباشتره كه ئه‌و كه‌سه‌ی له تۆ منداڵتره و ده‌یخوازیت ته‌مه‌نی له 17 زیاتر بیت ( چونكه نیوه‌ی 20 ده‌كاته 10 وه 10 كۆ 7 یه‌كسان به 17).
گه‌ر ته‌مه‌نت 30 ساڵ بێت ئه‌وا باشتره ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌ته گه‌وره‌تربیت له 22.
گه‌ر ته‌مه‌نت 40 ساڵ بێت ئه‌وا باشتره ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌ت گه‌وره‌تربیت له 27.
بۆ ته‌مه‌نی 50 ساڵ باشتره ته‌مه‌نی گه‌وره‌تربیت له 32.
بۆ 60 ساڵ باشتره ته‌مه‌نی گه‌وره‌تربیت له 27.
بۆ 70 ساڵ باشتره ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كه گه‌وره‌تربیت له 42.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كا ئاخۆ پاش ئه‌وه‌ی زانیمان فۆرمولهیهك هه‌یه و پێمانده‌ڵێت كه خێزانی موستهقبهلیت ته‌مه‌نی له چه‌ند كه‌متر نه‌بێت باشه ئاخۆ چ فۆرمولهیهكمان هه‌یه تاوه‌كو پێمانبڵهت كه ئایا هاوسه‌ره موستهقبهلیهكه ته‌مه‌نی له چه‌ند زیاتر نه‌بیت باشتره؟ چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ت ته‌مه‌نی له تۆ گه‌وره‌تربیت ( بێ جیاوازی پیاو یاخود ژن).
وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه ئاسانه، چۆن؟ له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه نه‌خشه‌ی پێچه‌وانه (inverse function) بۆ نه‌خشه ئه‌سلیه‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه بریتی‌بوو له .
پرۆسه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی پێچه‌وانه بۆ نه‌خشه‌یه‌كی هێڵی ئاسانه، سه‌ره‌تا شوێنگۆڕكه به‌هه‌ردوو گۆراوهكه ده‌یه‌ن به‌م جۆره :
دواتر هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ته‌نها له‌لایه‌ك بهێڵینه‌وه، هه‌موو ژماره و گۆراوه‌كانی تر بخه‌ینه لاكه‌ی به‌رامبه‌ری، به‌مجۆره نه‌خشه‌ی پێچه‌وانه ده‌كاته:
گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م فۆرموله‌یه بكه‌ین به‌نوسین ده‌ڵێت: ته‌مه‌نی خۆت هه‌رچه‌ندێك بوو جاران(كه‌ڕه‌ت)ی دووی بكه و دواتر چوارده‌ی لێكهمبكهرهوه، به‌مجۆره ئه‌و ژماره‌ی ده‌ستت ده‌كه‌وێت ده‌كاته ژماره‌یه‌ك كه نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوازیت ته‌مه‌نی له‌و ژماره‌یه گه‌وره‌تر بیت.
با زیاتره به چه‌ند نموونه‌یه‌ك ڕوونی بكه‌ینه‌وه، گه‌ر هاتوو:
خوازبێنیكار ته‌مه‌نی 20 بوو ئه‌وا باشتره خوازبێنیكراوه له 26 زیاتر نه‌بێت.
خوازبێنیكار ته‌مه‌نی 30 بوو ئه‌وا باشتره خوازبێنیكراوه له 46 زیاتر نه‌بێت.
خوازبێنیكار ته‌مه‌نی 40 بوو ئه‌وا باشتره خوازبێنیكراو له 64 زیاتر نه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ت مه‌رج نیه خوازبێنیكار پیاوبیت، وه خوازبێنیكراو ئافره‌ت بێت.
به‌م جۆره دوو فۆرمولهمان هه‌یه، بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه ئاخ‌و ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوازین گونجاوه، مه‌رجه ته‌حقیقی هه‌ردوو فۆرمولهكه( لاسهنگهكه) بكات، واته گه‌ربمانه‌وێت ئه‌مه به وێنه‌ی شیكاری روونبكه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌بیت بكه‌وێته نێوان هه‌ردوو هێڵه‌كه‌وه. وه‌كو له وێنه‌كه‌ی خواره‌وه روونكراوه‌ته‌وه:
واته هه‌ر خاڵێك له‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه دوو شت ده‌نوێنیت، یه‌كه‌م ته‌مه‌نی پیاوه‌كه (زاوا) دووهه‌م ته‌مه‌نی بوكێ، با گریمان ئێمه وایداده‌نین ته‌وه‌ره‌ی ئێكس(ئاسۆیی) ته‌مه‌نی پیاوه( زاوا) وه ته‌وه‌ره‌یی y ده‌كاته ته‌مه‌نی بوكێ، ئێستا هه‌ڵده‌ستین به‌وه‌ی بزانین به دانانی ته‌مه‌نی هه‌ر سێ بووك و زاواكه‌ی كوردستان له كوێی ئه‌م رهسمهدایه.
گه‌ر سه‌رنج له هه‌ر سێ ژن و مێرده‌كه بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینیت هه‌رسێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه شینهكهیه كه دیاره به‌گوێره‌ی ئه‌م مۆدیله بیركاریه ئه‌و ناوچه‌یه باشترین و گونجاوترین ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریه بۆ هه‌ردوولا.
گه‌ر تێبینی بكه‌یت؛ دوو له‌و ژن و مێردانه‌ی ناومهێناون جیابوونه‌ته‌وه، وه ئه‌وه‌ی سێهه‌میان هه‌موو ٣ مانگه پێكه‌وه‌ن، مه‌به‌ست تاوه‌كو ئه‌م له‌حزه‌یه ئه‌م مۆدیله بیركاریه پێمانده‌ڵێت ئه‌و جۆره زهواجانه سهركهوتوونابیت.
هه‌ڵبه‌ت ناكرێت مۆدێڵی بیركاری بكه‌ین به پێوه‌ر بۆ كاروباره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان، به‌لام خۆ ده‌كرێت مۆدیله بیركاریه‌كان به‌رچاو ڕوونیمان بداتێ.
بۆیه نابێت بیركاری ته‌نها باسی كۆكردنه‌وه لێده‌ركردن بكات، به‌ڵكو ده‌بیت باسی پرسی ڕۆژیش بكات، ده‌بیت هاوكاری قوتابی بێت له‌وه‌ی دونیا به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ببیین، بیركاری كللێكی سیحری نیه تاوه‌كو ده‌رگای هه‌رچی كێشه هه‌یه بیكاته‌وه به‌لام ده‌توانێ دووربینیهكی زیاترمان بداتێ، به‌مانایه‌كی تر بیركاری حڵ نیه بۆ كێشه‌كان به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ باشتر لێتێگه‌یشتنیان ( له‌وانه‌یشه ببێته حلكردنیان).
خولاسه؛ گرنگه هه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی، سیاسی، دینی و ئابووری روودادات كه تایبه‌ته به كوردستان وا باشتره كه ئه‌و كێشه‌یه ببڕێته ناو پۆله‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی(لۆژیكانه) قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن قوتابیه‌كان، ئه‌مه‌یش واده‌خوازێت كه مامۆستا به‌گشتی و زۆر به‌تایبه‌ت مامۆستای بیركاری سهرپشتبكرێت له‌وه‌ی جۆرێك له ئازادی هه‌بێت له دانانی پلانی وانه‌ووتنه‌وه‌ی خۆی به‌گوێره‌ی رۆژگار، نابێت سه‌رپه‌رشتیاره‌كان ده‌وری حه‌ره‌س ببین و ته‌نها ته‌ركیز له‌سه‌ر كوانتێتی بكه‌ن، به‌ڵكو كواڵێتیش پێوسیته به‌تایبه‌ت بۆ كوردستان.
نووسراوه له‌لایه‌ن
birkary
ليست هناك تعليقات: