ههڵه ههبووه له ڕیزبهندی یهكهمهكاندا
پاش ئەوەى وەزارەتى پەروەردە لیستى ڕیزبەندى خوێندکارە یەکەمەکانى بڵاوکردەوە دەرکەوت کە هەڵەیەک لە ڕیزبەندى دووەم و یەکەمى دووبارەدا هەیە.
شۆڕش غەفورى وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە ئەمڕۆ ١٣ى تەموز بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند " ئەو لیستەى بڵاوکراوەتەوە هەڵەیەکى تیادایە و لە ئێستادا سەرقاڵى ڕاستکردنەوەین و هەڵەکەش پەیوەندى بە ئەپدەیت نەکردنەوەى سیستەمەکەوە هەبووە".
لە لیستە ڕاگەیەندراوکەدا خوێندکار "ڕیفین فواد شکر" وەک یەکەمى دوبارە ڕیزبەندى کراوە کە کۆنمرەکەى ٧٩٦ و تێکڕاکەى دەکاتە ٩٩.٥ لە کاتێکدا خوێندکار " میر تەها محسن " کۆنمرەکەى ٦٩٨ و تێکڕاکەى ٩٩.٧١ هەر وەک یەکەمى دووبارە ناوى هاتووە".
شۆڕش غەفورى ڕاشیگەیاند " واتە هەر دوو خوێندکار " ڕێڤان محییەدین کەریم " و "میر تەها محسن " یەکەمن و خوێندکار "ڕیفین فواد شکر" پەلى دووەمى هەیە".
کەواتە ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیەیە:
١-ڕێڤان محییەدین کەریم -- یەکەم
٢- میر تەها محسن -- یەکەمى دووبارە
٣- ڕیفین فواد شکر -- دووەم
ئەمەش لە دواى ئەوە هات دوێنێ وەزیرى پەروەردە لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانى پۆلەکانى ١٢ی ئامادەى و ٩ى بنەڕەتى و لیستى یەکەمەکانى ئاستى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە.
http://www.nrttv.com/Details.aspx?Jimare=44577
http://www.nrttv.com/Details.aspx?Jimare=44577
ههڵه ههبووه له ڕیزبهندی یهكهمهكاندا
Reviewed by k
on
11:41:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: