Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌ڵگه‌: وه‌زاره‌تى خویندنى باڵا مه‌رجێكى "قورس" بۆ گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران له‌نێوان زانكۆكان داده‌نێت

جگه‌ له‌و مه‌رجانه‌ى كه‌له‌  مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵدا بۆ گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران له‌نێوان زانكۆکان دانراوه‌، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌رجێكى ترى نوێ و قورسی بۆ گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران ئاشكراده‌كات.

به‌پێى نووسراوى ژماره‌ (10684) كه‌له‌ 13ى ته‌موزى ئه‌مساڵ ده‌رچووه‌ و واژۆى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوونى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، تێدا مه‌رجى نه‌خۆشى "سه‌خت و قورس، ترسناك" كراوه‌ته‌ پێوه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران له‌نێوان زانكۆكاندا.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا، هاتووه‌ "ته‌نیا ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ زۆر سه‌خت و قورس و به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن و ترسناكن و چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌ته‌ و به‌ فیعلى پێویست ده‌كات له‌ژێر چاودێرى خانه‌واده‌كه‌یاندابن".

پێشتر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ نووسراوى ژماره‌ (10367) له‌ 29ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ له‌رێگه‌ى گشتاندنێكه‌وه‌ سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانى له‌ گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران به‌ مه‌رجه‌كانى "خوێندكار به‌ ئاستى باش یاخود سه‌روتر ده‌رچووبێت، هه‌روه‌ها خوێندكار له‌ قۆناغى زانكۆ و په‌یمانگاكان هاوسه‌رگیرى كردبێت، یاخود له‌ قۆناغه‌كانى خوێندنى زانكۆ و په‌یمانگا دایك یاخود باوكى كۆچى دوایى كردبێت، هه‌وره‌ها ئه‌گه‌ر خوێندكار منداڵه‌ شه‌هید بێت یاخود خوێندكارانى ره‌گه‌زى مێ له‌قۆناغى خوێندن منداڵى بوبێت". ئاگادار كرابوونه‌وه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵادا، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرابوو، ئه‌گه‌ر خوێندكار هیچ مه‌رجێكى له‌و شێوه‌یه‌ى نه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانێت به‌پێدانى بڕه‌ پاره‌ى 50% نرخى خوێندنى پاڕالێل بۆ قۆناغه‌كانى دواتر، بڕه‌ پاره‌ى 100%ى پاڕالێل له‌ قۆناغى یه‌كه‌م داواى گواستنه‌وه‌ بكات.
  
 


به‌ڵگه‌: وه‌زاره‌تى خویندنى باڵا مه‌رجێكى "قورس" بۆ گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران له‌نێوان زانكۆكان داده‌نێت Reviewed by k on 8:31:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: