کلیک بکە و بزانە سێ نمرەکەی دەرچوانی پۆلی دوانزە چی لێدێت؟
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَو توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بڕیارێكیان ده‌ركرد، بۆ راگرتنی پێدانی سێ نمره‌ی زیاده به ده‌رچوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی.
بڕیاره‌كه له ساڵی ئاینده‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، بۆ ئه‌مساڵ خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی سێ نمره زیاده‌كه‌یان وه‌رده‌گرن و ئه‌وه‌ش كۆتا ساڵ ده‌بێت، كه‌نمره‌ی زیاده بۆ خوێندكاران بدرێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "له‌كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بڕیارمانداوه به‌خشینی سێ نمره‌ی زیاده، به ده‌رچوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی رابگیرێت، بۆئه‌وه‌ش بڕیار دراوه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خوێندكاران له بڕیاره‌كه ئاگادار بكاته‌وه".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه"جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێـته ساڵی ئاینده‌و ئه‌و خوێندكارانی ده‌رچوی ئه‌مساڵ ، واته ساڵه‌ی 2015 - 2016 سێ نمره زیاده‌كه وه‌رده‌گرن".
به‌وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ ئامانج له بریاره‌كه، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و توانای خوێندكارانه.
سالاَنه وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سێ نمره‌ی زیاده‌ی به‌و ده‌رچوانه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌ی ده‌به‌خشی كه به‌خولی یه‌كه‌م له تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كان ده‌رده‌چون.
خوێندكارانی 12 ی ئاماده‌یی له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی نمره‌كانیانن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه، به‌وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوه‌كان ئاشكراده‌كرێن.
لیژنەی ئەزمونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەسەدا 80 كارەكانی وردبینی دەفتەری تاقیكردنەوەكانی نۆی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی تەواوكردووە.
پرۆسەی تاقیكردنەوە گشتیەكان ئەمساڵ، بەبەشداری (263954) خوێندكاری نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە (4270) هۆڵ و بە چاودێری (54301) مامۆستا بەڕێوە چوو.
هەفتەی رابردوو وەزیری پەروەردە لەكاتی سەردانی بۆ یەكێك لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە رایگەیاندبوو، هەفتەیەك دوای جەژنی رەمەزان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەرتی و 12ی ئامادەیی دەدرێتەوە بە خوێندكاران.
کلیک بکە و بزانە سێ نمرەکەی دەرچوانی پۆلی دوانزە چی لێدێت؟
Reviewed by k
on
5:53:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: