Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەغدا دان بەم زانكۆییانه‌ی هەرێمدا نانێت ئیمتیاز نادرێت بە دەرچووانی زانكۆكانی دەرەوەی هەرێم

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەڕێوەبەری زانكۆ ئەهلییەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رادەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تائێستا دانینەناوە بە زانكۆ ئەهلییەكانی هەرێم و كێشەكەی بە سیاسی كردووە.


كەمال جەمال، بەڕێوەبەری زانكۆ ئەهلییەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند "سەرەڕای جێبەجێكردنی مەرجەكانی خوێندن لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئامادەنییە دان بە زانكۆ ئەهلییەكان هەرێم بنێت ‌و ئەمەش بەلای ئێمەوە ئەوەندەی كێشەیەكی سیاسییە، ئەوەندە یاسایی نییە".  

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ لەبارەی ئەو زانكۆ ئەهلیانەی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دانی پێدانانێت، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتی "ئێمە وەڵامی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقمان داوەتەوە و پێمانڕاگەیاندوون كە ئەو زانكۆیانە كێشەیان لە رووی كواڵێتییەوە هەیە، هەروەها دەوامكردن لەو زانكۆیانە بەشێوەی پێویست نییە و ئێمە تێبینی و سەرەنجی زۆرمان لەسەریان هەیە، بۆیە ئیمیاز بە دەرچووانی ئەو زانكۆ ئەهلیانە نادەین كە دەكەونە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ژمارەیان سێ‌ تا چوار زانكۆ دەبن".


بەغدا دان بەم زانكۆییانه‌ی هەرێمدا نانێت ئیمتیاز نادرێت بە دەرچووانی زانكۆكانی دەرەوەی هەرێم Reviewed by k on 6:21:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: