ۆیه‌كه‌مین جار، دووماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به خوێندن ده‌كرێته‌وه
اڵپه‌ڕی خوێندگه
()
سیسته‌می خوێندن (به‌م زووانه)
ماڵپه‌ڕی خوێندگه
دروشم:
یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به خوێندن و فێربوون
كورته وه‌سفێك:
ئه‌م ماڵپه‌ڕه یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردییه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی گرنگی به خوێندن ده‌دات له كوردستان و عێراق وه‌تیایدا باسی هه‌موو هه‌موو قۆناغ و به‌ش و پۆله‌كانی خوێندن ده‌كات و نوێترین هه‌واڵ و ئامراز و پێویستییه‌كانی ئه‌م به‌شانه ده‌خاته‌ڕوو وه‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌مووكوڕی و دابینكردنی پێویستیه‌كانیان ده‌دات.
تایبه‌تمه‌ندییه میكانیكییه‌كان ئێستای ئه‌م ماڵپه‌ڕه:
1. ته‌واوی ماڵپه‌ڕه‌كه كوردییه
2. خۆتۆماركردن له ڕێگه‌ی فه‌یسبووك ( كه ئاسانترین ڕێگایه)
3. نووسینی بابه‌ت به فۆنتی كوردی
4. هه‌بوونی زیادكراوی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاسانكاری ونووسینی بابه‌تێكی پێشكه‌وتوو
5. بوونی فلاش چاتێكی به‌هێز كه هه موو مێوان و ئه‌ندامه‌كان پێك ده‌به‌ستێته‌وه جاله‌ڕێگای نامه‌ی گشتی یان نامه‌ی تایبه‌تی بێت، به‌مه‌به‌ستی پرسیاركردن یاخود داوای هاوكاری ئه‌مه له‌كه‌تێكدایه كه‌بڕێوبه‌ری گشتی ماڵپه‌ڕیش ناتونێت په‌یامی و نامه‌ی تایبه‌تی نێوان دوو كه‌س بخوێنێته‌وه، وه‌كه‌سی بێزاركه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له چاتكردن قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
6. جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كه‌تۆ ده‌ته‌وێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه كردوومانه ته 100 به‌ش وه له داهاتوو ئه‌مه زیاد ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌س زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كه به زووترین كات ئه‌و بابه‌ته بدۆزیته‌وه كه ده‌ته‌وێت
7.
- سه‌ر به‌كام لایه‌نه؟
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ماڵپه‌ڕێكی سه‌ربه‌خۆیه و بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگایه و له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێك و گروپێك وه هاوكاری ناكرێت.
- سیاسه‌تی كاركردن
ئه‌م ماڵپه‌ڕه له‌سه‌ره‌تایی درووستبوونی و هه‌رله بنچینه‌دا (له‌سه‌ره‌تای تۆماركردنی هۆستینگ و دۆمه‌ین)داوای هاوكاری له‌ماڵپه‌ڕ و په‌یج و یانه كوردییه‌كان كردووه و وه به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م كاره بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی زیاتر سوودی لێوه‌ربگرن، وه‌ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌وڵی په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه ده‌دات له‌گه‌ڵ ته‌واوی ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان.
وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی به هێزكردن و زیاتر بڵاوكردنه‌وه و پارێزراوو مانه‌وه‌یی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌بین، به‌پلانی پێشكه‌وتوو
- ئه‌و كه‌سانه كێن كه له‌م ماڵپه‌ڕه سوود مه‌ند ده‌بن:
- منداڵی پۆلی یه‌كه‌م هه‌تا قوتابی پۆلی دوانزه‌یه‌م
- هه‌موو كۆلێژه‌كان
- ئه‌وانه‌ی به‌دوای فێربوون ده‌گه‌ڕێن
- سوود وه‌ربگره له‌م ماڵپه‌ڕه بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ت و بۆ بره‌ودان به‌كاره‌كانت.
سوودی ئه‌م ماڵپه‌ڕه چی یه:
1. پێك به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو خوێندكاران
2. خه‌ریك كردنی قوتابیان به وانه‌كانیان
3. هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان
4. دابینكردنی پێویستییه‌كانی خوێندكاران
5. ئامۆژگاری قوتابیان
6. فێركردنی هه‌رتاكێكی كۆمه‌ڵگا
بۆچی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌كاربهێنم؟
1. ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌و بابه‌ته‌ی كه پێوه‌ی ماندوو بوویت زۆرترین كه‌س سوودی لێوه‌ربگرن و پاش چه‌ند ڕۆژێك ون نه‌بێ و به‌به‌رده‌وامی خوێنه‌ری هه‌بێ ئه‌وا ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌كاربهێنه چونكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌نها یه‌ك ڕۆژ بابه‌ته‌كه‌ت بینه‌ری ده‌بێت دواتر نامینێت، وه‌دۆزینه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ت شتێكی گرانه و كه‌مترین كه‌س سوودی لێوه‌رده‌گریت.
2. ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌رشیفی بابه‌ته‌كانته
3. زۆرترین بینه‌ر بۆ بابه‌ته‌كه‌ت په‌یدابكه
4. به‌ده‌ستهێنانی پله له ماڵپه‌ڕ
5. بابه‌تێك بنووسه‌و ئاگاداری هاوڕیكانت بكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌سانترین شێواز سوودی لێوه‌ربگرن
6. سوود وه‌ربگره له‌بابه‌ته‌كانی ساڵانی پێشوو
7. كه‌سانی تر فێربكه، با ئه‌وانیش سوودمه‌ند بن
8. به‌كه‌مترین كات زۆرترین زانیاری به‌سوود ده‌رباره‌ی قۆناغی خوێندنه‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنه
9. سه‌رقاڵنه‌بوونت به شتی تر ده‌ره‌كی.
- چۆن ده‌توانی هاوكارمان بیت:
- قوتابی و تاكه كه‌سه‌كان:
1. به‌ناردنی و نوسین و ئاماده‌كردنی بابه‌ت و كتێب و پێداویستییه‌كانی خوێندكاران
2. یارمه‌تیدانمان له‌به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و چاودێری كردنی بابه‌ت و ماڵپه‌ڕ.
- خاوه‌نی په‌یج و ماڵپه‌ڕه‌كان
1. به‌ڕێكلامكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یانه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كان.
- خاوه‌نی كتێبخانه و بڵاوكراوه و نوسینگه‌كانی فۆتۆكۆپی وچاپخانه‌كان:
1. به‌ناردنی پڕۆژه‌ی (كتێب یان مه‌لزه‌مه یان ده‌ستنووس یان هه‌ر شتێكی تر) بۆمان (جا به‌شێوه‌ی كۆپی ڕایت(© copyright) بێت یان به‌شێوه‌ی خۆڕایی)
- خاوه‌نی كۆمپانیاكان و كارگه‌كان و شوێنه بازرگانییه‌كان :
1. بوون به سپۆنسه‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێكلامه‌كانیان تیایدا.
ئامانجه‌كانمان:
1. سوود گه‌یاند به‌و قوتابی و فێرخوازانانه‌ی كه به‌دوای زانست ده‌گه‌ڕیت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاته به‌فیڕۆچووه‌كانیان
2. كۆكردنه‌وه‌ی قوتابیان له‌سیسته‌مێكی ئۆنڵاینی (Online) دا
3. دروستكردنی ئه‌رشیفێكی پڕ له بابه‌تی زانستی بۆ نه‌وه‌كانی دواتر.
4. پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی (نه‌بووی هیچ ماڵپه‌ڕێكی كوردی تایبه‌ت به خوێندن) له كوردستان
5. لێكچواندنی سیسته‌می خوێندنی كوردستان به وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان.
نامه‌یه‌ك بۆ به‌رێوبه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كان:
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره بان دانه‌ری زه‌وی، ڕاگری ئاسمان
به‌فه‌زڵ و لوتف و به‌زه‌یی خوای گه‌وره وایارمه‌تیمانی دا له ته‌واوكردنی به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی له ماڵپه‌ڕی خوێندگه
سڵاو ، ئێمه ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌مان كردۆته‌وه كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردییه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی گرنگی به خوێندن ده‌دات له كوردستان و عێراق وه‌تیایدا باسی هه‌موو هه‌موو قۆناغ و به‌ش و پۆله‌كانی خوێندن ده‌كات و نوێترین هه‌واڵ و ئامراز و پێویستییه‌كانی ئه‌م به‌شانه ده‌خاته‌ڕوو وه‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌مووكوڕی و دابینكردنی پێویستیه‌كانیان.
جا
پێویستمان به یارمه‌تی ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان هه‌یه بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان و بۆ زیاتر سوودوه‌رگرتنی خوێنه‌ران له م ماڵپه‌ڕه
بۆیه داوای هاوكاری له ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان ده‌كه‌ین
ئێوه ئه‌مڕۆ هاوكاریمان بكه‌ن ئێمه‌ش سبه‌ی
ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن به:
. به‌ڕێكلامكردن له گۆشه‌یه‌ك یان له لاكێشه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان
وه دواتر یاخود هه‌ر له‌ئێستا ئێمه‌ش ڕێكلام بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان ده‌كه‌ین
وه‌ده‌توانین ئاڵوگۆڕی ڕێكلام بكه‌ین، له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م بنچینانه:
1. له‌سه‌ر بنچینه‌ی كلیك ( واته ئه‌گه‌ر 100 كه‌س كلیك له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكلامه‌ی ماڵپه‌ڕی خوێندگه بكه‌ن كه ئێوه له‌ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان داتان ناوه ئه‌وا ئێمه‌ش له گۆشه‌یه‌ك ڕێكلامی ماڵپه‌ڕی ئێوه داده‌نێین و لای ناده‌ین تاوه‌كو 100 كه‌س كلیك له‌سه‌ر ده‌كات)
2. له‌سه‌ر بنچینه‌ی بینه‌ر ( واته ئه‌گه‌ر 100 كه‌س بینه‌ری ڕێكلامه ی ماڵپه‌ڕی خوێندگه بێت كه ئێوه له‌ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان داتان ناوه ئه‌وا ئێمه‌ش له گۆشه‌یه‌ك ڕێكلامی ماڵپه‌ڕی ئێوه داده‌نێین و لای ناده‌ین تاوه‌كو 100 كه‌س ئه‌و ڕێكلامه ده‌بینێت)
3. یان یه‌ك مانگ به‌یه‌ك مانگ ( لێره‌شدا ده‌كرێت كه‌وا تایبه‌تمه‌ندییه‌تییه‌كی پێبده‌ین به‌وه‌ی بۆنموونه: تۆ له‌مانگی 12 ڕێكلام بۆ ئێمه بكه ئێمه‌ش به كه‌یفی تۆ، بۆنموونه له‌مانگی 7 ڕێكلام بۆ تۆ ده‌كه‌ین
4. یان ڕێكلام بۆ یه‌كێك له بابه‌ته‌كانمان بكه به ئاگاداری ئێمه (به‌هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی 1و2و3)
تێبینی / هه‌موو ئه‌م كاری ڕێكلامانه به هۆی به‌رنامۆچكه و ماڵپه‌ڕی پێشكه‌وتوو ده‌كرێت كه ده‌كریت ڕۆژانه ته‌ماشای بینه‌رانی ڕێكلامه‌كه‌ت ببیت.
نامه‌یه‌ك بۆ به‌رێوبه‌رانی په‌یجه‌كان:
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره بان دانه‌ری زه‌وی، ڕاگری ئاسمان
به‌فه‌زڵ و لوتف و به‌زه‌یی خوای گه‌وره وایارمه‌تیمانی دا له ته‌واوكردنی به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی له ماڵپه‌ڕی خوێندگه
سڵاو ، ئێمه ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌مان كردۆته‌وه كه ئه‌م ماڵپه‌ڕه یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردییه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی گرنگی به خوێندن ده‌دات له كوردستان و عێراق وه‌تیایدا باسی هه‌موو هه‌موو قۆناغ و به‌ش و پۆله‌كانی خوێندن ده‌كات و نوێترین هه‌واڵ و ئامراز و پێویستییه‌كانی ئه‌م به‌شانه ده‌خاته‌ڕوو وه‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌مووكوڕی و دابینكردنی پێویستیه‌كانیان.
جا
پێویستمان به یارمه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و لاپه‌ڕه كوردییانه هه‌یه كه له‌بواری خوێندن یاخو بوارێكی نزیكی ئه‌و هه‌یه بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان و بۆ زیاتر سوودوه‌رگرتنی خوێنه‌ران له م ماڵپه‌ڕه
بۆیه داوای هاوكاری له لاپه‌ڕه‌كه‌تان ده‌كه‌ین
ئێوه ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن به:
به‌ڕێكلامكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
وه ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی(په‌یجانه‌ی) كه هاوكاریمان ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وی بابه‌ته‌كانمان ئه‌وا ئێمه‌ش ڕێكلام بۆ په‌یجه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ین له ناوماڵپه‌ڕه‌كه‌مان یان ڕێكلام بۆ بابه‌ته‌كانی ئه‌و په‌یجه ده‌كه‌ین له ناوماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به پێشاندانی ڕاسته‌وخۆی بابه‌تی لاپه‌ڕه‌كانیان به‌مه‌ش بینه‌رێك زۆر هه‌م بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه و هه‌میش بۆ په‌یجه‌كانی ئه‌وان زیاد ده‌بێت.
تێبینییه‌كی گرنگ/ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ماڵه‌په‌ڕه‌كه‌مان له ناو ئه‌و په‌یجانه هاوكاریمان ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌بێت واته پێویست ناكات تۆ هه‌موو ڕۆژ بابه‌ت ئێمه بڵاو بكه‌یته‌وه به ڵكو ته‌نها یه‌كجار ڕێگه به‌ئێمه ده‌ده‌یت و ته‌وا تاكو ئه‌وكاته‌ی كه تۆ ده‌ته‌وێت بابه‌تی ئێمه بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا تۆش ده‌توانی بۆخۆت بابه‌تع بڵاو بكه‌بته‌وه، ئه‌مه‌ش كارئاسانییه‌كی زۆر بۆ تۆ ده‌كات كه ڕۆژانه به سوودترین بابه‌تی ماڵپه‌ڕی ئێمه له ان‌و په‌یجی تۆ بڵاو ببیته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی تۆ هیچ ماندوویه‌ك ببیت، وه ته‌واوی ئه‌م كاره له‌لایه‌ن ئێمه ده‌كرێت ته‌نها تۆ ڕێگه به ئێمه ده‌ده‌ی و ته‌واو.
نووسراوه له‌لایه‌ن
null@example.com (xwendga)
ليست هناك تعليقات: