هەندێک کەس نابێت دۆبخۆنەوە
هەندێک کەس نابێت دۆ بخۆنەوە
دۆ و ماست و بەرهەمە شیرییەکان خواستێکی زۆری بەکارهێنانیان لەسەرە، بوونی بەكتریای زیندوو له‌م ماده خۆراكیانه‌ی كه دهكوڵێندرێن به گشتی له ماده خۆراكیه‌كانی تر جیاوازه.
ئه‌م بەكتریایانه ده‌بنە هۆی رێكخستنی فلۆری سروشتی ریخۆڵه (بەكتریا سروشتیه‌كانی ریخۆڵه) و پرۆسه‌ی هه‌رسكردن چالاك ده‌كەن.
له روانگه‌ی زانستی پزیشکییەوە ئه‌وانه‌ی دووچاری سكچوون ده‌بن ده‌توانن ماست و دۆ و كه‌شك بخۆن، چونكه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆئه‌ندانی هه‌رس به‌سوده.
هه‌ره‌ها بەكتریاكانی ناو دۆ و كه‌ره ده‌بنه هۆی به‌هێز بوونی سیستمی بەرگری له‌ش و تێكچوونی خه‌و چاره‌سه‌ر ده‌کەن و هەروەها ده‌بنه هۆی ده‌ردانی هۆرمونی سروتۆنین كه خه‌مۆكی ناهێڵێت.
بە تایبەت لە هاویندا هەوڵ بدەن زیاتر دۆ بخۆنەوە، چونکە به پێی توێژینه‌وه‌كان دۆ ته‌ركیز به‌هێز ده‌كات به‌تایبه‌تی بۆ به‌ساڵاچووان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه برینی گه‌ده‌یان هه‌یه ده‌بێت كه‌متر دۆ بخۆنه‌وه یان باشترە نەیخۆنەوە تا برینەکەیان چارەسەر دەبێت، چونکە به‌هۆی ئه‌سیدی ناویه‌وه كێشه بۆ گه‌ده دروست ده‌كات.
پێویسته زیاده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی دۆ نه‌كرێت، چونكه ره‌نگه نه‌خۆشی برینی گه‌ده و ئاوسانی گه‌ده‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
ب.ر
نووسراوه له‌لایه‌ن
NuNi
هەندێک کەس نابێت دۆبخۆنەوە
Reviewed by Unknown
on
1:20:00 م
Rating:

Post Comment
ليست هناك تعليقات: