Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان هەوڵی یەکلای کردنەوەی پرسی ئاشکرا بونی پرسیارەکانی پۆلی دوانزە دەدات

پاش ئەوەی لەلایەن چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن و لاپەڕەی نافەرمی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەنگۆی دزە پێكردنی پرسیارەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو بونەوە ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان هەوڵەكانی چڕ كردەوە بۆ یەكلا كردنەوەی ڕاستی و دروستی دەنگۆكان و بەپرسی نوسینگەی مەكتەبی سكرتاریەتی ڕێكخراوی گەشەپێدانی كوردستان ڕیدەگەیەنێت كە شتێك نییە بەناوی فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكان تا پێكەوە كارێك بكەین و فشار دروست بكەین.
لە دیدارێكیدا لەگەڵ كوردیو هاوژین فواد ئیسماعیل بەپرسی نوسینگەی مەكتەبی سكرتاریەتی ڕێكخراوی گەشەپێدانی كوردستان ڕایگەیاند : لەگەڵ بڵاو بونەوەی دەنگۆی دزە پێكردنی پرسیارەكاندا لەهەندی لاپەڕەی نافەرمی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و هەندێك كەناڵی ناوخۆیی و ئاسمانیەكان دەستمانكرد بەبەدوادا چونەكانمان بۆزانینی راستی و دروستی دەنگۆكان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندندا لە ڕِێگەی نوێنەرەكانمانەوە .
ڕاشیگەیاند : بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ یەكێتی مامۆستایان كەوتینە سەرخەت وپاشتریش لەگەڵ بەردەوام بونی دەنگۆكان پەیوەندیمان كرد بە لیژنەی خوێندنی باڵاوە لە پەرلەمانی كوردستان و یاداشتێكمان ئاراستەكردن و داوامانكرد كەبەزوترین كات لێكۆڵینەوە لەبابەتەكە بكەن و راستی و دروستی بابەتەكە یەكلابكەنوە و لێپێچنەوەكانیان دەست پێ‌ بكەن وەلڵامێكی دروست بڵاو بكەنەوە .
سەبارەت بە كاریگەریەكانی دەنگوی بڵاو بونەوەی پرسیارەكان لەسەر دەرونی قوتابیان هاوژین فواد وتی " بەدڵنیاییەوە بڵاو بونەوەی ئەم جۆرە دەنگۆیانە زیانی زۆری بە قوتابیانی پۆلی 12 گەیاندوە ،ئەوەی جێگە نیگەرانیە دەنگۆكە بڵاو دەبێتەوە بەڵام بەڵگەی ڕاست و دروست بەدەستە وە نییە تا ڕاستی و دروستی بابەتەكە دەربحات ، هەرچی ئەوترا نەدەبویە شاهید حاڵێكی تەواو " .
وتیشی " لەئەگەری ڕاست دەرچوونی دزە پێكردنی پرسیارەكانی پۆلی 12 دا وەك ڕێكخراوەكان و ڕێكخراوەكەی ئێمە دروستكردنی فشار مان لەسەرە بۆسەر لایەنە پەیوەندی دارەكان ،لەحاڵەتێكدا بزانین ئەو دەنگۆیانە ڕاستەو كاریگەری زۆری دروست كردوە لە دەرەنجامی تاقیكردنەوەكان سور دەبین لە بەدوادا چونەكان و لە ڕێگەی لیژنەكانەوە لەسەر هێڵ دەبین بەڵام تا ئێسا دەنگۆكان نەبونەتە ڕاستی".
هەرچی تایبەتە بەدەرەنجامی بەدوادا چونەكان ئەو بەرپرسی ڕێكخراوی گەشە پێدان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە : وەڵامی ئەوان بۆ ئێمە تەنها ئەوەبوو كە بەدواداچونی بۆ دەكرێت داواكراوە لە وەزارەتی پەروەردە ئەم بابەتە یەكلا بكرێتەوە ،وەك بینیمان وەزیری پەروەردەش هەندێك لێپێچینەوەی ڕاگەیاند بوو ،ئەوەی بەدەست هات ئەوەبوو یەكێك لەو دەنگۆیانە نەسەلمێنرا .
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : تەنها ئەوەمان لە سەرە وەك ڕێكخراوێك هەوڵەكان و فشارەكانمان بگەنینە لایەنی پەیوەندی دار ،هەوڵی ئەوەشماندا كە دیدارێك لەگەڵ وەزیری پەروەردە ساز بكەین بەڵام نەكرا چاومان پێیان بكەوێت ئەوەی كەكرا لە ڕێگەی لیژنەكەی پەرلەمانەوە بوو كە ئەوانیش هیچ بەڵگەیەكیان دەست نەكەوتوە .
سەبارەت بە پرسی ڕۆڵی فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانەلەم بابەتەدا هاوژین فواد ئەوەی خستە ڕوو : وەك فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانیش ئەو فیدراسیۆنە هەر نەماوە و زیاتر لە دوو ساڵیش دەبێت كۆبونەوەیەكی نەكردوە لە واقیعدا بونی نییە بەهۆی كێشە سیاسیەكانەوە فیدراسیۆنەكە توشی شەلەل هاتوە.
ئەوەشی خستە ڕوو : لەگەڵ چەند ڕێكخراوێك لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆبونەوەی ڕێكخراوەكانمان بەجیا كرد و داوامانكرد كە چەترێكی تر دروست بكرێت لە لەسایەیدا كۆبینەوە بەڵام ئەم بارو دۆخەی كە وڵاتەی گرترتەوە بونەتە ڕێگر جارێكی تریش یاداشتیكمان ئاراستەی پەرلەمانكرد كە چەترێك بۆ ڕێكخراوەكان بەكۆمەڵێك تایبەتمەندی دابنرێت پەرلەمانیش بەو دەردە چوە كە دەبینین .
هاوژین فواد ئیسماعیل بەپرسی نوسینگەی مەكتەبی سكرتاریەتی ڕێكخراوی گەشەپێدانی كوردستان هێمای بۆ ئەوە كرد : ئێستە لە كوردستاندا شتێك نییە بەناوی فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكان هەرچەندە وەك بارەگایەك پێدەچێت هەبێ یان وەك ناو هەبێت و هەندێك كەسیش لێی سوودمەند بێت بەڵام لە واقیعدا بونی نییە دووساڵ زیارتە كۆنەبوینەتەوە و كەس نازانێت سەرۆك كێ‌ یەو ئەوەش كە هەبوو ئێستە سكرتێری ڕێكخراوەكەی خۆش نەماوە .
لە كۆتایی دیدارەكەدا ناو براو هێمای بۆ ئەوە كرد كە : ئەوەی پێویستە بیكەین ئەوەبوو هاتینە دەرەوە لە فیدراسیۆنەكە هەوڵدرا سەندیكایەك بۆ ڕێكخراوەكانی قوتابیان و خوێند كاران دروست بكەین ،لەهەمانكاتدا نەمان ویست هەندی ڕێكخراوی تێدابێت و هەندێكی تێدا نەبێت دیارە ئەوە هەندێ‌ ڕێكاری یاسایی پێویستە ئەبێت پەرلەمان كاری لەسەر بكات و یاسایەكی بۆ دەربكات كۆمەڵێك مەرجیشی هەبێت ،بینیمان لە فیدارسیۆن هەندێك ڕێك خراو هەبوو یەك كەس بوو تەنهابۆ دەنگ دانێك دەستی پێ بەرز دەكرایەوە ئەم خاڵە زۆر نیگەرانی دەكردین هەرچەندە هەوڵدرا كە چارەسەر بكرێت بەڵام كاتێك كەزانرا چاك ناكرێت لێی هاتینە دەرەوە .
ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان هەوڵی یەکلای کردنەوەی پرسی ئاشکرا بونی پرسیارەکانی پۆلی دوانزە دەدات

ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان هەوڵی یەکلای کردنەوەی پرسی ئاشکرا بونی پرسیارەکانی پۆلی دوانزە دەدات Reviewed by k on 9:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: