لە هەولێر ملیۆنان دینار بەهەڵە دەدرێتە مامۆستایەک
بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری هەولێر بۆ وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی قوتابخانەکەی دەچێتە بانک، بەڵام لەبری ئەوەی دوو ملیۆن و 700 هەزاری پێبدرێت 27 ملیۆن دیناری پێدەدەن.
كامه‌ران حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئیسماعیل بێشكچی له‌شاری هه‌ولێر، شه‌ممه‌ی رابردوو 2-7-2016 كاتێك دەچێتە بانك بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی حەوت مامۆستای قوتابخانه‌كه‌ی کە بڕەی دوو ملیۆن و 700 هەزارە دینارە ، بەڵام بەهۆی زیادکردنی سفرێک بەهەڵە لەسەر پسوولەی مووچەکەی زیاتر لە 27 ملیۆن دیناری لە بانک پێدەدرێت، ئەمەش نزیکەی 25 ملیۆن دینار زیاترە لە و پارەی بۆی نووسراوە .
كامه‌ران حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئیسماعیل بێشكچی گوتی ” بەڕاستی ویژدانم قبوڵی نەکرد کە ئەو پارەیە بۆخۆم ببەم، دەشمتوانی ئەو پارەیە ببەم و چەند کێشەیەکیشی پێ چارەسەر بکەم، بەڵام ئەو پارەیە موڵکی من نییە”.
موچه‌ی مامۆستا كامه‌ران پێشتر ملیۆنێك و 170 هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام به‌پێی خشته‌ی پاشاكه‌وتكردنی حكومه‌ت ئێستا 323 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و مامۆستایه بڕیاریداوه 10ی ئه‌م مانگه، کە هاوكاته له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌زیاده پێیدراوه، بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.
بەشدار تەلعەت، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە وەکالەت دەڵێت “چاوەڕوان دەکەین مامۆستایان ئەو هەڵوێستە جوانەیان هەبێت و وەک پیشەی پەروەردەیی خۆیان، ئێمەش بڕیارمان داوا خەڵاتی رێزلێنانی پێبدەین”.
قوتابخانه‌ی ئیسماعیل بێشكچی له‌هه‌ولێر ته‌نیا حه‌وت میلاكی هه‌یه كه مانگانه مووچه وه‌رده‌گرتن و ئه‌وانی دیکە كه 24مامۆستا ده‌بن، به‌شێوه‌ی وانه‌بێژ دانراون و خوێندنیش لەقوتابخانەکە به‌زمانی عه‌ره‌بییه، به‌ڵام سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانە.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: