ئه‌ناکساگۆراس (499 – 428)
ئه‌ناکساگۆراس (499 – 428)
”لە نێو بچوکەکاندا بچوکترین و لە نێو گەورەکانیشدا گەورەترین بونی نییە، بەڵام هەمیشە بچوکتر لە نێو بچوکەکان و گەورەتریش لە نێو گەورەکاندا بونی هەیە.”
ئەناکساگۆراس لە دورگەی ئایۆنیا، لە تورکیای ئێستا، لە دایکبوە، ئەو دەڤەرەی فیساگۆرسی لێ هاتوەتە دونیاوە. سەبارەت بە ژیانی زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەستادا نییە.
له سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا، له سه‌ره‌تای ئه‌و قۆناغه گریکییهی به چه‌رخی ئاڵتونی ناوده‌برێت، ئه‌ناکساگۆراس (Anaxagoras (499 – 428 پ‌ز له‌سه‌ر بانگهێشتی پێریکل، کە سەرکەردەیەکی سەربازی گەورەی یۆنانی بوە و بانگەشەی بۆ بوژانەوەی، کلتور، زانست و دیموکراسی کردوە، دێته ئه‌سینا و سی (30) ساڵ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. هه‌ندێک ده‌ڵێن که ئه‌ناکساگۆراس شاگردی ئهناکسیمانێس بوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا ئیشاره‌ی پێ بدرێت ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌یه که ئه‌ناکساگۆراس زۆر زیاتر له ئوستاده‌که‌ی هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و بوێرانه تری ناوه و به هه‌قه‌ت ده‌بێت بگوترێت که بیرمه‌ندێکی ره‌سه‌ن و بلیمه‌تێکی خاوه‌ن ئاسۆیه‌کی خه‌یاڵ فراوان و بیرتیژ بوه، لە هەموش گرنگتر، توێژه‌رێکی له ئاسا به‌ده‌ر وردبین بو. ئه‌ناکساگۆراس به چه‌مکه غهیبناسی و هه‌نوکه‌ییه‌کانی رۆژگاره‌که قایل نه‌بو و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه‌کانی بیرکردنه‌وه قوڵەکانی خۆیدا هاوته‌ریب نه‌بون. که‌سایه‌تییه‌ک بو له به‌رانبه‌ر هێزه ده‌ره‌کییه‌کان و کارییگه‌رییان له‌سه‌ر بژێوی رۆژانه‌ی مرۆڤ هه‌میشه خاوه‌ن گومان بو. جگه له‌وه‌ی هاوڕێیه‌کی نزیکی شای ئه‌سینا، پێریکل بوه، پێده‌چێت ئوستادیشی بوبێت و له گه‌لێک بابه‌تدا ده‌رسی داوه و زانستی فێرکردوه.
بیروڕا ئهسترۆنۆمییهکانی ئه‌ناکساگۆراس به پێوه‌ری ئه‌و رۆژگاره ماتێریالیستی بون، ئه‌م بلیمه‌ته بێهاوتایه فه‌یله‌سوف و رۆشنفیکرێکی رادیکاڵ و فیساگۆرسییه‌کی شۆرشگێڕ بوو،.له هه‌مان کاتدا ماتماتیکناس و فه‌له‌کناسێکی داهێنه‌ر و پڕ ئه‌ندێشه بوو، جگه له‌مانه‌ش، به گوته‌ی هیرۆدۆته‌س، بابی په‌خشان بوه و نوسینه‌کانی وه‌ک په‌خشان دارشتوه. ئه‌ناکساگۆراس سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ژیان بریتییه له توێژینه‌وه له خۆر و مانگ و ته‌نه ئاسمانییه‌کان، باوه‌ڕی وابوو که خۆر به‌ردێکی کانزایی سپی زۆر گه‌رمی دره‌وشاوه‌یه نه‌ک دیارده‌یه‌کی ئیلاهی، به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌ستێره‌کان به‌ردی گه‌رمن و به‌ڵام به هۆی دوورییان له ئێمه‌وه، عه‌رد گه‌رم ناکه‌نه‌وه. مانگیش، به پێچه‌وانه‌وه، به‌ردێکی سارده و رووناکی درووست ناکات، به‌ڵکو رۆشنایی مانگ جگه له ره‌نگدانه‌وه‌ی رووناکی خۆر هیچی تر نییه و هه‌ر وه‌ک روی عه‌ردیش له به‌رزایی و نزمایی، شاخ و دۆڵ و نشێو پێکدێت. ئه‌م زانا مه‌زنه توانیویه‌تی ته‌فسیرێکی ئه‌قڵانی سه‌باره‌ت به فهیسهکانی مانگ پێشکه‌ش بکات که ده‌ڵێت هۆکه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گۆڕینی مه‌وقعی مانگ به نیسبه‌ت عه‌رد و خۆره‌وه. جگه‌له‌وه‌ی لای وی هۆکاری مانگگیران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی که سێبه‌ری عه‌رد باڵ ده‌کێشێت به‌سه‌ر مانگدا، به گوزاره‌یه‌کی تر مانگ ده‌که‌ویته ژێر سێبه‌ری عه‌رده‌وه. به‌هه‌مان شێوه له کاتی خۆرگیراندا عه‌رد ده‌چێته ناو سێبه‌ری مانگه‌وه.
له هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م بلیمه‌ته پایه‌به‌رزه تیۆرێکی سه‌باره‌ت به بنا‌وان و په‌ره‌سه‌ندنی سیسته‌می خۆری دارشتووه که به پێوان و سه‌نگی هاوچه‌رخ مۆدڵێکی نایابه، هه‌روه‌ک له‌م تیۆره‌دا، واته لای ئه‌ناکساگۆراس، سیسته‌می خۆری، به هه‌مو ته‌نه ئاسمانییه‌کانیه‌وه، له بناواندا له بارسته و سیسته‌مێکی ناڕێک و پشێوهوه له‌دایکبوه و وه‌ک دیسکێک هاتووه و خولانه‌وه‌که‌ی بووه‌ته هۆی جیابوونه‌وه‌ی ماده‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای چڕییان، ماده هه‌ره چڕه‌کان له ناوه‌ڕاستدا جێگیر ده‌بن و ماده ناچرهکانیش به‌ره‌و که‌ناره‌کان هه‌ڵدێن و په‌رش و بڵاوده‌بنه‌وه. ئه‌م تیۆرییە له سه‌ره‌تایه‌ک ده‌چێت به‌ره‌و هه‌نگاونانی ئنسان به ئاڕاسته‌ی تیۆری بیگ – بانگ. ئه‌ناکساگۆراس باوه‌ری وابو که جگه له‌م دونیایه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین، جیهانی تر هه‌یه که خه‌ڵک و زینده‌وه‌ری هه‌ر وه‌ک ئه‌مه‌ی ئێمه لیدهژین.
لای ئه‌ناکساگۆراس ژماره‌ی توخمه‌کان گه‌لێک زیاترن له‌و ژماره‌یه‌ی که زانایانی پێش خۆی مه‌زه‌نده‌یان کردوه و جگه‌له‌وه‌ی گه‌لێک پێکهاته‌ی نوێ له خۆده‌گرن، وه‌ک خوێن، ره‌نگ، قورقوشم و ئاگر، له هه‌مو سه‌رنجراکێشتر ئه‌وه‌یه که ئه‌قڵ به توخم له قه‌ڵه‌م ده‌دات و لای وی ئه‌قڵ هێلانه‌ی هه‌مو شته زیندوه‌کانه، به‌ڵام ئه‌م لایه‌نه فکرییه‌ی خۆی زۆر به جدی نه‌گرتوه، به‌ڵکو زیاتر خولیا و عه‌وداڵی ته‌فسیری ماتێریالیستی دیارده‌کانی هه‌بوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه که ئه‌فلاتون و سوکرات زۆر بایه‌خیان پێنه‌داوه، چونکه وه‌ک ئاشکرایه لای ئه‌م دو فه‌یله‌سوفه ئه‌قڵ باڵاترین و به‌هاترین پێگه‌یان هه‌یه.
هه‌رچه‌نده دانیشتوانی ئه‌سینا له‌و رۆژگاره‌دا فیکر و بیروباوه‌ری هه‌مه‌چه‌شنه‌یان پێ قبووڵ بوو، رۆشنفکران به ئازادی له ناوه‌نده‌کانی ئه‌سینادا بیروڕاکانی خۆیان ئاشکرا ده‌کرد و راده‌گه‌یاند. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا شوبهاندنی مانگ و خۆر و ئه‌ستێره‌کان به به‌رد جۆره سوکایه‌تییه‌ک بوو که به خوداوه‌نده‌کانیان ده‌کرێت، کەچی هەر خۆشیان لە هەمان کاتدا هەیکەلی خوداکانیان لە بەرد دروست دەکرد و دەیان پەرستن. له‌و رۆژگاره‌دا ئاماده نه‌بون گوێڕایه‌ڵی حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌که‌ی ئەناکساگۆراس ببن، ده‌رسه‌کانی به جۆرێک ره‌تکرانه‌وه که به کفر له قه‌ڵه‌م ده‌دران، خه‌ڵکان لێره هێشتا به توندی گیرۆده‌ی ئه‌وینی خوداکانیان بون و ملکه‌چی به‌زه‌یی و ره‌حمیان بون، کاروباری ژیانی رۆژانه‌یان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێزی ئه‌م خوداوهندانهدا ده‌گوزه‌راند. هه‌ربۆیه‌ش ئەناکساگۆراس و هزرە فەلسەفی و زانستییەکانی بونە مایه‌ی ڕک و کینه‌ی خه‌ڵک و وه‌ک که‌سێکی شه‌رمه‌زار و نامۆ سه‌یریان ده‌کرد. نه‌یارانی ئه‌ناکساگۆراس بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی ئه‌م فهیلهسوفهیان کرد و بیرۆکه‌کانیان به مه‌ترسیدار و وانه‌کانیان به هانده‌رێک بۆ ووروژاندنی کفر له نێو خه‌ڵکاندا له قه‌ڵه‌مدا. ئه‌میش ئاماده نه‌بو ملکه‌چی ته‌فسیری خوداوه‌نده ئه‌فسانه‌ییه‌کانی یۆنانیه‌کان ببێت و ئه‌و چه‌مکه زاڵ و باوه‌ی رۆژگاره‌که‌ی به توندی ره‌تکرده‌وه که گه‌ردون و سروشت و ته‌نه ئاسمانیه‌کان ملکه‌چی قانون و یاسای ته‌فسیره ئیلاهیه‌کان ببن. ئه‌ناکساگۆراس له‌و چه‌رخه‌دا بوه هیمایه‌کی یاخی له به‌رانبه‌ر ئه‌قڵی سه‌رده‌مه‌که‌دا. له‌گه‌ڵ ره‌وتی زه‌مه‌ندا، رکوکینه‌ی خه‌ڵک هه‌تا ده‌هات که‌ڵه‌که ده‌بو، به‌تایبه‌ت له‌و لایه‌نه‌شه‌وه که دانیشتوانی ئه‌سینا ته‌واو له‌گه‌ڵ شا پێریکڵدا ناکۆک بون، وه‌ک زاڵمێک سه‌یریان ده‌کرد، ته‌واو هیلاک بون، ئهناکساگۆراسیش مامۆستا و دۆستێکی نزیکی پێریکڵ خۆی بو. بەڵام پێریکڵ خۆی حاکمێکی هێندە بەهێز بو کەس جورئەتی نەبو لە هەمبەر خودی خۆیدا قسان بکات، هه‌ر بۆیه‌ش پەنایان بردە بەر هێرشکردنە سەر دۆستەکانی، بێگومان یەکەم مەبەست و ئارمانجیان ئه‌ناکساگۆراس بو. له ئاکامی هه‌ڵمه‌تی نه‌پساوه‌ی ناحه‌زاندا، که داوای مه‌رگیان ده‌کرد، پێریکل ناچاربو گوێ بگرێت له داواکانیان، به‌ڵام توانی ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ری خۆی بخاته‌گه‌ڕ و له حوکمی مردن رزگاری بکات، ئه‌ناکساگۆراس ده‌ربه‌ده‌ر بوو، سه‌ره‌نجام به‌ره‌و لامپساکهس Lampsacus له ئاسیای بچووک نه‌فی کرا. ئه‌م زانایه هه‌تا رۆژی مه‌رگ له مه‌نفا ژیا. ئەناکساگۆراس لە مەنفا سەریکردە سەر حلکردنی یەکێک لە سێ پرسە ماتماتیکییە ناودارەکەی ئەو ڕۆژە کە بە پرسەکانی دێلیان ناسراون.
به‌مجۆره پرسی رکه‌به‌ری نێوان خه‌ڵکی ئه‌سینا و ئه‌ناکساگۆراس له مێژوی رۆشهنفکری مرۆڤایه‌تیدا به یه‌که‌م ململانێی تۆمارکراوی فکری ئازاد و فکری ئاینیی داده‌نرێت. کاتێک ئه‌ناکساگۆراس ماڵئاوایی له‌م مه‌نزڵه کرد گوتی” ئه‌وه ئهسینێکانن منینان پێویسته نه‌ک من ئهسینام پێویست بێت.”
نوسینی: شێركۆ ڕه‌شید قادر
نووسراوه له‌لایه‌ن
birkary
ليست هناك تعليقات: