شوفێرێک باندەکانی دزەپێکردنی پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئاشکراکردوون
بەتۆمەتی دزەپێکردنی پرسیارەكانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی، لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لە 80 کەس کراوە، سکرتێری یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت "شۆفێری تاکسییەک بووەتە ھۆی ئاشکرابوونی باندەكانی فرۆشتنی پرسیارەکان".
دزەپێكردن و كڕین و فرۆشتن بە پرسیارەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی، گەرمترین پرسی مانگی رابردوو بوو لە هەرێمی كوردستان، رۆژی 8-6-2016، وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەم بابەتە بڵاوكردەوە و دەستگیركردنی زیاتر لە 77 بەڕێوەبەر، مامۆستا، چاودێری ھۆڵ، خوێندكار و هاونیشتمانی راگەیاند.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" زیاتر لە 80 کەس بەتۆمەتی دزەپێکردنی
ئەزموونە گشتییەکان دەستگیکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، بەشێکی زۆریان بە کەفالەت ئازادکراون، بەڵام ھەندێکیان ئازاد نەکراون، وەزارەتی پەروەردەش بەڵێنی داوە بەتووندی ئەو کەسانە سزابدات کە مامەڵە و کڕین و فرۆشتنیان بە پرسیارەکانەوە کردووە، سوپاس و پێزانینیش ئاراستەی ئەو سەرپەرشتیار و مامۆستایانە بکات کە ئەرکی سەرشانیان بە باشی جێبەجێکردووە".
عەتا ئەحمەد گوتیشی:"ئەوانەی مامەڵەیان بە پرسیارەکان کردبوو، چەند باندێکی بازرگانی بوون، لە مامۆستاوە تاوەكو شوفێری تاکسی، گۆشتفرۆش و خەڵکی سادە ئەندامی باندەكان بوون و ھەموویان بۆ پارە ئیشەكەیان کردبوو، بەشێک لەو کەسانە دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی تاوانەكەیانەوە دەدات، وەزارەتی پەروەردەش رێوشوێنی کارگێڕییان بەرامبەر دەگرێتەبەر".
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان چۆنیەتی ئاشکرابوونی باندەكە بۆ رووداو ئاشكرا دەكات و دەڵێت بەهۆی شوفێری تەکسییەک بووە. دەشڵێت "بەیانییەک شوفێرێکی تاکسی قوتابییەک دەباتە تاقیکردنەوەکان، لەکاتی گفتوگۆکردن قوتابییەکە بە شوفێرەکەی گوتووە پرسیارەکانی بۆ ھاتوون، ئەو شوفێرەش پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگاداركردوونەتەوە، دوای دەستگیرکردنی قوتابییەكەش راستەوخۆ تەواوی باندەکان ئاشکرا دەبن، لە ھەموو شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانیش خەڵکی تێوەگلاوە".
دوای دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە رۆژی 2-6-2016، دەنگۆی دزینی پرسیارەکانی چەند وانەیەک بڵاوبووەوە، ھەرچەندە وەزارەتی پەروەردە لەسەرەتادا سەرجەم دەنگۆکانی رەتکردەوە، بەڵام دواتر بەو تۆمەتە دەستگیکردنی دەیان مامۆستا و قوتابی راگەیاند.

بەپێی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی پەروەردە كە رۆژی 8-6-2016 بڵاویكردەوە، زیاتر لە 77 کەس ( بەڕێوەبەر، جێگری بەڕێوەبەر، مامۆستا و قوتابی) بەتۆمەتی تێوەگلان لەم بابەتە دەستگیركراون.
شوفێرێک باندەکانی دزەپێکردنی پرسیارەکانی پۆلی 12ی ئاشکراکردوون
Reviewed by k
on
12:14:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: