تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دوبارە ناکرێنەوە
پەرلەمانتارێک دەنگۆی دوبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 رەت دەکاتەوەو هاوکات ئاشکراشی دەکات کە لەدوای جەژن ئەنجامەکانی پۆلی 12 و 9 رادەگەیەنرێن.
ئاوێنە، هۆرڤان رەفعەت: ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان، د.شێرکۆ حمە ئەمین لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەدوبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکەن لەبەشێکی لەناوچەکان کە پرسیارەکان دزەیان کردوە، بە ئاوێنەی رایگەیاند ” هەتا ئێستاش هیج بەپرسێکی پەروەردە نەیوتوە تاقیکردنەوەکان دوبارە دەکرینەوە، بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە پێیان راگەیاندوم کە تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ دوبارە ناکرێتەوە”.
سەبارەت بە دزەپێکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان و بەتایبەتتر تاقیکردنەوەی زمانی کوردی لە چەند ناوچەیەکی هەریمی کوردستان، د.شێرکۆ دەڵێت “بەپێی زانیارییەکانی من رێژەیەکی لە پرسیارەکانی زمانی کوردی دزەی کردوە، بەڵام حاڵەتەکە کەم بوەو کۆمەڵیک کەسیش کە مامۆستا و خوێنکار و کەسی ناپەروەردەیشی تێدایە لەسەر ئەو کەیسە دەستگیر کراوە بەڵام تاقیکردنەوەکان دوبارە ناکرێنەوە چونکە کۆمەڵیک کەسی زۆر کەم لێ سودمەند بوە”.
دەربارەی کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی پۆلی ٩ و پۆلی ١٢ د.شێرکۆ ئاماژەی بەوەدا “ئەنجامی کۆتای تاقیکردنەوە نیشتیمانیەکانی پۆلی ٩ و پۆلی ١٢ چەند رۆژیک دوای جەژن رادەگەیەنرێت”.
تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ رۆژی پێنچ شەممە ٢/٦/٢٠١٦ دەستی پیکرد، دومین تاقیکردنەوە کە رۆژی ٥/٦/٢٠١٦ ، پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زمانی کوردی لە چەند سایت و ماڵپەرێکی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوەو بەشێک لە خوێندکاران توانیان پێش تاقیکردنەوەکان پرسیاری تاکردنەوەکان ببینن. سەرەتا وەزارەتی پەروەردە لە رێگای میدیاکانەوە نکوڵی لە ڕاستی بڵاو بونەوە و دزەکردنی پرسیارەکان کرد ، بەڵام دواتر بەرێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەنگۆکەی پشت راست کردەوە، ئەمە جگە لەو حاڵەتە نەخوازراوانەی تر کە ساڵانە لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئەنجام دەدرێن وەک فرۆشتنی پرسیار، قۆپی کردن، بەکارهێنانی بلوتوس و مۆبایل بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان .
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دوبارە ناکرێنەوە
Reviewed by k
on
12:19:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: