مامۆستای ئهلكترۆنی بۆ پۆلی 12 ئامادهیی
لهپێناوی دۆزینهوهی رێگای نوێ بۆ فێربونو خوێندن، بهسود وهرگرتن لهتهكنهلۆژیاو بواری ئهلكترۆنی كۆمپانیای سێویخوێندكار ئامێری مامۆستای ئهلكترۆنی داناوهو لهم چاوپێكهتنهی رۆژنامهی ئاوێنهدا رهسول عهبدوڵا خاوهنی كۆمپانیاكهوهڵامی چهند پرسیارێك دهداتهوه .
ئا: سروه جهمال
رهسول عهبدوڵا لهبارهی ههڵبژاردنی ناوی كۆمپانیاكهوه دهڵێت “دەڵێن ئادەمو حەوا سێویان خوارد، ژیانی مرۆڤ گۆڕا، سێویك بەربوەوە بەسەر زانا نیوتن دا فیزیا گۆڕدرا ، کۆمپانیای سێوی ئەمریكی گەورەترین گۆڕانکاری کرد لەبواری ئەلکترۆنیو پەیوەندیکردندا، ئێمەش وەکو (كۆمپانیای سێوی خوێندکار) هەوڵدەدەین گۆڕانکارییەک بکەین لەکەرتی خوێندن بەئاراستەی خزمەتکردن بەفێرخوازانو دۆزینەوەی رێگای نوێ بۆ خوێندنو بەدەستهێنانی بڕوانامه بەسود وەرگرتن لەپێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو بواری ئەلکترۆنی.
رهسول عهبدوڵا لهبارهی ههڵبژاردنی ناوی كۆمپانیاكهوه دهڵێت “دەڵێن ئادەمو حەوا سێویان خوارد، ژیانی مرۆڤ گۆڕا، سێویك بەربوەوە بەسەر زانا نیوتن دا فیزیا گۆڕدرا ، کۆمپانیای سێوی ئەمریكی گەورەترین گۆڕانکاری کرد لەبواری ئەلکترۆنیو پەیوەندیکردندا، ئێمەش وەکو (كۆمپانیای سێوی خوێندکار) هەوڵدەدەین گۆڕانکارییەک بکەین لەکەرتی خوێندن بەئاراستەی خزمەتکردن بەفێرخوازانو دۆزینەوەی رێگای نوێ بۆ خوێندنو بەدەستهێنانی بڕوانامه بەسود وەرگرتن لەپێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو بواری ئەلکترۆنی.
لهبارهی ئامانجی كۆمپانیاكه لهم كارهیان بهڕێوەبهرهكه وتی ههمو لایەکمان ئەوە دەزانین کەرتی پەروەردەو خوێندن چ ئەوەی پەیوەندی بەوەزارەتی پەروەردەوە هەیە یاخود وەزارەتی خوێندنی باڵا دەتوانێت رۆڵی گەورە بگێرێت. لەپەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێ بۆخزمەتکردنو بەرەوپێشچونی وڵات ، بەڵام لەهەرێمی کوردستاندا ئەم کەرتە نەیتوانیوە رۆڵە راستەقینەکەی خۆی بگێڕێتو بەئامانجەکانی بگات. نەتوانراوە سود لەنمونە سەرکەوتوەکانی جیهان وەربگیردرێت، نەتوانراوە کێشەکانی پەروەردەو خوێندن چارەسەر بکرێن، بەپێچەوانەوە ساڵ دوای ساڵ کێشەکان زیاتر دەبن، بۆنمونە ئێستا خوێندکارێکی پۆلی ١٢ ئەگەر ٦٠ بهێنێت لەهیچ کۆلێژو پەیمانگایەک وەرناگیرێت، ئەم کێشەیە چەند ساڵێک لەمەوبەربونی نەبو. ئێمە ئامانجمانە هاوکارو بەشێک بین لەچارەسەرکردنی کێشەکانی پەروەردەو خوێندن، ئەمەش بەدۆزینەوەو بەکارهێنانی رێگای نوێ بۆ خوێندن، ئێمە پێمانوایە لەچاو ئەو هەمو پێشکەوتنەی مرۆڤایەتی لەئێستادا پێی گەیشتوە کەرتی پەروەردەو خوێندن لەوڵاتی ئێمە کەمترین سودی لێوەرگرتوە، لەدیارترین گۆڕانکاریەکان کە لەناو پۆلەکاندا بەرچاودەکەویت گۆڕینی تەختەی رەشە بۆ سپی ، تەباشیرە بۆ ماجیک، (سو ص) بۆ (x و y).
مامۆستای ئەلکترۆنی کە وهك خاوهنی كۆمپانیاكه دهڵێت “له ههنگاوی یهكهمدا بۆ پۆلی١٢ وانەکانمان تۆمارکردوە، لەبەرنامەماندایە بۆ پۆلەکانی تریش تۆماری بکەین، ئێستا ئەم ئامێرە ٧ وانەی تێدا خەزنکراوە (کیمیا، فیزیا، بیرکاری زانستیو ویژەیی، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) بەرنامەمان هەیە زیندەوهرزانیو ئابوری بۆ زیاد بکەین، دەگوترێت ئەم ساڵ عەرەبی دەگۆڕدرێت، ئەوکات ئێمەش مەنهەجی نوێ تۆماردەکەینو ئەوکەسانەی ئامێرەکەیان کڕیوە دەتوانن لەوشوێنەی کڕیویانە داوای خەزنی نوێ بکەن.
نرخی ئهم ئامێره٢٠٠ هەزار دینارەو لەپارێزگاکانی هەولێرو سلێمانیو هەڵەبجەو کەرکوک بڵاوكراوهتهوه “لەبەرئەوەی وانەکان بەزاراوەی سۆرانی شەرح کراون لەپارێزگای دهۆک بڵاومان نەکردۆتەوە”.
لهبارهی بهدهمهوه هاتنی خوێندكاران بۆ ئهم ئامێره رهسول عەبدوڵا دهڵێت “بە بەراورد بەو ژمارە زۆرەی خوێندکارانی پۆلی١٢ ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە فرۆشراوە لەچەند مانگی رابردودا زۆر کەم بوە، هۆکارەکەشی بۆ خراپی دۆخی دارایی خەڵکو كاتی بڵاوکردنەوەكه بو چونكه خوێندکارەکان بەشداری خولی بەهێزکردنیان کردبو یاخود مامۆستای تایبەتیان گرتبو، ژمارەیەکی زۆری خوێندکار تائێستاش نەیانزانیوە ئامێرێکی لەم جۆرە دروستکراوە. خراپی دۆخی داراییو ماددی خۆمان رێگربوە لە ناساندنو ریکلام بۆ کردنی بەتایبەت لەسەتەلایتەکان. بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشییە بۆ ئێمە ئەوەیە هەمو ئەوانەی ئامێرەکەیان کڕیوە رازی بونو خۆشحاڵ بونو دەستخۆشییان لێکردوین، دەستخۆشی زۆرمان لێکراوە لەلایهن مامۆستایانو سەرپەرشتیارانو بەڕێوەبەری پەروەردەکانو بەڕێوەبەرە گشتیەکانو ئامادەییە ئەهلیەکانو تەنانەت ئەو سەنتەرانەش کە خولی بەهێزکردن دەکەنەوە بەپارەیەکی زۆر بۆ خوێندکاران.
لهبارهی ههڵبژاردنی ئهو مامۆستایانهی كه لهڕێگهی ئهو ئامێرهوه وانه دهڵێنهوه رهسول عەبدوڵا دهڵێت “سەرەتا بەڕاوێژکردن بوە لەگەڵ سەرپەرشتیاران ، چونکە ئەوان مامۆستاکان باشتر دەناسنو رای خوێندکارانیشمان وەرگرتوە تابزانین کام مامۆستایە زیرەکەو ناوبانگی دەرکردوەو بوەتە جێگای متمانە لای خوێندکاران ، بۆ ئێمەش گرنگ بوە ئەو مامۆستایە لەبەرامبەر کامێرا شەرم نەکاتو بتوانێت بەسەرکەوتویی وانەکان راڤە بکات. ئەو مامۆستایانەی وانەکانیان شرۆڤە کردوە نزیکەی ١٠ ساڵ خزمەتیان هەیە، ئێمە خۆمان بەدورگرتوە مامۆستایەک بەکاربهێنین کە ئەزمونێکی کەمی هەبێت یاخود زۆر بەتەمەن بێت”.
مامۆستای ئهلكترۆنی بۆ پۆلی 12 ئامادهیی
Reviewed by k
on
5:00:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: