Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاری كۆتاییدا له‌سه‌ر سێ نمره‌كه‌ی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی

وەزارەتی پەروەردە ئەو سێ‌ نمرەیەی‌ كە ئەمساڵ دەدرێتە خوێندكارانی پۆلی (12)ی‌ ئامادەیی، بۆ ساڵی‌ داهاتوو واتا بەدەستپێكردنی‌ ساڵی‌ خوێندنی‌ (2016 – 2017) نایهڵێت و نامانێت .
 
نوسراوەكه‌ی وەزارەتی پەروەردە كە گشتاندنی بۆكراوە تێیدا هاتووه‌: ئەمساڵ كۆتا ساڵە سێ‌ نمرە دەدرێتە خوێندكارانی پۆلی (12)ی‌ ئامادەیی، تاوەكو نەكەون‌و دەربچن.
 
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هەر خوێندكارێك لەو قۆناغە دەربچێت، بۆ ساڵی یەكەم لەخولی یەكەم سێ‌ نمرە وەردەگرێت، ساڵی یەكەم لەخولی دوەم یەك نمرە وەردەگرێت، ســــاڵی دوەم واتا دوو ساڵەكان، هیچ نمرەیەك وەرناگرن.
 
وەزارەتی‌ پەروەردە ده‌شڵێت: ساڵی داهاتوش واتا بەدەستپێكردنی ساڵی خوێندنی (2016 – 2017)، ئەو سێ نمرەیە كۆتایی پێدێت‌و چیتر نادرێتە خوێندكارانی قۆناغی (12)ی ئامادەیی .
 
م. كانی
 
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاری كۆتاییدا له‌سه‌ر سێ نمره‌كه‌ی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی Reviewed by k on 10:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: