سه‌رۆكی حكومه‌ت وتوویه‌تی ” له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوو یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داده‌مه‌زرێنین”
سەرۆكی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دیراسەی دامەزراندنی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ‌و پەیمانگاكانی ساڵی (2014-2015) دەكەین.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌مرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند دیراسەی دامەزراندنی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكانی ساڵی (2014- 2015) دەكەین. وتیشی “كار لەسەر داواكاری دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ‌و یەیمانگاكان دەكەین”.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه، شکوریە شێخانی ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا به داورۆژی وتووه” نێچیرڤان بارزانی پێی راگەیاندنم تا 10 ڕۆژی تر یەکەمەکانی زانکۆ دادەمەزرێنین”.
له ئێستاشدا یەكەمەكانی زانكۆ‌و پەیمانگاكان لەپێش هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا خۆپیشاندان دەكەن. كه پرۆسه‌ی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی ئاستی پۆلی 9 و 12ی ئاماده‌یی تێدا به‌رێوه‌ده‌چێت. ژماره‌ی یه‌كه‌مه‌كانیش كه داواده‌كه‌ن دابمه‌زرێن ژماره‌كه‌یان 1200 قوتابیه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتوویه‌تی ” له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوو یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داده‌مه‌زرێنین”
Reviewed by k
on
9:39:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: