Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیارێكی چاره‌نووساز ده‌دات

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا چه‌ند خوێندکارێکی سه‌ركه‌وتوو ده‌نێرێته‌ وڵاتى چین

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ هەماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كونسڵخانه‌ى كۆمارى چین بڕیاریداوه‌ به‌شێك له‌ خوێندکارە سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌رێم بنێرنه‌ وڵاتى چین به‌مه‌به‌ستى ئاشنابوون به‌ كه‌لتوور و مێژووى ئه‌و وڵاته‌.

به‌ پێى راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى كۆپیه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ ئه‌مرۆ 29ى حوزیران د.یوسف گۆران، وه‌زیرى خوێندنى باڵا له‌گه‌ڵ کونسڵى گشتى چین له‌ هه‌ولێر كۆبۆته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستى دروستكردنى هاوكارى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میللى چین.

لە بەشێکى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیدا هاتووه‌ "پیشنیازكراوه‌ کونسڵگەرى کۆمارى میللى چین هاریکاری وەزارەت بکەن بۆ کردنەوەى سەنتەرێکى فێربونى زمانى چینى و خوێندنى کۆنفۆشیوس".

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، لەو دیدارەى نێوان وه‌زیرى خوێندنى باڵا و کونسڵى گشتى چین گفتوگۆ لەبارەى سەردانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ کۆمارى میللى چین و ئیمزاکردنى ڕێککەوتننامەیەکى لێکگەیشتن کرا بۆ دانانى نەخشە رێى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، لەسەر پێشنیازى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا نوخبەیەک لە خوێندکارە سەرکەوتوەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە ئایندەیەکى نزیکدا ڕەوانەى کۆمارى میللى چین بکرێن بۆ ئەوەى ئاشنایى مێژوو و کەلتور و پیشکەوتنەکانى ئەو وڵاتانە بن. 

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیارێكی چاره‌نووساز ده‌دات Reviewed by k on 11:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: