Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بیركاری و هه‌ڵه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌ كوردیه‌كان

xwendga
بیركاری و دونیا
نوسینی: ڕێبین قادر
زۆرێك له‌وانه‌ی له‌ كوردستان له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و میدیاكان كارده‌كان زۆر له‌ بیركاری خراپن، وه‌ هه‌ڵه‌ی زۆر زه‌ق و بێمانا ده‌كه‌ن. من له‌ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتدا توانیم سێ هه‌ڵه‌ی زه‌قی  گه‌وره‌\بچووك تایبه‌ت به‌ بیركاری له‌ ته‌له‌فزیونی و ڕووداو كه‌ناڵی KNN بگرم، وه‌ گه‌ریش تۆزێك وردتربوومایه‌ ئه‌وه‌ زیاتر ده‌بوو..
سه‌ره‌تا با له‌رووداو بدوێم:-
1401392912
دوو هه‌له‌ی بیركاریم  له‌ رووداو بینی، یه‌كه‌میان هاتوون لیستێكیان بلاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نازانم ئایا ئه‌و لیستی موچه‌یه‌ هی خۆیانه‌ یان وه‌زاره‌ت، به‌لام له‌ هه‌ردوو حاله‌ته‌كه‌ تێپه‌راندنی به‌و جۆره‌ هه‌له‌یه‌، له‌ خواره‌وه‌ وێنه‌ی لیسته‌كه‌م داناوه‌.
12665900_1741923109377400_230976495_n
گه‌ر سه‌رنج بده‌یت بۆ هه‌ر ڕیزێك بڕی ڕێژه‌ی بڕینی پاره‌كه‌ دانراوه‌، بۆ نموونه‌:-
  • گه‌ر هاتوو موچه‌كه‌ت له‌نێوان 100-200 هه‌زار بێت ئه‌وا له‌سه‌دا 15 ده‌بڕدرێت.
  • گه‌ر هاتوو موچه‌كه‌ت له‌نێوان 200-300 هه‌زار بێت ئه‌و له‌سه‌دا 20 ی ده‌بڕدرێت.

پرسیار هه‌له‌كه‌ له‌كوێدایه‌؟

سه‌رنج بده‌ گه‌ر كه‌سێك موچه‌كه‌ی 190 هه‌زاربێت كه‌ ئه‌وه‌ سه‌ر به‌ فیئه‌ی یه‌كه‌مه‌، وه‌ بڕی 15 له‌سه‌دی لێده‌بڕدرێت واته‌ له‌سه‌دا 85 موچه‌ ئه‌سلیه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت به‌كورتیه‌كه‌ی بڕی 161.5 هه‌زار وه‌رده‌گرێت، به‌لام سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌، ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ هه‌ندێك كه‌سی تری ناو فیئه‌ی دووهه‌م (200-300) زیاتر پاره‌ وه‌رده‌گرێت، بۆ نموونه‌ گه‌ر هاتوو موچه‌كه‌ی 201 هه‌زار بوو كه‌ سه‌ر به‌ فیئه‌ی دووهه‌مه‌ ئه‌وا بڕی 160.8 هه‌زار وه‌رده‌گرێت وه‌ ڕوونیشه‌ كه‌ 160.8 بچوكتره‌ له‌ 161.5، واته‌ كه‌سێك له‌ فیئه‌ی یه‌كه‌م ڕاتبه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ كه‌سێك له‌ فیئه‌ی دووهه‌م كه‌ ئه‌مه‌ مه‌عقول  و لۆژیكی نیه‌، كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ی داناوه‌ فڕی به‌سه‌ر بیركاریه‌وه‌ نیه‌، جا ئیتر له‌ وه‌زاره‌ت بێت یاخود له‌ ڕووداو.

هه‌ڵه‌ی دووهه‌م:- سه‌ره‌تا سه‌یرێكی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی رووداو بكه‌، به‌ به‌تایبه‌ت له‌ خوله‌كی 4:50 ( له‌ خوله‌كی چواره‌م و چركه‌ی په‌نجا هه‌مین) .

ئه‌و براده‌ره‌ ده‌ڵێت، گه‌ر هاتوو راتبه‌كه‌ت ٣٠٠ هه‌زار بێت ئه‌وا له‌ فیئه‌كه‌یت به‌لام له‌ دوای ٣٠١ هه‌زار ده‌بیته‌ فیئه‌یه‌كی تر، ئه‌و كوری باشه‌ تاوه‌كو ئێستایش وا ده‌زانێت مرۆڤ به‌س ژماره‌ی سروشتی هه‌یه‌ واته‌ به‌ عه‌قڵیه‌تی مرۆڤی چاخی به‌ردین كارده‌كات كه‌ ده‌كاته‌ جه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زین، نازانێت له‌نێوان ٣٠٠ هه‌زار و ٣٠١ هه‌زار ناكۆتا ژماره‌مان هه‌یه‌، واته‌ ئه‌و نابێت بلێت له‌ ٣٠١ هه‌زاره‌ ده‌بێت فیئه‌یه‌كی نوێ به‌لكو ته‌نها وه‌ ته‌نها   ده‌بێت بڵێت گه‌ر هاتوو كه‌سێك راتبه‌كه‌ی له‌ ٣٠٠ هه‌زار زیاتر بوو ئه‌وا ده‌بێت فیئه‌یه‌كی تر.

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


بیركاری و هه‌ڵه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌ كوردیه‌كان Reviewed by Unknown on 10:26:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: