جێگرێ سهرۆكێ حوكمهتێ ل گهل بهرپرسێن پهروهردێ كۆمبوو
ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (۲٠۱٥/۱/۱٥) ی زایینی لە پایتەختی هەرێم، حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەت و وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆکایەتی (د.پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردە و بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان و جێگران و سەرپەرشتیارانی یەکەمی وەزارەت و سەرۆکی یەکیەتی مامۆستایان و ئەندام پەرلەمانان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی تایبەت بە پەروەردە کۆ بووەوە.
پرسی کۆبوونەوەکە کە تایبەت بوو بە داهاتووی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی کوردستان، بۆدۆزینەوەی میکانیزمێکە لەسەر پێدانی پێشنیاری دروست و راست لە بەرامبەر پێدان و چاکسازی و برینی مووچە.
لە کۆبوونەوەکە وەزیری پەروەردە قسەی کرد و باسی مەبەستی کۆبوونەوەکەی کرد و دواتریش جێگری سەرۆکوەزیران بە وردی قسەی لەسەر قەیرانەکە کرد.
لەسەر مووچەی مانگی نۆ، بڕیار درا وەک خۆی بێت لە زووترین کاتدا بدرێت و دواتریش بە گفتوگۆ و دەنگدان پێشنیار کرا کە لە مووچەکە و بەشی شایستە بە ڕێژە ببڕدرێت واتە کەسێک موچەی زۆرتر بوو زیاتر ببڕدرێت و ئەوەی کەمە کەمتر ببڕدرێت و دەستکاری مووچەی بنەڕەتی نەکرێت، لە کۆتاییدا جێگری سەرۆکوەزیران بەڵێنی دا کە پێشنیارەکە وەک خۆی بگەیەنێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تا تاوتوێ کرێت و بڕیاری دروست بدرێت.
The post جێگرێ سهرۆكێ حوكمهتێ ل گهل بهرپرسێن پهروهردێ كۆمبوو appeared first on رێڤەبەریا پەروەردا قەزا دهوك روژئاڤا.
سهرچاوه ماڵپهڕی خوێندگه
خوێندنهوهی تهواوی بابهتهكه
ليست هناك تعليقات: