له بیركاری چۆن پیتێك بۆ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت!
xwendga
http://mathforum.org/dr.math/faq/faq.terms.html
................................................................................................... سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی خوێندگه | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به خوێندن Source : Xwendga Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی خوێندگه
خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه
له وانه‌ی Pr-calculus كه له زانكۆ به قوتابیه‌كانم ده‌ڵێمه‌وه، باسم له نه‌خشه‌ی هێڵی كرد، وه چۆن به‌م شێوه‌یه ده‌نووسرێت كه دیاره‌مه‌به‌ست له لاری یاخود سلۆپی هێڵه‌كه‌یه كه ته‌نها دوو خالت پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌ریش له بیرت نه‌ماوه ده‌كاته چی ئه‌وه یاساكه‌ی به‌م جۆره ده‌نوسرێت . وه له كاتی نوسینی ئه‌م رێسایه‌دا پرسیاری ئه‌وه له مێشكم دروست بوو كه ئاخۆ بۆچی پیتی به‌كارهاتووه، خۆ ووشه‌ی slope به‌و پیته ده‌سپێناكات.
دوای چوونه ماله‌وه و گه‌ران به‌دوای له ئه‌نته‌رنێتدا سه‌رنجی ئه‌وه‌م دا كه هیچ هۆكارێك نیه، وه بیركاریزانه‌كان زۆربه‌یان ده‌لێن ئه‌مه كارێكی عه‌شوائیه له‌ناو ئه‌و بیركاریزانانه‌ی كه ئه‌م جۆره بۆچوونه‌یان هه‌یه John Conway. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ئه‌مه له‌یه‌كه‌م پیتی ووشه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیه‌وه هاتوو به ناوی monter كه به‌مانای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شتێكی به‌رزدا دێت، به‌لام ئه‌مه‌یش كه‌متر رێگای تێده‌چێت، چونكه ته‌نانه‌ت دیكارتیش (Descartes) كه به‌داهێنه‌ری پۆۆ و تانی كارتیزیه‌ن (Cartesian Coordiante ) داده‌نرێت له كاره ئه‌سلیه‌كه‌یدا به هیچ كلۆجێك پیتی به‌كارنه‌هێناوه.
كه‌واته، ده‌كرێت بلێین كه هه‌ندێك جار له بیركاری هه‌ندێك پیت به‌شێوه‌یه‌كی عه‌شوائی داده‌نرێت.
هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه له خواره‌وه هه‌ندێك پیت داده‌نێم وه باس له‌وه ده‌كه‌م كه له چیه‌وه هاتوو:-
- كه مه‌به‌ست لێیی ژماره راستیه‌كه‌نه له یه‌كه‌م پیتی ووشه‌ی Real وه‌رگیراوه.
- كه مه‌به‌ست لێیی ژماره ئاوێته‌كانه له یه‌كه‌م پیتی ووشه‌ی Complex وه‌رگیراوه
- كه مه‌به‌ست لێیی ژماره ناڕێژه‌یه‌كانه له یه‌كه‌م پیتی ووشه‌ی Quotient وه‌رگیراوه.
- كه مه‌به‌ست لێیی ژماره ته‌واوه‌كانه له یه‌كه‌م پیتی ووشه‌یه‌كی ئه‌لمانیه “Zahlen” كه به‌مانای ژماره دێت.
- كه مه‌به‌ست لێیی ژماره سروشتیه‌كانه له یه‌كه‌م پیتی ووشه‌ی Natural ی ئینگلیزیه‌وه هاتووه.
http://mathforum.org/dr.math/faq/faq.terms.html
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی خوێندگه
خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه
له بیركاری چۆن پیتێك بۆ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت!
Reviewed by Unknown
on
7:18:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: