Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئه‌وانه‌ی پرسیاره‌كانی‌ تاقیکردنه‌وه‌ی پۆلی دوانزه‌یان فرۆشتبوو ده‌ستگیر کران‌

xwendga

ئه‌و مامۆستا‌و خوێندكار‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌شداربوون له‌فرۆشتنی‌ پرسیاره‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پۆلی‌ دوانزه‌یه‌م، گواسترانه‌وه‌ بۆ زیندانی‌ محه‌ته‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر.

ئاوێنه‌، هه‌ولێر: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند مامۆستایه‌ك به‌تۆمه‌تی‌ فرۆشتنی‌ پرسیاره‌كانی‌ وانه‌ی‌ ئینگلیزی‌ له‌شه‌وی‌ (28/8/2010) له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركران، دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌‌و كردنه‌وه‌ی‌ فایل گواسترانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان‌و له‌وێشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ زیندانی‌ محه‌ته‌ كران.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا “ته‌نها مامۆستا ده‌ستگیر نه‌كراون، به‌ڵكو چه‌ند قوتابیه‌كیش‌و (لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ داد)یشیان تێدایه‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌م كاره‌دا”.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌، له‌ژماره‌ی‌ پێشوودا، ئاوێنه‌ هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پرسیاره‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پۆلی‌ دوانزه‌یه‌م به‌ر له‌ئه‌نجامدانی‌ فرۆشراون.

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


ئه‌وانه‌ی پرسیاره‌كانی‌ تاقیکردنه‌وه‌ی پۆلی دوانزه‌یان فرۆشتبوو ده‌ستگیر کران‌ Reviewed by Unknown on 9:07:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: